تاناکا-کون ھەردەم سستە

زنجیرەمانگایەکی ژاپۆنی

تاناکا-کون ھەردەم سستە (بە ژاپۆنی: 田中くんはいつもけだるげ، بە ڕۆماجی: تاناکا-کون وا ئیتسومۆ کێداروگێ) زنجیرەمانگایەکی شۆننی کۆمیدیی پارچەیەک لە ژیانی وێبی ژاپۆنییە کە لە لایەن نۆزۆمی ئودا نووسین و وێنەکێشانی بۆ کراوە. لە لایەن سکوێر ئێنیکس بڵاو کراوەتەوە، لە وێبگەی گانگان ئۆنڵاین لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٣ تا ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ کرایە زنجیرە.[٢] تا ئەیلوولی ٢٠١٩ سێزدە بەرگی لێ بڵاو کراوەتەوە، گونجاندنێکی ئەنیمێ لە لایەن سیلڤەر لینک لە ٩ی نیسان تا ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ پەخش کرا.

تاناکا-کون ھەردەم سستە
بەرگی ھونەریی بەرگی یەکەم کە کەسایەتیی سەرەکی، تاناکا لەخۆ دەگرێت.
田中くんはいつもけだるげ
(تاناکا-کون وا ئیتسومۆ کێداروگێ)
چەشنکۆمیدیا
مانگا
نووسەرنۆزۆمی ئودا
بڵاوکەرەوەسکوێر ئێنیکس
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤارگانگان ئۆنڵاین
وەشانی ڕەسەن٢٥ی تەممووزی ٢٠١٣[١]٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩
بەرگەکان١٣
ئەنیمێ
دەرھێنەرشینیا کاواتسورا
نووسەرئاکێمی ئۆمۆدێ
ئاوازدانانھیرۆمی میزوتانی
ستودیۆسیلڤەر لینک
مۆڵەتنامە لە لایەن
بڵاوبوونەوە ٩ی نیسانی ٢٠١٦ ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦
ئەنیمێ
دەرھێنەرشینیا کاواتسورا
نووسەرئاکێمی ئۆمۆدێ
ئاوازدانانھیرۆمی میزوتانی
ستودیۆسیلڤەر لینک
بڵاوبوونەوە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

زنجیرەمانگاکە شوێنی ژیانی تاناکا دەکەوێت، کە خوێندکارێکی تەمەڵی قۆناغی ئامادەیییە، بە ڕادەیەک لە ھەر کات و شوێنێکدا بێت خەوی لێ دەکەوێت. لە بەرامبەردا ئەو ھاوڕێیەی کە پشتی پێ دەبەستێت، ئۆتا، خوێندکارێکی گورجوگۆڵ و پشوودرێژە و ھەردەم لەو ئەرکانە یارمەتیی دەدات کە ناتوانێت بە ئەنجامیان بگەیەنێت، ئەم کوڕە ھەرزەکارە بێتاقەتە بەردەوام ڕووبەڕووی ئەو ڕووداوانە دەبێتەوە کە دەبنە ڕێگر لەوەی ئەزموونی ئەو ڕۆژە بێدەنگ و ئارامانە بکات کە تامەزرۆیەتی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ 田中くんはいつもけだるげ(たなかくんはいつもけだるげ). Gangan Online (بە ژاپۆنی). Square Enix. Archived from the original on July 28, 2013. Retrieved April 10, 2021. ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Tanaka-kun is Always Listless Manga Ends on July 25". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-30.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری