* {{بەکارھێنەر|Abdulla Othman12}}
ئەلیکترۆدی ناوەکی(central electrode):
* {{بەکارھێنەر|Ahm3d1122}}
ئەلیکترۆیدی ناوەکی دەبەسترێت بە جەمسەرێکەوە لە ڕێگەی وایەرێکەوە، وە بەشێوەیەکی گشتی زنجیرە بەرگریەکی سیرامیکیە بەکاردێت بۆ ڕیگریکردن لە زۆر بڵاو بونەوەی دەنگی (RF) لە بڵێسە داندا
* {{بەکارھێنەر|Ahmedmzuri}}
پلاکی بڵێسەدەری بیَ بەرگری بە گشتی ڕەقە بەھۆی نەبونی ھیچ بەرگریەک تێیدا، وە ئەو بەرگریە بۆ کەمکردنەوەی تەشویشە لەنێوان کارۆموگناتیس لەگەڵ ڕادیۆ و بەشە ھەستیارەکان
* {{بەکارھێنەر|Ahmedwshyarr}}
لکێنەرەکان دەتوانرێت دروست بکرێت لە تێکەڵبونی مس و نیکڵ و ئاسن و کڕۆم یان کانزا خانەدارەکان
* {{بەکارھێنەر|Ali Ikhlas99}}
پێویسە گەرمی پلاک لە ئاستێکی مامناوەند بێت ئەو پلە گەرمیەش بە پێی جۆری بزوێنەرەکە دیاریدەکرێت ئەگەر پلاکەکە ساردبێت لە کاتی ڕۆشتنی خێرادا ئەوا ناتوانێت پتڕۆڵەکە بە تەواوەتی بسوتێنێ چونکە کاربۆن لەسەر پلاکەکە دەنیشێت و ئەمەش دەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی بزوێنەرەکە وە ئەگەر پلاکەکە زۆر گەرم بێت دوبارە دەبێتە کێشە بۆ بزوێنەرەکە چونکە پلاکەکە بە پلەی گەرمی زۆر توشی توانەوە دەبێت و بەمەش بزۆێنەرەکە لە کارکردن دەکەوێت
* {{بەکارھێنەر|Asoeng1999}}
ئەلیکترۆنی ناوەند بەگشتی دیزاین کراوە بۆ دەرھێنانی ئەلیکترۆنەکانی تر چونگە گەرمترین بەشی پلاکە و لە ئاوێتەی نیکڵی ڕەق و مس دروست دەکرێت وە ئەلیکترۆنەکان لە ئەلیکترۆیدی ناوەندەوە دەردەپەڕن کاتیک کە ھێزی بواری کارەبای بەرزە وە بەکارھێنانی ساردکەرەوە پێویستە لە لای پلانتەری ئەلیکترۆدەکەوە بە ڕێژەی %٤٥ زیاتر وە زۆر بەی بەرھەمھێنەرانی پلاک ئەم ڕێگایە بە باش دەزانن و بەم شێوەیە دیزاینی دەکەن
* {{بەکارھێنەر|Avar kamal}}
بەڵام گڵپە بەفیڕۆ چووەکان جێفشارێکی زیاتر دروست دەکەن بۆیە سیستەمەکە پێویستە کانزای وردی ھەبێت لەسەر ھەردوو ئەلیکترۆدەکە نەک تەنھا لەسەر ئەلیکترۆدی ناوەند وە بۆ زیاد کردنی تەمەنی پلاک پێویسە چەند خاڵێک جێ بەجێ بکەین دوای ماوەیەکی زۆری ئیشکردنی پلاک توشی چونەوەیەکی ئەلیکترۆدەکان دەبێت ئەمەش وا دەکات کە بڕی گڵپەی ئاگرەگە زۆر کەم دەبێتەوە و زۆر جار دەبێتە ھۆی لەکار کەوتنی بزوێنەر یاخود کەمکردنەوەی توانای بزوێنەر بۆیە لەم کاتەدا پێویستە پلاکەکە دەربکرێت و نیشتوەکانی سەری پاکبکرێتەوە بە دەست بێت یاخود سمپارە یان بڕبەن، بەڵام ئەم ھەنگاوانە کەم دووبارە دەبنەوە بەھۆی ئە ٣ ھۆکارەوە
* {{بەکارھێنەر|Azhink}}
# پاککردنەوە بە ئامێر دەبێتە ھۆی ئەوە کە کانزاکان ببڕێت و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی بڵێسەیەکی لاوازت ھەبێت.
* {{بەکارھێنەر|Barez Dara}}
# پلاکەکان نرخیان ھەرزانەو بەشێوەیەکی کرداری و سیستەمە پێشکەوتووەکانی ئێستا تەمەنێکی درێژیان ھەیە.
* {{بەکارھێنەر|Bawar salh 19999}}
# پلاکی ئیردیۆم و پلاتین تەمەنێکی زۆر درێژیان ھەیە لە چاو مس بۆیە ئێستا زۆر باوەو خواستیشی زۆرە،
* {{بەکارھێنەر|Bawareng2019}}
گەشەسەندنی ئەلیکترۆنی کانزا خانەدارەکان کە پلەی گەرمی بەرزیان ھەیە ڕێگەدەدەن کە وایەری بچوکتر بەکار بھێندرێت کە لێوارێکی تیژتری ھەیە بەڵام ناتوێتەوە و داناخورێت.
* {{بەکارھێنەر|Brwa.ahmmed.heidayet}}
ئەم مادانە بەکاردێن چونکە پلەی توانەوەیان بەرزە و تەمەنیان درێژە بە ھۆی توانای گەیاندنی کارەباییەوە ئەلیکترۆدە بچوکەکان گەرمی کەمتر ھەڵدەمژن لەکاتی سپارککردن و بەخشینی وزەی گەرمی بە پتڕۆڵەکە.
* {{بەکارھێنەر|Chalak2}}
پلاکی پۆلۆنیۆم بە بازاڕ کرا لەلایەن فایرستۆن لە ساڵ ١٩٤٠ بۆ ١٩٥٣ لەکاتێکدا کەوا ڕێژەی تیشکدانەوە لە پلاکەکەوە کەمە و مەترسی بۆ سەر بەکارھێنەرەکە زۆر کەمە بەڵام سود و بەکارھێنانی ئەم جۆرە پلاکە کەم بوو چونکە پۆلۆنیۆم ژیانێکی کورتی ھەیە و لەسەر گەیەنەرەکانی پلاکەکە درووست کرابوو کە ئەمەش دەبووە ھۆی ئەوەی ڕێگری لەو تیشکانە بکات کە کار بۆ باشتر کردنی بزوێنەرەکە دەکات. دوای ماوەیەک زانا ماسیۆھۆبەرت پلاکی ڕادیۆمی ئەلفریدی دروست کرد پێش زانا فایرستۆن کەت بە چاککردنەوەی تیشکدانەوەکان بەھۆی بە ئایۆن کردنی سوتەمەنی لەناو ژووری سوتاندا وە ھەر ئەمەش وای کرد کە پلاکەکە بۆ ئاگر خێراتر بێت و توانای بەرز تر بێت.
