بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Aso Mamzada!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٤٠٠ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

چالاکWьтуwеж (٣ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٩:١٥, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە ئاسۆ سڵام، بەخێرھاتنی جەنابت ئەکەم بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانی، دەستەکانت خۆش بێت بۆ بەشدارییەکانت لە ئێرە، کاکە تکایە ئەو وشانەی کە لە وتارەکاندا نووسراوە مەگەڕێنەوە سەر زاراوەی سۆرانی کە لە ئێران قسەی پێ دەکرێت، بە ھۆی دوو ھۆ:

  • یەکەم ئەوەی کە جارێ ئێمە زمانێکی یەکگرتووی کوردیمان نیە لە بەر ئەمەش دەبێت ڕوو بکەینە کوردەکانی عێراق کە تەنھا کوردگەلێکن کە لە خوێندنگەھ بە کوردی دەخوێنن.
  • دوویەم دەستکاری کردنی ئەو وتارانە بە بێ لە بەرچاو گرتنی بەستەرەکان(Links) دەبێتە ھۆی ئەوە کە ئەو کەسەی کە وتارەکە دەخوێنێتەوە نەتوانێت پەرە بات بە خوێندنەوەکەی لە ڕێگای کرتە کردن لە سەر ئەم بەستەرانە.

لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابت. مادیوتووێژ (٣ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:١٠, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)