Sevda sinan jalil
ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه
زۆر خه‌ڵك نیگه‌ران ده‌بن كاتێك كێشه‌یه‌كی زۆر زیاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هه‌یه ئه‌وه‌نده نیگه‌ران ده‌بن له‌سه‌ر كێشیان كه وه‌سواس ده‌بن، ئه‌و ساته‌ش به ئه‌نۆرێكسیا نه‌وڤه‌وس ناسراوه، ئه‌نۆرێكسیا نه‌وڤه‌وسه نه‌خۆشیه‌كی خواردنه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دابه‌زینی كێشه‌یه‌كی زۆره.
كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئه‌نۆرێكسیا خولیا ده‌بێت له‌گه‌ڵ بڕی وه‌رگیراوی كالۆری وه كێش.
خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌نۆرێكسیا نه‌وڤه‌وسه خواردنی ده‌خوات به كالۆریێكی زۆر كه‌م و به ترسێكی زۆر زۆر به‌رده‌م كێس زیاد داده‌به‌زێن، ئه‌وان هه‌روه‌ها راهێنانێكی زۆریش ده‌كه‌ن، ئه‌نۆرێكسیا به شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌رزه‌كاری ئافره‌ت ده‌ست نیشان ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌روه‌ها له ئافره‌تی گه‌وره و گه‌نج و له پیاو ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ناسینه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌نۆرێكسیا:
ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه كێشه‌یه‌كی زۆر داده‌به‌زن و به چه‌ند ڕێگا كار ده‌كه‌ن تا كێشیان وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، هه‌ندێكیان كالۆری خۆیان دیاری ده‌كه‌ن تا كێشیان هه‌ر نزم بمێنێته‌وه وه هه‌روه‌ها ڕاهێنانیش ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان زۆری ده‌خۆن له دوای خواردن ده‌رشێنه‌وه تا كێشی زیاد نه‌كه‌ن، وا هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان ده‌رمانی ره‌وانی ئه‌م نیشانانه به‌دیار ده‌كه‌وێت:
· ئه‌توانێت كێشه‌كی ئاسایی هه‌بێت.
· ماندوویه‌تی.
· كه‌م خه‌وی.
· پێست كه زه‌رد یان په‌ڵه‌یه‌كی زله‌و دای پۆشی له‌گه‌ڵ قژی نه‌رم.
· قژی باریك ده‌بێت و ده‌كه‌وێت.
· قه‌بزی.
· پاڵ به خۆراك له ده‌ورو به‌ری قاپه‌كه یان برینی خۆراك بۆ پارچه‌ی بچووك.
· هه‌سته‌وه‌ری.
· وازهێنان له چاڵاكی كۆمه‌ڵایه‌تی.
· مه‌زاجی په‌ست.
· نكۆڵی كردنی برسیه‌تی.
· به‌كارهێنانی ده‌رمانی میز كردن، ده‌رمانی ره‌وانی یان حه‌بی ڕێجیم.
هۆكاری ئه‌نۆرێكسیا:
· زیاتر له سێ خول بێ سووری مانگانه.
· پێستی ووشك.
· فشاری خوێنی كه‌م.
تۆ له‌وانه‌یه تێبینی ڕه‌فتاری بده‌یت، وه‌كو:
· ڕاهێنانی زیاد.
هۆكاری ته‌واوی ئه‌نۆرێكسیا نازانرێ، ئه‌و خه‌ڵكه كه ئه‌نۆرێكسیای هه‌یه به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی ته‌ماشه‌ی جه‌سته‌ی خۆی بكات، وه هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه بایه‌خ به بێ كه‌م و كورتی بدات، وه هه‌روه‌ها له وانه‌یه له دووی رێگه‌ێیك بگه‌رێین تا له‌سه‌ر ژیانی خۆیان زاڵ بێت، هۆیه‌كانی دیكه وه‌ك زینده‌وه‌رزانی، ده‌وروبه‌ریان، وا ده‌روونمان ڕۆڵێكی ده‌بینی.
زینده‌ورزانی:
جینه‌كان و هۆرمۆنه‌كان له‌وانه‌یه كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه، هه‌ندێك به‌ڵگه پێشنیار ده‌كات كه په‌یوه‌ندییێك هه‌یه له نێوان ئه‌نیرۆكسیا و سه‌ره‌وته‌نین، یه‌كێك له‌م كیمیاویانه‌یه كه مێشك به‌رهه‌م ده‌كات.
