ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی bxr:Америка
ھێڵی ١٦١:
 
==حکوومەت و ڕامیاری==
ویلایەتە یەکگرتووکەن کۆنترین [[حکوومەتی فیدراڵ]]ە. حکوومەتێکی دەستوورییە کە لەسەر بنەماکانی [[دیموکراسی]] بنیاتنراوە کە تێیدا تەنانەت مافی کەمینەکانیش لەلایەن دەستوور و یاساوە پارێزراوە. حکوومەت بە پێی [[یاسای بنچینەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان]]، کە سەرەکیترین یاسای وڵاتە، لەسەر بنەمای جودایی ھێزەکان دانراوە.
 
لە سیستەمی فیدەاڵی ئەمریکیدا، حکومەت بە سێ بەشی: ناوچەیی، فیدڕاڵی و ویلایەتەکان دابەشکراوە. بەشی ناوچەیی وەک شارەوانی ئەو ناوچه‌ ئەرکەکانی خزمەتگوزاری لەئەستۆیە.
 
بەشی فیدڕاڵی خۆی لە سێ ژێربەشی دیکە پێکھاتووە:
* '''[[دەستووری]]''': پێکھاتووە لە [[سەنا(ئەمریکا)|سەنا]] و [[ماڵی نوێنەرەکان(ئەمریکا)|ماڵی نوێنەرەکان]] و ئەم ئەرکانەیان لەئەستۆیە: پەسندکردنی یاسای فیدڕاڵی، ڕاگەیاندنی شەڕ، چاودێری بەشەکانی دیکەی حکوومەت و لێپرسینەوە کە لە ئاکامی ئەمەدا دەتوانن کەسانێک لە حکوومەت لابەرن
* '''[[جێبەجێیی]]''': سەرۆک کۆمار، سکرتێری گشتیی ھەموو ھێزە نیزامییەکانە، دەتوانێ پەسندکراوەکانی پارلیمانەکان (پێش ئەوەی ببن بە یاسا) ھەڵوەشێنێتەوە. ھەروەھا دەتوانێ وەزیرەکانی کابینە ھەڵبژێرێت (پێویستی بە پەسندکران لە لایەن سەناوە ھەیە)
* '''[[دادوەریی]]''': [[دادگای باڵا(ئەمریکا)|دادگای باڵا]] و دادگاکانی فیدەڕاڵ کە سەرۆکەکانی لەلایەن سەرۆک کۆمار و بە پەسەندی سەنا دادەنرێ، چاودێری یاسا و چۆنیەتی جێبەجێکردنی دەکەن
 
ماڵی نوێنەران ٤٣٥ نوێنەری ھەیە کە مافی دەنگدانیان ھەیە و ھەریەک نوێنەرایەتی ویلایەتی خۆیان بۆ وادەی ٢ساڵ دەکەن. ژمارەی نوێنەرانی ھەر ویلایەتەک بە پێی ژمارەی دانیشتوانی ئەو ویلایەتە دادەنرێت کە ھەر دەساڵ جارێک ژمارەی حەشیمەت مەزەندە دەکرێت. بۆ نموونە چەن ویلایەت کەمینەی ژمارەی نوێنەرەکان واتا ١ نوێنەریان ھەیە و [[ویلایەتی کالیفۆرنیا]] ٥٣ نوێنەری ھەیە.
 
[[سەنا]] ١٠٠ نوێنەری ھەیە واتە ھەر ویلایەتەک ٢ نوێنەری ھەیە. سەناتۆرەکان بۆ ماوەی لانی زۆر ٦ ساڵ ھەلدەبژێردرێن ئەگەرچی ھەر ساڵ نە ساڵێ یەک لە سێی کورسییەکان دوبارە ھەڵبژاردنی بۆ دەکرێت. وادەی خزمەتی سەرۆک کۆمار ٤ ساڵە و دەتوانێ ھەتا دووجار سەرۆک بمێنێتەوە. سەرۆک کۆمار بە ڕای ڕاستەوخۆی خەڵک پەسند ناکرێ بەڵکوو لە لایەن لێژنەی ھەڵبژاردنەوە دەسنیشان دەکرێت. دادگای باڵای ئەمریکا خاوەنی ٩ ئەندامە و ھەتا ھەمیشەیە.
 
== سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا ==