گالیلێو گالیلەی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٥٧:
سێ لە خوشک و براکانی گالیلیو لە ژیان مانەوە. بچووکترینیان مایکل ئەنجیڵۆ بوو. ئەگەرچی ئەویش بێبەش نەبوو لە باری سەختی ئابووری سەردەمی گەنجی گالیلۆدا، توانی ببیت بە عودژەن وئاوازدانەریکی سەرکەوتوومایکڵ ئەنجڵۆ توانای ھاوبەشکردنی ئەو برە پارەی نەبوو کە بە بریارەکەی باوکی بەشێکی بۆ زاواکەیان بوو، کە دواتر بە ڕێگەی یاسایی داوای دووبارە لێکۆڵینەوەی کرد دەربارەی بریارەکە. مایکڵ ئەنجیڵۆ جار بە جار داوای پارەی لە گالیلۆ دەکرد بۆ پاڵپشتی لە ھەوڵە مۆسیقی و گەشتەکانی. ڕەنگە ئەم بارە ئابوریانەی سەر شانی، ھۆکار بووبێت بۆ ئارەزووی گالیلۆ لە گەشەدان بە داھێنانەکانی و پەیداکردنی سەرچاوەی داھاتی زیاتر.<ref>{{cite book|last=Disraeli|first=I.|title=Curiosities of Literature|date=1835|publisher=W. Pearson & Company|isbn=|page=371}}</ref>
 
لە تەمەنی ٨ سالیدا خیزانی گالیلیۆ چوون بۆ فلۆرینس کە شاریک بوو لە ناوەراستی ئیتالیا، ئەویش بۆ ماوەی ٢ سال لە لای جاکۆبۆ بۆرگینی مایەوە و لەلایەن ئەوەوە لە سالی ١٥٧٥ تاکو سالی ١٥٧٨ لە ڤالۆم برۆسا کە ٣٠ کم دوورە لە باشووری ڕۆژ ھەڵات پەروەردە کرا. لەوسەردەمەدا لە ئیتالیا ھەلبژاردنی نازناو ئارەزومەندانە بوو. بۆیە گالیلیۆ ویستی ھەر بە ناوی خۆیەوە بانگ بکریت. ناوی گالیلیۆ و نازناوەکەی لە باپیری (بۆنایوتی) وەرگیراوە، کە پزیشکیکی بەناوبانگ و سیاسەتمەدار بوو لە فلۆرینس لە سەدەی پازدەھەم لە کۆتایییەکانی سەدەی چواردەھەمدا شوێنکەوتووەکانی ناوی گالیلیان لە خۆیان نابوو گالیلۆ لە ھەمان کڵێسە نێژرا کە پیش ٢٠٠ سال باپیری لی نیژرا بوو. گالیلیۆ بە چەند ناویک ناسرا بوو و ھەندیک جاربە گالیلیو گالیلی لینسو، ئەوەش لە کاتی کارکردن وەکو ئەندامیک لە ئەکادیمی لینسی کە ڕیکخراویکی زانستی بوو لە ئیتالیا. لە ناوەڕاستیسەدەی شازدەھەمدا لە نێو خیزانەکانی توکسان ناولینانی کوڕی گەورە لە دوای نازناوی دایک و باوک شتێکی باو بوو. ھەر بۆیە بە گرنگیان نەزانی کە ناوی گالیلی لە دوای ناوی باپیری بنێن، گالیلۆ کە ناوێکی کوڕانەی ئیتاڵییە و ناوی خێزانی گالیلی کە ناوێکی لاتینییە بە مانای "گەلیل" دێ کە شوێنێکی گرنگی ئایینییە لە باکووری ئیسرائیل؛ و بەھۆی ئەم ناوچەیە ناوی گەلیلی (بە یۆنانی: γαλιλαίος، بە لاتینی گەلیلییە و بە ئیتاڵی گەلیلی) لە چەرخی کۆندا بە کار ھاتووە (بە تایبەتی لەلایان ئیمپراتۆڕ جوولیان) وەک ھێمایەک بۆمەسیح و مەسیحییەکان و لە دوای ئەمە ناوەکە وەکو ناوێکی ئایینی بەکار ھاتووە. گەڕانەوەی ناوی گالیلۆ بۆ ناوێکی ئایینی بۆ ئەوە بووە کە ناوەکەی ببێتە مەتەڵێکی بەناوبانگ. لە ساڵی ١٦١٤ قەشەیەکی دۆمینیکی بە ناوی تۆماسۆ کاتچینی گوتارێکی سەرنج ڕاکێش و کاریگەری لە دژی گەلیلیگالیلی دا. کە تێیدا ئاماژەی بە نوسراوێک کرد لە دیمەنی ١:١١ کە تێیدا نوسراوە " ئەی پیاوی گەلیلی بۆ لێرە وەستاویت و سەیری بەھەشت دەکەیت؟"<ref>{{cite web|last=O'Connor|first=J. J.|last2=Robertson|first2=E .F.|url=http://www-history.mcs.st-andrews.ac.uk/Biographies/Galileo.html|publisher=[[University of St Andrews]], Scotland|work=The MacTutor History of Mathematics archive|title=Galileo Galilei|accessdate=2007-07-24}}</ref>
 
== منداڵەکانی ==