* {{بەکارھێنەر|Danyar B. Omer}}
ئەلیکترۆدی زەوی((earth electrode
* {{بەکارھێنەر|Darajj}}
ئەم جۆرە پلاکە جەمسەری ساردی دروست کراوە لە نیکڵ ی بەرز کە لکێنراوە یان توێنراوەتەوە بۆ ئەوەی بیبەستێت بە ڕاگرەکەیەوە، جەمسەری سارد پلەی زۆر بەرز دەبێتەوە بە تایبەتی لەکاتی ئیشکردندا. ھەندێک دیزاینەر ناوکی مسیان خستۆتە بەردەست بۆ ئەم ئەلیکترۆدە بۆ ئەوەی کە گەرمی بە باشی بگەیەنێت، ڕەنگە ئەلیکترۆدیکی چەند جەمسەری بە کاربھێنرێت بۆیە ئەوان نەیان ھێشت تێکەڵ بوون ڕووبدات لە ئیلیکترۆدە ناوەندیەکەدا لەبەر ئەم ھۆکارە جەمسەری سارد ڕووپۆشێکی بچووک لە پلاتینیۆم یان ئیریدیۆمی ھەیە بۆ ئەوەی تەمەنی پلاکەکە زۆر زیاتر درێژ بێت.
* {{بەکارھێنەر|Diyary muhammed}}
کەلێنی پلاکی بپریشکدار((spark plug gap
* {{بەکارھێنەر|Hastyar arkan}}
مەودای دووری نێوان دووجەمسەری سارد و گەرمی ئەلیکترۆد، پلاک وا دیزاین کراوە کە کەلێنێکی ھەیە کە ئەتوانێت کۆنتڕڵ بکرێت لەلایەن ئەو کەسەی کە سپارک پلاک دادەنێت بە لارکردنەوەی جەمسەری سارد بە کەمی ھەمان پلاک ئەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ چەند جۆرێکی بزوێنەر کە پێویستیان بە کلێنی جیاواز ھەیە.
* {{بەکارھێنەر|Ibo6461}}
پلاک بە گشتی لە ئۆتۆمبێلدا کەلێنێکی ھەیە کە لە نێوان ٠٫٦ تا ١٫٨ملم (in0.024(0.071in- کەلێنەکە پێویستە دەستکاری بکرێت پێش ئەوەی لە شوێنی خۆی دابنرێت. گێچی کەلێنی پلاک بریتیە لە دیسکێک لەگەڵ لێوارێکی لار یان وایەری بازنەی کە نیوەتیرەیەکی وردی ھەیە وە بەکاردێت بۆ پێوانی کەلێنەکە وە بەکارھێنانی گیًچی فیلەر لەگەڵ باڵی تەخت لەبری وایەرە بازنەیەکان، ئۆتۆمبێلە گەورەکان بەگشی گاز ی پەستێوراو بەکاردەھێنن وە پێویستیان بە کەلێنێکی تەسکترە لەو ئۆتۆمبێلانەی کەبەنزین بەکار دەھێنن.
* {{بەکارھێنەر|Iman Kamaran}}
ڕێکخستنی کەلێن کارێکی گرنگە لبۆ ئەوەی کە وا بزوێنەرەکە بە باشی کاربکات، کەلێنە تەسکەکان ئاگرێکی بچووک و لاواز دەجەن بۆیە دەبێت تێکەڵەی ھەواو سوتەمەنی بەکاربھێندرێت، بەڵام پلاکەکە ئاگر دەدات لەسوڕەکەی خۆیدا، ئەو کەلێنانەی کە فراوانە ڕەنگە لە سەرەتادا نەھێڵت کە ئاگر دروست بێت یان لە خێرای بەرزدا ئاگرەکە پچڕانی تێدەکەوێت، بەڵام ئەگەر بەردەوام ئاگر درووست بێت و ھیچ پچڕاندنێکی تێنەکەوێت ئەوا ئاگرەکە خاوێن بەھێز دەبێت و بزوێنەر دەتوانێت بە تەواوی کار بکات، ئەو پلاکەی کەوا ھەندێک جار لە ئاگردان دەوەستێت ئەوا ڕاستەوخۆ تێکەڵەی سوتەمەنی و ھەواکە لە بەرچاو ناگیرێت بەڵام گاریگەری دەبێت لە سەر توانا((powerی بزوێنەرەکەو دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی چوستی سوتەمەنیەکە.
* {{بەکارھێنەر|Ismailfarhadkarem}}
* {{بەکارھێنەر|Mahmoodkawa}}
مێژوو(history)
* {{بەکارھێنەر|Mohamad.jamal.abdulqader1998}}
لە ساڵی ١٨٦٠ ئیتێنی لینیۆر پلاکی کارەبای دروست کرد و بۆ بزوێنەری گاز بەکاری ھێنا، دوای ئەوە بۆ یەکەم جار لە بزوێنەری سوتانی ناوەکی لەڕێگەی پستنەوە بەکارھێنا. لینێۆر بەگشتی بڕوای بە داھێنانەکەی ھەبوو کە پلاکی کارەبای بوو ھەندێک سەرچاوە داھێنانەکەی ئیدمۆند بەرگەر یان پێباشبوو کە کۆچبەر بوو لە تۆگۆ کە پلاکی پریشک دانی ئاگری دروست کردبوو لە ساڵی ١٨٣٩، ھەرچەندە لە پێشانگا پیشانی دا بەڵام نەیتوانی داھێنان نامە لەم پلاکەدا بە دەست بھێنێت .
