بەھێزترین پیاوی جیھان


بەھێزترین پیاوی جیھان (WSM) (بە ئینگلیزی: World Strongest Man) گەورەترین و گرنگترین پێشبڕکێی نێونەتەوەییی ھێزە، کە ساڵانە لە ساڵی ١٩٧٧ەوە بەڕێوەدەچێت، ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن TWI ڕێکخراوە. ئەم بۆنەیە تەنیا لە ساڵی ١٩٨٧ بەڕێوە نەچوو. چاودێرانی WSM چاودێری پاڵەوانێتییەکانی ھێز دەکەن کە ساڵانە لەسەر ئاستی جیھان بەڕێوەدەچن و زۆرترین ئامادەکاری لە ھەموو ساڵێکدا لە نێوان وەرزشوانانی سەرەکی ئەم پاڵەوانێتیانە دەستنیشان دەکەن و بانگھێشتیان دەکەن بۆ پێشبڕکێی WSMی ساڵی داھاتوو؛ بۆیە بۆ ئەوەی وەرزشوانان بەشداری پێشبڕکێکانی WSM بکەن، پێویستە بەردەوام بەشداری لە پێشبڕکێ و پاڵەوانێتییە بەناوبانگەکانی جیھانی وەک ئارنۆڵد کلاسیک بکەن بۆ ئەوەی ئامادەکاری خۆیان بۆ چاودێرانی WSM نیشان بدەن و پێشینەیەکی پیشەیی بەدەستبھێنن بۆ ئەوەی سەرکەون و بانگھێشت بکرێن بۆ ئەم پێشبڕکێیانە. لەم پێشبڕکێیانەدا ساڵانە کوالیتی کەلوپەلەکان و کێشی قورسایییەکان کەمێک بەرەوپێش دەچێت. وڵاتانی ئایسلەندا، ئەمریکا، ئینگلتەرا، فینلاند و پۆڵەندا ماوەیەکی زۆرە لەم بوارەدا دیار بوون و وەرزشوانەکانیان زۆرترین پاڵەوانێتییان بەدەستھێناوە.

بەھێزترین پیاوی جیھان
ناو بە زمانی فەرمیWorld's Strongest Man
وەرزشstrength athletics
پەخشکەری ڕەسەنRTL 7
وڵاتی بنەڕەتھۆلەند
Soundtrack releaseWorld's Strongest Man – The Soundtrack
وێبگەhttps://www.theworldsstrongestman.com/

سەرچاوەکان دەستکاری