تاجیلۆکە
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (شوبات ٢٠٢٠) |
تاجیلۆکە، تاژیلە ، بالووکە، کوولەحاجی، دۆریش، مەھینکا[١]، کۆشکار[٢] (بە ئینگلیسی: Mantis و بە فارسی: آخوندک) ناوی کۆمەڵێک مێرووە لە تۆرەمەی تاجیلۆکان (Mantodea).
Mantodea | |
---|---|
![]() | |
Scientific classification | |
Kingdom: | Animalia
|
Phylum: | |
Class: | |
Subclass: | |
Infraclass: | |
Superorder: | |
Order: | Mantodea Burmeister, 1838
|
Families | |
Acanthopidae | |
Synonyms | |
|
تاژیلە مێروویەکە ئاماڵ سەوز، کوللەئاسا، باریک و درێژ و پێ درێژ، سەرزل و جووتباڵ،[٣] لە کاتی ئۆقرە گرتندا لاقەکانی دەھێنێتە بەرەوە وەک بڵەی خەریکی دوعا و نزا کردن بێ، بەم بۆنەوە لە زۆربەی زمانەکانی دنیا، ناوێکی ئایینییان لێناوە؛ لە زمانەکانی ڕۆژاوادا بە Mantis، Mantodea یا شتی وا ناوی دەبەن؛ Mantis وشەیەکی یۆنانییە بە مانای پێغەمبەر . لە زمانی کوردیشدا وشەی کولەحاجی بۆ ئەم مەبەستە دەگەڕێتەوە.
تاژیلەی مێ بەوە بەناوبانگە کە دوای جووت بوون، ھاوسەرەکەی خۆی دەخوا. ئەم مێرووە بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانێ بەبێ ئاو و خۆراک ھەڵکا. بڕێکیان دەتوانن سەریان ١٨٠ پلەک بسووڕێنن. زۆرتر لر سەر لق وپۆی دارەکان دەژی و بۆ فریودانی نێچیرەکانی، خۆی وەک لقێک لە دارەکە لێ دەکا. ھەرکات مێشێک بەلایدا بێ، بە دەست دەیگرێ و دەیخوا.
تاژیلەکەکان چون مێرووەکانی مێمڵی باخ و مەزراکان دەخۆن، بۆ باخداری و کشتوکاڵ بەسوودن. ئەم مێرووە ٨٠٠جۆری لە دنیادا ھەیە[٤] .
ناوەکانی تردەستکاری
لە زمانی کوردیدا ئەمانەشی پێ دەڵێن:
تاژیلۆکە، حوشترخوا، بالوک، ئەسپی ئەحمەد ڕاوکەرە، تانجی پێغەمبەر[٥]
وێنەخانەدەستکاری
سەرچاوەدەستکاری
- ^ فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان
- ^ "ویکی کوردی کرمانجی". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ١١ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ فەرهەنگی فارسی عەمید
- ^ "ویکی فارسی". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ١١ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ هەنبانە بۆرینە