* {{بەکارھێنەر|Muayad kadhim}}
ھەر بە زووی دوو داھێنان نامە لەسەر پلاکی پریشکدانی ئاگر درا بە سێ زانا لە ساڵی ١٩٨٩ یەکەم زانا نیکۆلا تێسلا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە داھێنان نامەی ٦٠٩ و ٢٥٠ بۆ(دانانی سیستەمی کات بۆ درە\وستبوونی سوتان لە ژووری سووتان) لە ساڵی ١٨٩٨، دووەم زانا فرێدریک ڕیچارد ە کە داھیًنان نامەی (GB 24859)ی وەرگرت لە ھەمانساڵدا، زانای سێیەم ڕۆبێرت بۆسچ ە کە داھێنان نامەی (GB 26907)ی وەرگرت لە ھەمان ساڵدا. تەنھا داھێنان کەبوو بە بازرگانیەکی درێژ خایەن ھین ئەندازیار(ڕۆبێرت بۆسچ) بوو کە داھینانەکەی دروست کردنی پلاکێک بوو کە بەرزترین ڤۆڵتیەی ھەبوو ئەمەش وای دەکرد کە سوتانێکی ڕێک و پێک لە بزوێنەرەکەدا دروست بکات وە لە بزوێنەری (گۆتڵۆب ھۆنۆڵد) بەکاری ھێنا وە ئەمەش بە پێشکەوتنێکی باش لە مێژووی (پلاکی سوتان لە بزوێنەردا) دانرا، لە پاشکۆی چاکبوونی پیشەسازی بایەخ درا بە (ئەلبێرت کامپیۆن) کە لەگەڵ براکانی لە یەک شوێن نیشتە جێ بوون کوڕەکان ی ئۆلیڤەر ی برایشی لەگەڵی بوون، ئەم کوڕانە لەگەڵ مامیان برەویان بە پیشە سازیەکەی باوکیان دا وە (کانێڵم لی گوینێس) ھاتە پاڵیان و برەویان بە براندی (K L G) دا، وە (ھێلین بلەیر بارتلێت) کە ھاورێییان بوو کارێکی باش و زۆر گرنگی کرد لەگەڵیان بۆ دروست کردن و بەرەو پێشبردنی ئەم براندە لە ساڵی ١٩٣٠.
* {{بەکارھێنەر|Muhamad halkawt}}
پارچەکانی پلاک:parts of plug)
* {{بەکارھێنەر|Muhammed junaidy}}
١. خاڵی کۆتای(terminal)
* {{بەکارھێنەر|Nian azad}}
بریتیە لە سەری پلاکەکە وە راستەوخۆ پەیوەندی ھەیە بە سیستەمی سوتانەوە لە ناو بزوێنەردا، دوای چندین ساڵ گۆڕانکاری لە خاڵی تێرمیناڵ ی پلاک گەیشت بەو شێوەیەی کە ئیستا ھەیە و لە پیشەسازیدا بەکاردەھێنرێت. وە لە ئیستادا تێرمیناڵی جیاواز و ھەمەچەشن دروست دەکرێت کە ھەر جۆرەو بۆ جۆرێکی بوێنەر بەکاردێت، ئەو پریشکەی لە پلاکەوە دەنێردرێتە ژووری ستان لەڕێگەی تێرمیناڵەوە دەبێت، بەڵام ھەندێ وایەر ئامرازی پەیوەندین و کونی بچوکییان ھەیە و بەھۆی ئەوەوە دەچەسپێن لەسەر پلاکەکە وە ئەم وایەرە بە زۆری لە پلاکی بزوێنەری ئۆتۆمۆبێلی بارھەڵگردا ھەیەو باوە پلاک بەکاردیًت بۆ ئەم مەبەستانە دروستبوونی سوتان لەناو ژووری سووتان لەڕێگەی برژاندنی ئاگر لەلایەن تێرمیناڵی پلاکەکەوە بە ڤۆڵتیەیەکی زۆر بەرز، جۆرێکی تری پلاک ھەیە کە سەمولە((nutی جولاَوی ھەیە یانknurl))، ئەم بەشە بەکاردێت بۆ بەیەکەوە نوساندنی دوو پارچەی پلاک بەیەکەوە، ھەندێ لە پلاکەکان کەمێک داو یان ھەیە، وە جۆرێکی باوە بۆ ماتۆرسکیل و ATV یەکان، لەکۆتایدا و لەم ساڵ تازانەی دوایدا تێرمیناڵ بەشێوازی کوپ دروست داکرا، کە پێکھاتبوو لە سیرامیکێکی درێژ جیادەکرایەوە بەھەمان شێوەی بۆشای سنوردار.
* {{بەکارھێنەر|Nwekar}}
٢- جیاکار(insulator)
* {{بەکارھێنەر|Omar ramadan 775}}
بەشێکی سەرەکی پلاکەو ئاساییانە درووست دەکرێت لە ئەلۆمینە(AL2O3)، وە لە سیرامیکێکی ڕەق لەگەڵ توانای نەگەیەنەری بەرزدا، لەکاتی دروست کردندا ناوی کۆمپانیاو نیشانی لەسەر دەنوسرێت، بەشوشە دادەپۆشرێت بۆ ئەوەی کە دوور بێت لە سوتان بە ھۆی پرژاندنی گەرمیەوە. وە ھاوکێشەی سەرەکی ھەیە بۆ سەلماندنی پشتگیری میکانیکی وجیاکردنەوەی کارەبای دەسەبەر بکەن بۆ ئەلیکترۆدی ناوەندی، لە کاتەی کە جۆڵی میکانیکی و کارەبای بۆ دوستەبەر دەکەی ئەوا قیاسی توانای پرژاندنی ئاگرەکەی دەکەین. ئەم بەشە فراوانە، بەتایبەتی ئەوە کاتانەی بزوێنەر پلاکەکانی لە پشوو دان، یارمەتی تێرمیناڵ دەدات لە کاتی ناردنی ئاگر بۆ ژووری سووتان و بە درێژ کردنەوەی ئاگرەکە بۆ ئەوەی کە سەتەمەنیەکە بەتەواوەتی بسوتێت و کارەکە سەرکەو توو بێت. وە تایبەتمەندی مادەی ئەم بەشە ئەوەیە کە توانای گەیاندنی گەرمیەکی باشی ھەیە بەجۆرێکە کە لە کاتی گەرموونی دادە دەدرەوشێتەوە ئەم ئەلۆمینایە دەورێکی باشی ھەیە بۆ کارکردنی بزوێنەر بە باشی.
