سەڵاحەددینی ئەییووبی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٣٣:
دوای ئەوەی سەڵاحەدین سەرکەوت لە کۆکردنەوەی [[میسر]] و [[سوریا]] و ڕۆژئاوای [[نیمچەدوورگەی عەرەبی]] و [[عێراق]] لە یەک دەوڵەتی ئیسلامی یەکگرتوودا دەوری شانشینی بەیتولموقەدیس و میرنشینە خاچپەرستەکانی دابوو لە باکوور و ڕۆژهەڵات و باشوورەوە، و دڵنیا بوو لە یەکڕیزی و تۆکمەیی دەوڵەتەکەی، دەستیکرد بە بەدیهێنانی بەشی دووەمی پلانەکەی کە دژایەتی خاچپەرستەکان و دەرکردنیان بوو لە وڵاتدا، فرسەتی هاتە بەردەم کاتێک [[ئەرنات ئال شاتیۆن]] خاوەنی کرک دوای ئەوەی کاروانێکی گرت و ماڵ و چەکەکانی تاڵان کردن، سەڵاحەین لۆمەی کرد و داوای لێکرد کە دیلەکان ئازادبکات و ماڵەکەیان بۆ بگێڕێتەوە، کاتێک ئەڕنات ڕەتی کردەوە، سەڵاحەدین ئەو کاتە لە [[دیمەشق]] بوو هەموو سەربازەکانی کۆکردەوە و ڕۆیشت بەرەو [[ئوردن]]، لە ٢٩ی ئەیلولی ١١٨٣، لە ڕووباری ئوردن پەڕییەوە بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر [[بیسان]] کە بینی چۆڵ بوو، پاشان لایاندا بەرەو ڕۆژئاوا، تا ڕێگە لە هێزە خاچپەرستەکان بگرن قەڵاکانی کرک و شوبکیان گرت لە سەر ڕێگەی نابلس و چەند کەسێکیان بە دیل لێگرتن، لەو کاتانەدا هێزە خاچپەرستەکان خۆیان کۆکردەوە کە گەورەترین هێز بوو شانشین لە هەموو شتەومەکەکانی کۆیکردبووەوە، بەڵام هێشتا کەمتر بوو لە هێزی [[موسڵمان|موسڵمانان]]، ئەییوبیەکان بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کشانەوە بۆ عەین جالوت لەگەڵ بوونی چەند هێزێکی ئەییوبی، لەگەڵ ئەمەشدا هێرشە خاچپەرستیەکان سەڵاحەدینی توڕەکرد، ئەرنات ئال شاتیون بەردەوام بوو لە هێرش کردنە سەر کاروانە بازرگانیە موسڵمانەکان و ڕێگەی [[حەج]] بە کەشتیگەل لە دەریای سووردا، بۆ ئەمەش سەڵاحەدین کەشتیگەلێکی دامەزراند کە لە ٣٠ کەشتی پێک هاتبوو بۆ هێرش کردنە سەر [[بەیروت]] لە ساڵی ١١٨٢ز، ڕیناڵد هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شارە ئیسلامیە پیرۆزەکانی [[مەککە]] و [[مەدینە]]ی ئەکرد، کە سەڵاحەدین وەڵامی ئەمەی دایەوە بە گەمارۆدانی قەڵای کرک دووجار لە ساڵی ١١٨٣ و ١١٨٤، و ڕیناڵد وەڵامی دایەوە بە تاڵانکردنی کاروانێکی حەج ساڵی ١١٨٥،، پاشان سەڵاحەدین گەڕایەوە بۆ هێرشکردنە سەر عیزەدینی میری [[موسڵ]]، بەڵام عیزەدین هاوپەیمانی بەست لەگەڵ [[ئازەربایجان]] و شانشینی شاخدا کە ئەمانەش هاوکات بوو لەگەڵ نەخۆشی سەڵاحەدیندا لەبەر ئەوە لە ئازاری ١١٨٦ز ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ بەستن.
=== شەڕی حەتین ===
[[پەڕگە:Saladin and Guy.jpg|thumb|250px|سەڵاحەدین و غیگی ئال لوزینیان دوای شەڕی حەتین]]
نەخۆشیەکەی پاشا بلدوینی چوارەم زیادی کرد و لە ساڵی ١١٨٥ز کۆچی دوایی کرد و بلدوینی پێنجەم لە جێگەی دانرا، ئەمیش ساڵێکی نەبرد کۆچی دوایی کرد و سیبێلای دایکى دەسەڵاتی گرتە دەست، کە ئەمیش [[گی ئال لۆزینیان]]ی دەست نیشانکرد بۆ پاشایەتی، لەگەڵ گرتنە دەستی دەسەڵاتی گی، جیابوونەوە کەوتە ڕیزی خاچپەرستەکان و فراوان بوون، ژمارەیەک لە فەرمانڕەواکان ناڕازی بوون لە وەرگرتنی دەسەڵاتی گی لەوانە ڕیمۆندی سێیەم خاوەنی تەڕابلس کە ئەمە وایلێکرد بنێرێت بۆ لای سەڵاحەدین و لەگەڵی ڕێبکەوێت کە دژایەتی نەکات و شمشێری لێ بەرز نەکاتەوە، سەلاحەدین ڕۆیشت و لە نزیک تەبریا دابەزی، و خاوەنی تەڕابلس دای بە دەستەوە، کە پاشای فەڕەنجیەکان ئەمەی بیست هەموو سەربازەکانی کۆکردەوە بۆ ڕووبەڕوونەوەی سەڵاحەدین و خاوەنی تەڕابلسیش چووە ڕیزی فەڕەنجیەکان بۆئەوەی ئیشەکەی خۆ دابپۆشێت.
[[پەڕگە:BNF, Mss fr 68, folio 399.jpg|thumb|250px|right|سوڵتان سەڵاحەدین ئەڕنات لەناو دەبات بە دەستی خۆی]]