وینستن چێرچڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: چاکسازیی sh:Winston Churchill
No edit summary
ھێڵی ٤٦:
| پەراوێزەکان =
}}
'''وینستۆن لیونارد سپێنسر چێرچیل'''، (لەدایکبووی ٣٠ی [[تشرینی دووەم|تشرینی دووەمی]] [[١٨٧٤]] - مردن ٢٤ی [[کانوونی دووەم|کانوونی دووەمی]] [[١٩٦٥]]) ڕامیاریزان و دەسەڵاتدارێکی [[بەڕیتانیا|بەڕیتانی]] بوو کە بەھۆی ڕێبەرایەتی بەڕیتانیا لە درێژەی [[شەڕی دووھەمی جیھانی دووەم]]دا ناسراوە، ھەروا لەدونیادا بە گشتی وەک یەکێک لە ناودارترین ڕابەرەکانی سەردەمانی شەڕ ناسراوە. وەک [[سەرۆک وەزیران]] دووجار خزمەتی وڵاتی کردووە لە نێوان [[١٩٤٠]] تاکوو [[١٩٤٥]] و دواتر لە [[١٩٥١]] تاکوو [[١٩٥٥]]. چێرچیل ھەروەھا ئەفسەری ئەرتەشی بەڕیتانیا، [[مێژووزان]]، [[نووسەر]] و [[ھونەرمەند]] بووە. تا ئەمڕۆ تەنھا سەرۆک وەزیرێکی بەڕیتانیا بووە کە [[خەڵاتی نۆبێل]]ی [[وێژە]]ی وەرگرتووە و یەکەم کەسە کە ''ھاووڵاتی شانازیی ئەمەریکای'' وەرگرتووە.
 
لە کاتی خزمەتی لە سوپای بەڕیتانیادا، دەوری ھەبووە لە [[ھێندھێندستان]]، [[سوودان]] و "شەڕی دوھەمی بوئێر". وەک ھەواڵنێرێکی کاتی شەر لە ڕێگەی نووسینی کتێبێک ھاوکات لەگەڵ شەڕەکاندا، بە ناوداری گەیشت. ھەروەھا لە [[شەڕی جیھانی یەکەم]]دا بە کورتی لە سوپای بەڕیتانیادا لە شەڕگەی ڕۆژاوادا فەرماندەی گوردانی شەشەمی چەکدارەکانی ئەرتەشی سەڵتەنەتی [[سکاتلەندسکۆتلاند]] بوو.
 
چێرچیل بۆ ماوەی پەنجاساڵ لە ڕیزی پێشەوەی کاروباری ڕامیاریی [[بەڕیتانیا]] بووە و بەچەن جار خاوەنی ڕۆڵی گرینگ وەک ئەندامی [[ئەنجومەنی وەزیران]] بووە. پێش [[شەڕی یەکەمی جیھانی]] سەرۆکی [[وەزارەتی ئابووری و بازرگانی]]، وەزیری ناوخۆ و وەک کەسی یەکەمی ھێزە دەریاییەکانی دەوڵەتی [[لیبەڕاڵ]] خزمەتی کردووە. لە کاتی شەڕدا تا "ڕووداوی گالیپۆلی" وەک کەسی یەکەمی ھێزە دەریاییەکان ماوە و دوای ئەوە لە دەوڵەت ڕۆشتە دەرەوە. وەک [[وەزیری تەقەمەنی]] گەڕایەوە بۆ ناو دەوڵەت و پۆستی وەزیری کاروباری دەرەوە بەشی شەڕ و ئاسمانی وەرگرت. لە ماوی دوو شەڕی جیھانیدا وەک بەڕێوبەری خەزێنەی [[دەوڵەتی خۆڕاگر]] خزمەتی کرد.
 
دوای دەستپێکردنی [[شەڕی دووەمی جیھانی دووەم]]، دیسانەوە بووەوە بە یەکەم کەسی ھێزی دەریایی، بەڵام دوای دەست لەکارکێشانەوەی [[نۆڤیل چەمبرلین]] لە ١٠ی [[ئایار|ئایاری]] ساڵی [[١٩٤٠]] بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا و وڵاتەکەی بۆ سەرکەوتن بەسەر تەوەرەی ھێزدا ڕابەرایەتی کرد. وتەکانی چێرچیل ھەمووکات سەرەنجی ھەموانی ڕادەکێشا بۆیە بوو بە ئیلھامدەری جەماور و ھەروا وڵاتانی ھاوپەیمان.
 
دوای ئەوە حیزبی خۆڕاگر ھەڵبژاردنەکانی [[١٩٤٥]]ی لەکیسچوو، بوو بە ڕابەری رەخنەگرانی دەوڵەت. لە [[١٩٥١]] دیسانەوە بوو بە سەرۆک وەزیران پێش ئەوەی لە [[١٩٥٥]] بۆ ھەمیشە دەست لەکار بکێشێت. دوای مردنی، [[شاژنی بەڕیتانیا]] میداڵی شانازی وڵاتی پێداو یەکێ لە گەورەترین ڕێوڕەسمەکان بۆ ناشتنی جێبەجێ کرا.