ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب + داڕێژە (ئەوەندە کەڵەکەبوونە کە دەبێت وا بچینە سەرەوە و خوارەوە)
ھێڵی ١٬١٥٥:
 
<!--تکایە لێدوان لەسەرەوەی ئەم ھێڵە مەدە-->
 
== کێشەی پیتی «ی» ==
 
سڵاو ھاوڕێیان، بەپێی ئەوەی کە کێشەی ڕێنووس لەم ویکیپیدیایەی ئێمەدا زۆرە و، نەنووسینی پیتی «ی» بەپێش ئەوانی تریش کەوتووەتەوە. ئێستا من یاسایەکم نووسیوە کە پیتی «ی» لەڕێگەی [[وپ:تووڵامراز|تووڵامراز]] زیاد دەکات. یاسایەکە بەمشێوەیە کار دەکات:
بڕۆ بەدوای ھەر وشەیەکدا (چ لەسەرەتا یان ناوەڕاست یانیش کۆتایی بێت) بگەڕێ کە ھەردوو پیتی <code><nowiki>یە</nowiki></code>ی بەیەکەوە تێدا بێت، و لەپێش ئەوانیش تاکە پیتێکی نەبزوێنت بینی، ئەوا پیتێکی «ی» بخەرە نێوانیانەوە. بۆ نموونە:
* نیە ← نییە
* ئەوە چیە؟ ← ئەوە چییە؟
* کۆترە سپیەکە ← کۆترە سپییەکە
 
{{سوور|سەرنج:-}}
ئەم یاسایە زیانی لاوەکیشی ھەیە بۆ نموونە:
* شاری ڕانیە ← شاری ڕانییە
* کونیە ← کونییە
* ڤیەننا ← ڤییەننا
 
بەڵام دڵنیا بن کە کەڵکی یاسایەکە دەھێندەی زیانەکانییەتی، و ئێمە بەرپرسیارین لە بەکارھێنانی تووڵامراز و '''نابێت چاومان داخەین و بەکاری بھێنین''' بەڵکوو، دەبێت بە چاو سەیری گۆڕانکارییەکان بکەین و ھەڵەکانی تووڵامراز بەدەست چاک بکەینەوە و ئینجا پاشەکەوتی بکەین. تکایە بە زووترین بۆچوونی خۆتان دەربڕن. لەگەڵ سپاسی -- ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٥:٣١، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)