بەکارھێنەر:Xqt/Test
well، so why it has not done anything to pages like these ڕیڤاڵدۆ، کورد?
جایمی ئەلێکساندەر (لەدایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٨٤) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، بە ڕۆڵی جێسی XX ناسراوە لە زنجیرەدرامای کایڵ XY.
ژیان
دەستکاریجایمی لە گرینڤایل، کالیفۆڕنیای باشوور لەدایکبووە بەڵام لە گرەیپباین، تێکساس گەورەبووە. ھەنووکە لە لۆس ئانجلێس دەژی. جگە لە ڕۆڵبینینی، ئارەزووی چێشتلێنان و ڕاھێنانکردنی ھەیە.
پیشە
دەستکارییەکەم ڕۆڵی جایمی لە فیلمی داوی سمۆرەدا بوو کە ڕۆڵی سارای دەبینی. ھەر زوو بەدوایدا ڕۆڵێکی میوانی پێدرا لە ھەمیشە خۆرھەتاوە لە فیلادلفیا.
دوای ئەوە دوو ڕۆڵی گەوەرتری بینی لە ھەریەک لە فیلمی لاکەی تر کە ڕۆڵی ھانا تۆمسنی کچەھاوڕێی کەسایەتی سەرەکی فیلمەکەی دەبینی و زنجیرە درامای چاودێریم بکە، تیایدا ڕۆڵی کەیتلین پۆرتەری دەبینی.
لە ٢٠٠٦ یەکەم ڕۆڵی سەرەکی فیلمی بینی لە فیلمی ترسناکی پشوو بە ڕۆڵی نیکۆڵ کارۆ، کە بریتیبوو لە ڕۆڵی کچێک کە لە ماڵ ھەڵدێت و لەگەڵ کوڕەھاوڕێکەیدا بۆ گەشتێک ئەچێت کە بە ڕێکەوتێکی چاوەڕوان نەکراو گەشتەکەیان لەلایەن چەند بکوژێکەوە تێک دەچێت لە وەستانێک بۆ پشوودان.
لە ٢٠٠٧ دووەم ڕۆڵی سەرەکی فیلمی بینی لە فیلمی ترسناکی زەوی پیرۆزکراو کە ڕۆڵی ئەلیزابێث دەبینێت.
بەڵام ئەوەی بووە ھۆی بەناوبانگبوونی جایمی، ڕۆڵبینینی بوو لە زنجیرە درامای کایڵ XY بە ڕۆڵی جێسی XX، ڕۆڵەکەی بریتیبوو لە کچێکی گەنج کە توانای مێشکی و جەستەیی بەھێزی ھەیە و لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لە خانەی دوو مرۆڤی تر دروستکراوە. جێسی XX وەک کچە ھەرزەکارێکی تازە لەدایکبوو ئەزموونی ژیان دەکات و لەگەڵ ھاوڕێ ھاوشێوەکەیدا، کایڵ XY دژی کۆمپانیایەکی تر دەوەستێتەوە کە ھەوڵی لەبەرگرتنەوەی کایڵ XY دەدات.
ھەروەھا ڕۆڵێکی میوانی ھەیە لە زنجیرەی سی ئێس ئای: مەیامی و لە ئێسکەکان. جایمی ڕۆڵی سیف دەبینێت لە فیلمی ثۆر کە لە ٢٠١١ نمایش دەکرێت.
فیلم
دەستکاریساڵ | ناو | ڕۆڵ |
---|---|---|
٢٠١١ | Loosies | لوسی |
٢٠١٠ | Love and Other Drugs | کارۆڵ |
٢٠١١ | Thor | سیف |
٢٠٠٩ | Bones | مۆڵی بریگز |
CSI: Miami | جێنا یۆرک | |
٢٠٠٧ | Hallowed Ground | لیز چامبەرز |
Kyle XY (٢٠٠٧ - ٢٠٠٩) | جێسی XX | |
Watch Over Me | کەیتلین پۆرتەر | |
٢٠٠٦ | Rest Stop | نیکۆڵ کارۆ |
Standoff | باریستا | |
The Other Side | ھانا تۆمسن | |
٢٠٠٥ | It's Always Sunny in Philadelphia | تامی |
٢٠٠٤ | Squirrel Trap | سارا |
خەڵات و پاڵاوتنەکان
دەستکاری- لە ٢٠٠٨ پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەر پشتگیریکردن بۆ ڕۆڵی جێسی XX لە زنجیرەی کایڵ XY.
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- جایمی ئەلێکساندەر لە Internet Movie DataBase.
- جایمی ئەلێکساندەر لە Twitter.
- ماڵپەڕی فەرمی