* {{بەکارھێنەر|Osaeng2019}}
-٣ پەراسووەکان(ribs)
* {{بەکارھێنەر|Payraw sabir salih}}
درێژ بوونەوەی ڕووی مادەکەیە لە نێوان ڤۆڵتاجی بەرز و بەرگی بنچینەی مادەکە بۆ پلاکی پرژاندنی ئاگر، سێوەی فیزیایی پەراسوەکان بەکادێن بۆ چالاک کردنی کارەبای و ڕێگی کردن لە بە فیڕۆ چوونی وزە کارەبایەکان وە یارمەتیدانی تێرمیناڵ لە ڕێگەی مادەکەیەوە، وە دەبێتە ڕێگرێکی باۆ بە فیڕۆ چوونی کارەبا و ڕێگری درووست دەکات لە کۆبوونەوە پیسی و نەنیشتنی ئاو لەسەر پلاکەکە ئەمەش وادەکات کە لە ھەموو بواریک و کەشێکدا پلاکەکە بە ئاسانی کاری خۆی ئەنجام بدات، ھەندێ لە کۆمپانیاکانی بەرھەم ھسَنانی پلاک پەراسوو بۆ پلاکەکە دانانێن ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی توانای گەیاندنی گەرمی و دواکەوتنی گەرمی بۆ ژووری سوتان.
* {{بەکارھێنەر|Rahandali123}}
* {{بەکارھێنەر|Rasan333}}
٤-لووتکەی درووست بوونی گەرمی(insulator tip)
* {{بەکارھێنەر|Rawatarq}}
لە پلاکی مۆدێلی ساڵی ١٩٣٠ دا لوتکەی دابڕانی گەرمی بۆ دروست کرابوو کە ئەم لووتکەیە ڕاستەو خۆ دەکەوێتە ناو ژوری سوتان و تیشکی کارەبای لە تێرمیناڵەوە دەردەچێت و بەر ئەم لەتکەیە دەکەوێت و بلاو دەبێتەوە بە ناو ژووری سووتاندا لە شێوەی گەرمی کە سووتان درووست دەکات، ئەم لووتکەیە لە مادەی ئەلۆمینا درووست دەکرێت کە سیرامیکێکی ڕقە و بەشی سەرەوەی پلاک پێک دێنێت و لە ھەندیَ جۆری پلاکدا لە دانەیەک زیاتری ھیە جۆری وا ھەیە کە سێ لووتکەی ھەیە و ئەمانەش زیاتر لە بزوێنەری ئۆتۆمۆبێلی پێشبڕکێدا بەکاردێت، وە دیزاین کردنی ستاندارد بەم شێوەیەیە ٦٥٠سیلیزی، ١٢٠٠فھرەنایت، ١٢٠٠٠ڤۆڵت.
* {{بەکارھێنەر|Rekaneng}}
پلاکە کۆنەکان، بەتایبەت ھین فڕۆکە کۆمەڵە چینێکی مایکا (ماددەیەکی نیمچە شووشەیە) لە لوتکەی ئاگر بڕەکەیدا ھەبوو کە پریشکی ئاگر لە ئەلیکترۆیدی ناوەندیەوە دەھات و لەم ماددە یەی دەدا و بلاَو دەبووەوە بە ژووری سوتاندا.
* {{بەکارھێنەر|Sara Ali132}}
لەگەڵ پێشکەوتندا لە ساڵی ١٩٣٠ یەکاندا لەجیاتی ماددە ی مایکا قوڕقۆشم یان بەکارھێنا لەبەر ئەوەی کە ماددەی مایکا ھەندێک کێشەی بۆ پلاکەکە دروست دەکرد لەوانە کەمکردنەوەی ماوە ی پێویست بۆ پاک کردنەوەی پلاکەکە. ئەڵمانیەکان ھەستان بە چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە لە ڕێگەی گەشەسەندن و زیاد کردنی خەڵتەی ماددەی ئەلۆمینا، زیاد کردنی خەڵتەی ئەلۆمینا بۆ ماددەی مایکا وا دەکات کە سیفەتە میمکانیکیە کانی ماددەکە بگۆرێت و ئەم تێکەڵکردنە دەبێتە ھۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی گەیاندنی گەرمی کە ئەمەش وادەکات کە ژووری سووتان لە کاتی خۆیدا ئاگری پێ بگات و دواکەوتن لە سووتان ڕوونەدات ھەر ئەمەش ھاوکار دەبێت کە بزوێنەرەکەمان بە باشی کار بکات و پچڕانی تێنەکەوێت وە توانای پلاکەکە بەرز دەکاتەوە و ڕێگر دە بێت لە بە فیڕۆ چوونی گەرمی لە پلاکەکەدا، ئەم خەڵتەیە وا دەکات کە پلەی گەرمی پلاکەکە زۆر بەرز بێتەوە و بەم برز بوونەوەی پلەی گەرمیە پلاکەکە لە پیسی و کلسی پاشماوەی ئاگر پاک دەبێتەوە، زۆر بەی پلاکەکان یەک لووتکەیان ھەیە بەڵام بە کوالێتیەکی بەزر و سیفەتی میکانیکی بەرز و دیزاینێکی ئەندازەی کە بە جۆرێکە زۆرترین تیشک لە ژووری سووتان بلاَو بکاتەوە، دووری لوتکە لو ئەلیکترۆدی ناوەندیەوە گاریگەری ھەیە لەر ڕێژەی پلەی گەرمی پلاک بەشێوەیەک ئەگەر دووریەکی کورت بێت ئەوا بە بەردەوامی پلاکەکە ساردە و ئەگەر دووریەکە زۆرتر بێت لە ئاستی ستاندارد ئوا زۆر گەرم دەبێت، وە پشت دەبەستێت بە ڕێژەی گەیاندنی گەرمی مادەکەشەوە.
* {{بەکارھێنەر|Sevarsm}}
٥-مۆرەکان(seals)
* {{بەکارھێنەر|Shabaz sherko}}
کاتێک پەستاوتن لەناو ژووری ستان دا ڕوودەدات ئەو کات دەبێت پلاکەکە بە تەواوی جێگیر بوو بێ لەسەر سەری بزوێنەرەکە لەبەر ئەوەی کەوا ھەوا لەوێوە نەچێتە دەرەوەو کار لە بزوێنەرەکە نەکات، بۆ جێگیر کردنی پلاکیش پێویستمان بە دایس ھەیە بۆ ئەوەی کە پلاکەکە جوڵە نەکات و ھەوا نەدات، لە پلاکە کۆنەکاندا ئە بەشەی لە چینێکی مادەی مس دروست دەکرا، بەڵام لە سەردەمی ئێستا دا لە شوشەی پەستێوراو و مادەی ھاڕاو دروست دەکرێت، ھەندێ پلاکەکان واشەریان ھەیە، بەڵام ھەندیَ لە کۆمپانیاکان شێوازی ئاسان و ھەرزان بەکاردەھێنن بۆ ئەوەی بۆ فرۆشتن ئاسان بێت و کاتێکی کەمی بوێت.
