تاج ئاوای خواروو

(لە تاج ئاواەوە ڕەوانە کراوە)

تاج ئاوای خواروو یان ڕەسووڵ ئاوای خواروو تاج آباد سفلی دێیەکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە دەکەوێتە پارێزگای ھەمەدان و ٢٥ کیلۆمەتر لە شاری ھەمەدان دوورە.[١] زمانی خەڵکی گوندەکە کوردییە. گوندەکە لەگەڵ گوندی دێنەو و تەجاوادی سەروودا ھاوسێیە. ژمارەی دانیشتووەکانی لە ٢٠٢١دا نزیکەی ٢٥٠٠ کەس بووە.[٢] خەڵکی ئەم دێیە بە خوێندنەوەی زۆری کتێب بەناوبانگن و ناویان کەوتووەتە میدیاکان لەبەر ئەوەی ڕێوبانی ئاواییەکەیان بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی ناو ناوە. ناوی زۆربەی شەقامەکانیان ناوی کتێبە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ TABNAK, تابناک | (2021). "رسول آباد؛ روستای دوستدار کتاب". fa (بە فارسی). Retrieved 2021-06-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Sorani, Basnews. "گوندێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە شوێنی پیاسەی نووسەر و شاعیرە جیهانییەکان". www.basnews.com. Retrieved 2021-06-18.
  3. ^ "رسول آباد؛ روستای دوستدار کتاب". ایمنا (بە فارسی). 2021-05-08. Retrieved 2021-06-18.