مێژووی کورد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی ھەڵواسراو][وەشانی ھەڵواسراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: گەڕاندنەوەی دەستی بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
Restored revision 1209259 by Lak aufbeycbvwjce (talk) (TwinkleGlobal)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ھێڵی ١:
{{نیشانەی وتاری ھەڵبژێردراو}}
{{کورد}}
'''کوردەکان هربژی کورده کولێ''' نەتەوەیەکی نیشتەجێی [[ڕۆژھەڵاتی ناوین]]ن. [[کورد]]ەکان بە درێژایی مێژوو لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری [[دەریاچەی وان]] و [[دەریاچەی ورمێ|ورمێ]] ژیاون، کە بەشێکە لە خاکەکەیان و بە [[کوردستان]] ناسراوە. کوردەکان بە [[زمانی کوردی]] قسە دەکەن، کە زمانی فەرمیی کوردستانە. زمانەکە چەند شێوەزارێکی جیا جیای لێ دەبێتەوە، وەک [[کوردیی باکووری]]، [[کوردیی ناوەندی]]، [[کوردیی باشووری]]، لەگەڵ [[گۆرانی-زازایی]]. لە مێژوودا، کوردەکان دەسەڵاتیان بەسەر ھەندێک لەو ناوچانەدا ھەبوو کە ئێستا دەکەونە وڵاتەکانی [[ئێران]]، [[تورکیا]]، [[عێراق]] و، [[سووریا]]، بەتایبەت لە سەردەمی [[میرنشینە کوردییەکان]]دا. لە نێوان ململانێی [[ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی]] و [[سەفەوییەکان]] لەپێناو فراوانکردنی خاکەکەیان و زیادکردنی دەسەڵاتیان، ھەر لە زووەوە ناکۆکی لەسەر ئەو ناوچەیە هەبووە کە کوردەکان تێیدا دەژیان.
 
کۆنترین بەرە کوردییە ناسراوەکان لەژێر دەسەڵاتی [[ئیسلام]]دا (سەدەی ١٠–١٢) پێک ھاتوون لە [[دەوڵەتی حەسنەویان|حەسنەویان]]، [[میرنشینی مەروانی|مەروانی]]، [[ڕەوەندی]]، [[میرنشینی شەدادی|شەدادی]]، و [[دەوڵەتی ئەییووبی|ئەیووبی]]، کە لەلایەن [[سەلاحەدینی ئەییووبی|سەڵاحەددینی ئەییووبییەوە]] دامەزرا. لە نێوان شەڕی عوسمانی و سەفەوییەکاندا دژ بە یەکتری، کوردەکان زۆرجار پشتی لایەنێکیان دەگرت. بۆ نموونە، لە [[شەڕی چاڵدێران]]ی ساڵی ١٥١٤دا، کوردەکان شانبەشانی عوسمانییەکان دژی سەفەوییەکان شەڕیان کرد، چونکە لەلایەن عوسمانییەکانەوە پەیمانی سەربەخۆیی و ئاشتییان پێ درابوو. [[شەرەفنامە]] بە یەکەم نموونەی مێژووی کورد دادەنرێت. مێژووی کورد لە سەدەی ٢٠ بەدواوە بە [[ناسیۆنالیزم|ناسیۆنالیزمی]] کوردەکان بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ لەژێر سایەی [[پەیمانی سێڤر|پەیماننامەی سیڤەری]] ١٩٢٠ ناسراوە.