* {{بەکارھێنەر|Shakar abdulrazaq}}
٦- ھەیکەلی پلاک(shell of plug)
* {{بەکارھێنەر|Yassen ramazan amin}}
ھەیکەلی کانزای بۆ پلاک ڕێگە دەگرێت لە ھاتنەوە یەکی پلاک، وە کاری گواستنەوەی گەرمیە لە ئینسولەیتەرەوە بۆ سەری سلیندەر، وە کاری وەرگرتنەی کارەبایە لە سەرچاوەوە وە گواستنەوەی لە ئیلئکترۆیدی ناوەندی بۆ ئەلیکترۆدی تەنیشت. دەزووی خولاوە پلاکی پریشکدار کاریگەری ھەیە لەسەر ماندوێتی پلاک و گەرمبوونی و ڕیگر دەبێت، وە زۆر گرنگە کە درێژی دەزووە کە ستاندارد بێت و کەم و زیادی نەبێت چوون کێشە بۆ بزوێنەر درووست دەکات، ڕێژەی پلاکی پریشکەدار دەگۆڕێت لە نێوان ٠٫٠٩٥ بۆ ٢٫٦٤٩سانتین مەتر (٠٫٠٣٧٥ بۆ ١٫٠٤٣ ئینج)، ئەمەش لە ئۆتۆمۆتیڤ و بزوێنەری بچووک بەکاردێت، پلاکی پریشکداری دەریایی دوو چین بەرگی ھەیە و نوقوم بووە لە ماددەی زینک و کڕۆم وە پۆشاکێکی کانزایی ھەیە.
* {{بەکارھێنەر|Yusef Mohammed}}
* {{بەکارھێنەر|Yusefmohammad}}
ناوەڕۆکی پلاکی پریشکەدار(indexing spark plug)
* {{بەکارھێنەر|Zanyar.mech2000}}
ناوەڕککردنی پلاکەکان دەوەسێتەوە سەر دامەزراندنیان کە دامەزراندنی پلاکی پریشکەدار لە خۆدەگرێت کە دەوەستێە سەر ڕووبەری کراوەی درزەکەی یان کونەکەی نابێت پەردە پۆش بکرێت بە ئەلیکترۆدی ئەرزی. ڕووی چەقی ژووری سوتان زیاترە لە چەند دیوارێک، بیردۆزەکەی ئەوە ھەڵدەگرێت کە دەرخستەی سوتەمەنی و ھەوا تێکەڵ زیاد دەکات بۆ پریشک دانەکە، ھەرووەھا ئەوە دەستەبەر دەکات کە ھەموو ژوورێکی سوتان جووتە لە ڕێکخستنەکاندا وە لێرەشەوە لە ئەنجامدا داگیرساندنی باشتر دەبێت، ناوەرۆک کردن دەھێندرێتە دی بە دیاری کردنی شوێنی کون (درز)ەکان لە ڕووی دەرەوەلی پلاکەکە، دایدەمەزرێنین و تێبینی ئاڕاستەی ھەریەک لە ڕووە دیاریکراوەکانی دەکەین، پاشان دەیجوڵێنین و واشەرەکانی بۆ زیاد دەکەین بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی تووند کردنی پلاکەکە، ئەمە پێویستە تەواو بکرێت دان دانەی ھەر پلاکێک، وەک ئاڕاستەی کونەکان و ڕەچاو کردنی دەزووی قەباغەکەی کە ھەڕەمەگیە. ھەندێک لە پلاکەکان درووست دەکرێن بە ئاڕاستەی نا ھەڕەمەکی کون وە زۆر جار نیشان کراون وەک پاشگرێک ژمارەی مۆدێلەکە بە زۆری ئەمانە دیاریکراون بۆ بزوێنەرە زۆر بچوکەکان درووست کراون کاتێک پلاکی پریشکەدارەکە لووتکەو سێوەی ئەلیکترۆدەکان بە گرنگیەوە بە شێکی گەورەی شێوەی ژووری سوتانەکەیە، ناوەوەی ھۆندا پلاکی پریشکەدارەکەی لە کارگەدا، لەگەڵ ژمارەیەک پارچەی جیاوازی بەر دەست بە گونجاندنی بۆ پلە جیاوازەکانی ناوەڕۆک کردن بۆ بەدەست ھێنانی زۆر ترین چووستی سووتان و زۆر ترین چووستی سووتەمەنی.
* {{بەکارھێنەر|Zena ayoobkarem}}
* {{بەکارھێنەر|Zenaayoob}}
کردا رەکی(operation)
* {{بەکارھێنەر|Zhima Sarkar}}
پلاک پەیوەست کراوە بە ڤۆڵتیەیەکی بەرزەوە لە ڕێگەی کارەبادان کۆیلەکە یاخود ئامێری بەرھەم ھێنی کارەباوە(magneto)، تەزوو بەکۆیلەکەدا دەڕوات و ڤۆڵتیە بەرز دەبێتەوە لە نێوان ناوەڕاست و جەمسەری پلاکەکەدا، لە سەرەتادا تەزوو ناتوانێت بڕوا بە ھۆی تێکەڵ بوونی ھەواو سوتەمەنیەوە لە ناوچەی سوتان اە بزوێنەردا، بەڵام دواتر چۆن ڤۆڵتاج بەز دەبێتەوە لە ھەمان کات دا پێک ھاتەکان دەگۆڕێن و لە جەمسەرەکاندا ڤۆڵتیە سەر دەکەویَ بەسەر نەگەیەنەری کارەبایدا لەناو گازدا، گازەکە بارگاوی دەبێت و وە گازی بارگاوی ڕێگە بە تێپەڕبوونی کارەبا دەدات بەناو کونەکە (gap)دا وە پلاک لە کاتی ئاسایدا بۆ بەخشینی پریشکەی ئاگر بە ژووری سووتان پێویستی بە ١٢٠٠٠–٢٥٠٠٠ ڤۆڵت ھەیە یاخود زیاتر بۆ کردنەوەی ئاگرێکی گونجاو لە ژووری سوتانی بزوێنەرەکەدا ھەرچەندە دەتوانێت بگات بە ٤٥٠٠٠ ڤۆڵت وە لەکاتی تەواو بونی کردارەکەدا ڤۆڵتیە زیادەکە کۆدەکرێتەوە و ئەمەش ھاوکارمان دەبێت بۆ بەدەست ھێنانی پریشکدانێکی گەرمتر و ماوە درێژ تر.
