تاس یان تەپڵ جۆرە ئامێرێکی پێرکاشنی کوردییە کە زیاتر لە مۆسیقای خانەقاییدا بۆ زیکر کەڵکی لێ وەردەگیرێت.[١][٢][٣] ئەم ئامێڕە بە ڕەواڵەت لە تیمپانیی ئەورووپی دەچێت، لە دوو تەشتی زۆرجار مسینە پێک ھاتووە کە بە دوو قەمچیی چەرمینە دەکوترێن. بڕێک جار کاسەکەی لە چێویش دروست دەکرێت و بڕێک جار دەتوانێ تەنیا یەک تەشتیش بێت لەجێی دوو. بەسەر کاسەکەدا توێیەک چەرم دەکێشرێت کە دەنگێکی باشتری لێوە بێت لە کاتی کوتاندا. تاس کە بەزۆری لەگەڵ دووتەپڵە و دەفدا دەژەنرێت، بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک یا لە کاتی خۆر و مانگ گیرانیشدا لێ دەدرێت.[٤] بڕێک جار لەگەڵ سازی تر وەک جووزەلە و سڕناش لێ دەدرێت.[٥]

وێنەیەک لە ئامێری تاس لە مۆزەی مۆسیقای ئێراندا لە تاران
لە مۆزەی مۆسیقای ئێراندا لە ژێر تاسێکدا نووسراوە: "تاس، کوردستان"

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "تاس: دانشنامە ایران زمین". ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "ڤیستا: تاس (بە فارسی)". Archived from the original on 11ی Januaryی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ پهلوان، کیوان، فرهنگ گفتاری در موسیقی ایران استان های کردستان و کرمانشاه، انتشارات آرون، ١٣٩٧.
  4. ^ "جام کوردی: موسیقی کردستان غنی ترین و پربارترین موسیقی محلی ایران".[بەستەری مردوو]
  5. ^ "کویرھا و بیابانھای ایران: ساز تاس".