ئالفرێد ھۆخە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب چاکسازی
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە: پرۆپاگاندای نیژادی نازییەکان، ساڵی ١٩٣٨.jpg|thumb| Nationalsozialismus )]]
 
'''ئالفرێد ئێریک هۆچ''' ([[١٨٦٥]]-[[١٩٤٣]]) (بە [[زمانی ئاڵمانی|ئاڵمانی]]: ''Alfred Erich Hoche'') ڕەوانپزیشکی ئاڵمانیە کە بە هۆی نووسینی چەندین بەرهەم سەبارەت بە [[یۆژێنیک]] و [[یۆتانازی]] ناوبانگی دەرکردووە. بە ناوبانگترین بەرهەمی هۆچ کتێبی بەدناوی «ڕێگەدان بە نابوودی ژیانی بێ بایەخ»ە کە لەگەڵ [[کارڵ بیندینگ]] هاونووسی کردووە. هۆچ هاورێ لەگەڵ بیندینگ لایەنگری کوشتنی کەسانی پەک کەوتوو و ڕەوانی بە تایبەت لە سەرەتای ژیانیان دابوون. لە ڕوانگەی هۆچەوە کوشتنی کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی کوژندە پاساو هەڵدەگرێ. هۆچ دڵنیا بوو کە سەرەنجام رۆژێک دادێ کە کوشتنی نەخۆشگەلی ڕەوانی نە لە باری یاسایی و نە لە باری ئەخلاقیەوە بە نادروست نازانرێ، بە پێچەوانە وەک کرداریکی بەکەڵک سەیری دەکرێ. ئەم بیر و بۆچوونانە دواتر لە لایەن نازیستەکانەوە بۆ قەلاچۆ کردنی جوولەکەکان و کەسانی پەک کەوتوو کەڵکی لێ وەرگیرا.