کاتێک کە تەزوو دەردەپەڕێت لە کونەکەوە(gap) ەکەوە پلەی گەرمی ئەو شوێنەی کە سوتانەکەی تێدا ڕوودەدات نزیک دەبێتەوە لە 6000k وە ئەم گەرمبوونی شوێنی پریشکدان ھاوکارە بۆ بارگاوی کردنی کونەکە و ئەش وا دەکات کە وەک تەقینەوەیەکی بچوک سەتانەکە رووبدات و پەستانێکی زۆر لە سەر پستنەکە دروست بکات و جوڵە لە ئۆتۆمۆبێلەکە دروست بێت، گەرمی و ھێزی پەستانی سوتەمەنیەکە کارلێک دەکەن پێکەوە لە کۆتای پریشک دانەکەدا تۆپەڵێکی بچووک لە ئاگر لە ناو کونەکەدا لەلایەن سوتەمەنیەکەوە دەسوتێنرێت و قەبارەی ئەو تۆپەڵە ئاگرە یاخود ناوکەکەی پەیوەستە بە پێکھاتەی تەواوەتی تێکەڵی ھەواو سوتەمەنیەکەوە لە نێوان جەمسەرە کارەباییەکاندا و ھەنگاوی سوتانی ھەڕەمەکی لە کاتی پریشکداندا کە ناوکێکی بچووک بزوێنەر کار پێدەکات ماوەی سوتانی دوا دەکەوێت بەڵام ناوکێکی گەورە کاتەکەی پێش دەخات و دوا ناکەوێت.
مەودای گەرمی (heat range)
پلەی گەرمی کارپێکردنی پلاک بریتیە لە پلەیەکی فیزیایی کە پەیوەستە بە پلاکەکەوە لە کاتێکدا کە بزوێنەرەکە کار دەکات بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێوان ٥٠٠ لبۆ ٨٠٠ پلەی سیلیزیدایە ئەمە گرینگە چونکە دۆزینەوەی چوستی خۆ پاک کردنەوەی پلاکەکە پەیوەستە بە مەوە و دەتوانین لە ڕێگەی ئەمەوە بیدۆزیتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پلەی گەرمی سەرەتای کار پێکردنی بزوێنەرەکە لە ژووری سوتان پەیوەندیەکی ڕاستەو خۆ نیە لە نێوان پلەی گەرمی کارپێکردنی ڕاستەقینە لەگەڵ ڤۆڵتیەی سپارکەکەدا ھەرچەندە ئاستی ئەو زەبرەی کە بەرھەم دەھێنرێت لە لایەن بزوێنەرەکەوە کاریگەری بەھێزی دەبێت لەسەر پلەی گەرمی کارپێکردنی پلاکەکە لەبەر ئەوەی زۆرترین پلەی گەرمی و پەستان درووست دەبێت کاتێک کە بزوێنەرەکە کار دەکات واتا لەو کاتای بەرزترین زەبر بەرھەم دێت ئەوا پلاکەکە بەرزترین پلەی گەرمی ھەیە، وەڵامدانەوەی پلەی گەرمی ماددە نەگەیەنەرەکە بۆ باری گەرمیەکەی پەیوەستە بە پلەی گەرمی ژووری سووتان، ھەندێک جار پێش سپارک کرن تەقینەوە لە ژووری سوتان ڕوودەدات کە ئەمەش کێشەیە بۆ بزوێنەر، دوو ھۆکار ھەیە بۆ ڕوودانی ئەم کارە یەکەم خراپی کوالێتی سوتەمەنی یان دووەم تاخیر بونی سپاک کە بە ھۆی درووست بوونی پەستانی زۆر لە ژووری سوتان ڕوودەدەن، ئەگەر پلاکەکە سارد بێت توانای گەیاندنی کارەبای کەم دە بێت و نیشتن ڕوودەدات لە سەر نەگەیەنەرەکە ئەمەش دەبێتە ھۆی لە دەستدانی وزەی پلاکەکە یان ڕوودانی شۆرتی کارەبای لە پلاکەکەدا، پێویستە ھەموو پلاکێک نەگەیەنەرێکی باشی گەرمی ھەبێت بۆ ئەوەی گەرمیەکی زۆر بھێڵێتەوە و نەھێڵت پلاکەکە سارد بێتەوە، مەودای گەرمی لە پلاکدا جۆریکی تایبەت مەندە و کۆمپانیاکان بە ژمارە و کۆد دیار دەکەن، ھەندێ ژمەرە ھەیە بەکاردەھێنرێت بۆ پلاکی گەرم و پێچەوانەی ھەمان ژمارە بە کاردێت بۆ پلاکی سارد، مەودای گەرمی پلاکەکە کاریگەر دەبێت بە بنیاتنانی پلاکەکە وە جۆری ئەو ماددەیەی بە کارھێنراوە وە درێژی نەگەیەنەرەکە وە ڕوبەری ڕوی کرانەوەی پلاکەکە لەگەڵ ژووری سوتان بۆ بەکارھێنانێکی ئاسایی دیاریکردنی مەودای گەرمی پلاک، پلاکە ساردەکان نەگەیەنەری سیرامیکی گەورەیان ھە یە وە کونی نێوان ئەلیکترۆدی ناوەندی و ڕووە داپۆشراوەکەی پڕ دەکاتەوە، بەڵام پلاکی گەرم ماددەی سیرامیکی کەمە و تیپەکە زیاتر دابڕێنراوە لە لاشەی پلاکەکە و گەڕانەوەی گەرمی باشتر. گەرمی لە ژووری سوتان دەردەچێت لە ڕێگەی ئێگزۆستەوە، مەودای گەرمی پلاک تەنھا یەک خولەک کاریگەری ھەیە لە سەر پلەی گەرمی ژووری سوتان و تەواوی پلە گەرمیەکانی بزوێنەرەکە، پلاکی سارد ماددەکە سارد ناکاتەوە تەنھا پلەی گەرمی بزوێنەرەکە کەم دەکاتەوە، کاریگەری لە پلاکی سارد یان گەرم بریتیە لە کارپێکردن لە پلەی گەرمی تیپی پلاکەکە. ئەوە زۆر باو بوو پێش سەردەمی نوێی کۆمپیەتەری کە سوتەمەنی و ھەوا تێکەڵ بکرێت پاشان بکرێتە ژووری سوتانەوە بەڵام لە ئێستادا لە ژووری سوتان تیکەڵ دەکرێن و لە ھەمان کاتدا دەپەستێورێنەوە، پلاکی گەرم واباشە بە خاوی لێبخوڕی واتا لە چواردەوری شار بەڵام پلاکی سارد بۆ خێرای بەرز و ڕێگای دوور بە کاردەھێنرێت. ئەم کردارە لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەکی بلاَو ڕت کراوەتەوە ئێستا ئەوە ئۆتۆمۆبێلانەی ھەواو سوتەمەنی تێکەڵ دەکەن لەگەڵ پلەی گەرمی سلیندەر لە مەودایەکی تەسکدا دادەنرێت، بۆ مەبەستی سنوردارکردنی بلاَوبوونەوە، بزوێنەری پێشبڕێکی ھەرچەندە تا ئێستا سوود لە ھەڵبژاردنی پلاکی مەودا گەرمی گونجاو وەردەگرێت، بزوێنەرە ھەرە کۆنەکانی پێشبرکێ ھەندێ جار دوو سێت پلاکیان ھەبووە دانەیەکیان تەنھا بۆ سرەتا و دانەکەی تریان بۆ ئەوە داناوە کە لە کاتی ڕۆشتن کاربکات ئەو کاتەی کە گەرم دەبێت، پیشەساز و بەرھەمھێنەرانی پلاک ژمارەی جیاواز بەکاردەھێنن بۆ نیشانکردنی مەودای گەرمی پلاکەکان، ھەندێک پیشەسازی وەکو دینسۆ لەگەڵ ئینجی کەی ژمارەیان ھەیە کەتا بەرزتربێت ئەوا ساردتر دەبێت، بەڵام پیشەسازی وەکو چامپیۆن و بۆش و بریسک و بیرو لەگەڵ ئەی سی دیلکۆ ئەمانە ھەتا ژمارەیان بەرزتر بێت پلاکەکە گەرمتر دەبێت، بۆ نموونە پلاکی 19LM کە پلاکێکی باوەو زیاتر لە ئامێری چیمەن بڕین بەکاردێت وە پیشەسازانی بەرھەم ھێنانی پلاک ژمارەی جیاواز بە کاردەھێن بە دەگمەنی کۆمپانیاکان ژمارەکانیان یەکە.
بەتاڵکردنی پلاکی پریشکدار(discharge spark plug)
پستنی بزوێنەر بەسَکی ھەیە ھەیە لە ژووری سوتان کە ھەمیشە دەگاتەوە بە پستنەکە ئەم ناوچەیە بریتیە لە و شوێنەی کە سپارک ی پلاکەکی تێدا ڕوودەدات، بزوێنەری وانکێڵ بە ھەمیشەیی ناوچەی سوتانی گۆرانکاری بەسەردادێت، سپارک پلاگ بەشێوەیەکی حەتمی خاوێن دەکرێتەوە لەلایەن نوکی سیڵەوە، کاتێک کە وا سپارکێکی تەواو رَوونەدات لە بزوێنەری وانکێڵ لە ژووری سوتاندا ئەوا دبێت بزانین کە پلاکەکە پیس بوە و پیسێکە بەردەم کونی دەرپەڕینی پریشکەکەی گرتوە و ناتۆانێت کە سپارکێکی تەواو ئەنجامدا، لەو کاتەدا بۆ ئەوەی کە بزوێنەرە کە بە تەواوی لە کارنەکەوێت ئەوا بۆ ماوەیەک ی کەم پشوو بە بزوێنەرەکە دەدەین بۆ ئەوەی کە پلاکەکە ساردبێتەوە، وە پلاکی بێھێز سوتانێکی ھەژار دروست دەکات بەو واتایەیکە ئەو زەبرەی دروست دەبێت زۆر کەمترە لەو زەبرەی کە لە کاتی ئاسایی دەستمان دەکەوێت، ئێستا جۆری تازەو پێشکەوتوو درووست دەکرێت بۆ بزوێنەری وانکێڵ بە جۆرێکە کە ھەموو ئەو کێشانی تێدا چارەسەر کراوە و کوالێتی پلاکەکە لە ئێستا زۆر بەرزترە لە چاو پێشوو وە ئەم پلاکە تازانەی بزوێنەری وانکێڵ بە جۆرێکە کە نوکەکەی تەختە و ڕاستەوخۆ و لە ژووری سوتان دایە، وە مەجالی ئەلیکترۆیدی ناوەندی زۆر کەمە لە شوێنی سوتان، تەواوی لاشەی پلاکەکە توشی داخوران دەبێت لە لای ئەلیکترۆدەکەوە، وە سودی نوکی سیڵ ئەوەیە کە شۆێنی دەرچوونی پریشک لە پلاکەکەوە پاک دەکاتەوە، وە چاودێریەکی ئاسانی تێکەڵی ھەوا و سوتەمەنیە کە دەکات لە ڕێژەدا، کونی پلاک بە تەواوی ژیانی بە نەگۆری دەمێنێتەوە، بەڵام ڕێچکەی دەرچوونی پریشک بەردەام دەگۆڕێت (لە پلاکی ئاسایدا لە بنکەوە دەردەپەڕێت بۆ ئەلیکترۆدی لا)، کەچی ئەلکترۆدی لا بە دەگمەن وزە وەردەگرێت تەنھا دەیبەخشێت، ئەمە کارێکی مەحاڵە لەگەڵ بەتاڵکردنی پلاکی پریشکەدار، ھیچ نیە بەبیَ پشوو، ئەم بەتاڵکردنی پلاکە بەرھەم ھێنراوە لەلایەن (ئینتی ئایلا، دێنسۆ، ئێن جی کەی، چامپیۆن، بۆش).
قەپاتکردنی پلاک لە سەری سیلیندەر(sealing to the cylinder head)
پلاک جێگیر دەکرێت لەسەر سەری سیلیندەر بە بەکارھێنانی واشەرێکی کانزای، کە واشەرەکە ناو بۆشە یاخود ناوپڕە، بەڵام بەشێکی پلاک ھەن کە پێویستیان بە واشەر نیە چوونکە سری پلاکەکە قوچەکیەو بە ئاسانی لە سەر سەری سیلیندەرەکە جێگیر دەبێ بە بێ ئەوەی کەوا ھیچ ھەوایەک لە ژووری سوتان لەو بۆشاییەوە بێتە دەرەوە، ئەو ھیزەی کە پێویستە بۆ دانانی پلاکەکان لە سەر سەری سیلیندەر پێویستە کەمتربێت لەو ھێزەی کە پێویستە بۆ قەپات کردنی واشەرەکە، ئەو پلاکانەی کە بە شێوەی قوچەکین و بێواشەر دادەنرێن لەسەر سەری سیلیندەر نابێت لە و جۆرە بزوێنەرانە ببەسترێت کە پلاکەکانیان پێویستیان بە واشەر ھەیە وە بە پێچەوانەشەوە ھەر نابێت چونکە بۆ شاییەک بە جێدێڵن کە ئەمەش وادەکات کە پەستانی ژووری سووتان بە تەواوەتی کەم بێتەوە و نەتوانین زەبری پێویست بە دەست بھێنین و بەم ھۆیەشەوە نانتوانین کار بە بزوێنەرەکە بکەین چوون ناتوانێت کە ئۆتۆمۆبێلەکەمان بۆ بەڕێ بخات.
دەرپەڕینی لوتکە(tip protrusion)
درێژی سەری دایسداری پلاکەکە دەبێن نزیکبێت لە ئەستووری شوێنی پلاک لە سەری سیلیندەرەکەوە، ئەگەر ھاتوو سەری پلاکەکە زیاد چووە ناو ژووری سوتان ئەوا لە کاتی چونە سەرەوەی پستن بۆ درووست بوونی پەستان ئەوا بەر سەری پلاکەکە دەکەوێت و مەترسی درووست دەکات لەسەر بەشی ناوەوەی پستنەکە بۆیە نابێت لە ئاستی ستاندارد زیاتر پلاکەکە توند بکەین، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر سەری پلاک دەچێتە ژوورەوە بۆ ژووری سوتان چونکە وەک باسمان کرد دەبێتە مەترسی بۆ سەر بزوێنەرەکەمان، ئەگەر قەڕاغە تیژەکانی دایسی پلاکەکە درێژبێتەوە بۆ ناو ژووری سوتان ئەوا وەکو سەرچاوەیەکی ووزە بەکاردێن بۆ گەرمگردن پێش ڕوودانی تەقینەوە لە ژووری سووتان، ئەگەر سەری پلاک زۆر بچێتە ناو سیلیندەرەوە ئەوا بە تێپەربوونی کات پلاکەکە کەپس دەبێت بە سیلیندەرەکەوە بە ھۆی زۆر گەرمبوونی کە ئەمەش دەبێتە کێشە بۆ کاتی گۆڕینی پلاک، یاخود ھەندێک لە بەرھەم ھێنەرانی پلاک بۆ دایسی پلاک ماددەی ئەلەمنێۆم بە کاردەھێنن کە ئەمەش ھەڵەیە چونکە ماددەکە نەرمە لە کاتی بەستن و کردنەوە دایسەکان زوو تێکدەچن و ئەمەش وادەکات کە بە جوانی لەسەر سیلیندەرەکە نەنیشێت، ڕێژەی چونە ژوورەوەی پلاکەکە بۆناو ژووری سوتان کاریگەری ھەیە لەسەر توانای پلاکەکە وە ھەتا شوێنی سەری پلاکەکە لە ناوەڕاستی سیلیندرەکە بێت باشترە چونکە پریشکی گەرمیەکە بە یەکسانی بە ناو سیلیندەرەکەدا بلاَو دەبێتەوە و ئەمەش وا دەکات کە سوتانێکی باش و ئاسای ڕووبدات، بەڵام ھەندێ لە شارەزایان پێیان وایە کە شتەکە زۆر لەوە ئاڵزترەو پەیوەندی بەشێوە و قەبارەی ژووری سوتانەوە ھەیە، ئەگەر بزێنەر گازی زیادەی سووتان ئەوا ئەو گازە زیادەیە دەچێتە ژووری سوتان و وا دەکات کە پلاکەکە پیس بێت و لە کارکرنی بخات، لەم کاتانەدا وت باشترە کە پلاکەکەمان کورت بێت چونکە نوانای کارکردنی بەرزتر و باشترە وەک لە پلاکی درێژ، ھەندێ پلاکمان ھەیە کە دژە ھەڵەیان ھەیە واتا لە بزوێنەرەکەدا ھەر ھەڵەیەک ھەبێت ئەوا خۆیان لە گەڵی دەگونجێنن و چارەسەری دەکەن بە شێوەیەک کە ئەو ھەڵیە وا نەکات زیان بە بزوێنەرەکە و سلیندەرەکە بگەیەنێت وە ئەم دژە ھەڵەیە دەکەوێتە نێوان پلاکەکەو سەری سیلیندەرەکەوە بۆ ئەوەی درێژی پلاکەکە کەم بکاتەوە، لەبەر ئەم ھۆکارە لەو بزوێنەرانەدا بەکاردێن کە کون بوونە و تووشی سوتانی زۆری ڕۆن بوونە چونکە تێکەڵ بوونی ڕۆن لەگەڵ سووتەمەنی وادەکات کە پێکھاتەی کیمیایی تێکەڵەکەمان بگۆرێت و پڕۆسەی سووتان زۆر خاوتر دەکاتەوە،
پلاکی پریشکەدار(spark plug)
پلاکی پریشکەدار بریتیە لە بەشێکی سەرەکی لە بزوێنەی سوتەمەنی و شێوێنەکەی دەکەوێتە بەشی سەرەوەی بزوێنەر و لەسەر سەری سیلیندەر جێگیر دەکرێت و ھەر سیلیندەرە و پلاکێکی ھەیە، ئیشی پلاک لە بزوێنەردا دروست کردنی تەقینەوەیە لە ژووری سووتان بەھۆی پریشکدانی کارەبا بە ڤۆڵتییەکی زۆر بەرز لە ناو ژووری سووتان دا، کارپێکردنی پلاک لە ڕێگەی بەشی کارەبای بزوێنەرەوەیە و سیستەمی تایبەت بەخۆی ھەیە بۆ دیاریکردنی کاتی پریشکدانەکە و ھەموو پلاکەکانی بزوێنەرێک پەیوەندیان بەیەکەوە ھەیە، پلاک بەشێکە کە بە ھۆی بوونی کێشە تێیدا بزوێنەرەکەمان باش کارناکات و کاریگەری تەواوەتی ھەیە لە سەر زەبری ئۆتۆمۆبێلەکە.
پلاکی پریشکدار لەگەڵ ئەلیکترۆدی یەک لا
|