ده‌وروبه‌ر:
ئه‌و فشاره‌یه كه وا له كۆمه‌ڵگا ده‌كات، تا كه‌سێك بارێك بێت به‌شداری ده‌كات له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه، وه هه‌روه‌ها وێنه‌ی ناواقیعی له‌ش وه‌ك ئه‌وانه‌ی ناو گۆڤار و ته‌له‌فزیۆن ده‌توانن كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر گه‌نجه‌كان بكات و پریشكێكی ئاره‌زوویان بۆ دروست بكات له‌سه‌ر باریك بوون.
ده‌روونزانی:
یه‌كێك له‌گه‌ڵ نارێكی وه‌سواسی – زۆر له خۆكه‌ر (OCD) له وانه‌یه زیاتر ئه‌گه‌ری له رێجێمیه‌تی خۆی بێت و زیاتر ڕاهێنانی بكات، وه‌كو كه‌سێكی ئه‌نۆرێكسیای لێ بچێت، چونكه خه‌ڵك له‌گه‌ڵ (OCD) زیاتر مێشكیان قاڵ ده‌بێت و ناچارن.
ده‌ستنیشان كردنی:
یه‌كه‌م دابینكار چاودێری جه‌سته‌یی ئه‌نجام ده‌دات بۆ پشكنینی فشاره‌ی خوێن و رێژه‌ی دڵ، وه هه‌روه‌ها تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی ده‌روونیش ده‌كرێت كه چه‌ند پرسیاری ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی خواردن و هه‌ست ده‌كرێت ئه‌وان هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر نیشانه‌یه‌ك ده‌گه‌رێین وه‌ك:
- ئایا سنوورداری له خواردن.
- ئایا ترست هه‌یه له كێشی زیاد كردنی.
- ئایا گرفتت هه‌یه داربه‌ره‌ی له‌شت.
چاودێری یه‌كه‌ت له‌وانه‌یه داوای هه‌ندێك تاقی كردنه‌وه بكات، تاقی كردنه‌وه‌ی خوێن داوا ده‌كرێت بۆ پشكنینی ئاستی ئه‌لیكترۆلایت و كرداری جه‌رگ و گورچیله، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش، چاودێری به‌كه‌مت له‌وانه‌یه داوای پشكنینی خه‌ستی ئێسك و ناوازه‌یی دڵ بكات، وه هه‌روه‌ها چاودێری یه‌كه‌مت له‌وانه‌یه داوای تاقی كردنه‌وه‌ی دیكه بكات تا حوكم له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی دیكه بكات، وه‌ك هه‌و كردنی ریخۆڵه و نه‌خۆشی سلیاك.
چاره‌سه‌ری ئه‌نۆرێكسیا:
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین رێگری چاره‌سه‌ری ئه‌نۆرێكسیا هه‌ست پێ كردنی یارمه‌تییه، زۆر كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌نۆرێكسیا باوه‌ر ناكات كه كێشه‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ره‌كه‌ی زه‌حمه‌ت ده‌كات.
ئامانجی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ری ئه‌نۆرێكسیا سپاردنی كێشه‌یه‌كی ئاسایی و دامه‌زراندنی ڕێجێمی ئاسایی، وه هه‌روه‌ها راده‌سپێردرێت كه خێزانیشی به‌ژداری پرۆسه‌ی عیلاجه‌كه بكات.
بۆ زۆر كه‌س ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه درێژترین گرفتی ژیانه.
عیلاج:
تۆ و خێزانه‌كانت ده‌بێت زۆر به جیدی كار بكه‌ن تا له‌سه‌ر ئه‌نۆرێكسیا زاڵ بن، عیلاجی تاكه كه‌سی، خێزان و گرووپ یه‌كێك له بنچینه‌كانی چاره‌سه‌ره.
چاره‌سه‌ری تاكه كه‌سی:
جۆرێكی چاره‌سه‌ره‌كه ناسراوه به زانینی ره‌فته‌ری زۆر به‌كاردێت، چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه (CBT) هاوكاری گۆرینی بیری نا ته‌ندروست وه ره‌فتاری نا ته‌ندروست ده‌دات، ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه فێری ره‌فتاری به‌هێزت بكات ده‌ربه‌ده‌ری هه‌ست وه هه‌روه‌ها وات لێ ده‌كات متمانه‌ی به خۆت بكه‌ی.
چاره‌سه‌ری خێزانی:
چاره‌سه‌ری خێزان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه چاودێری ڕێجمێتی نه‌خۆشه‌كه ده‌كات و چاكی شێوازی ژیانی ئه‌م یارمه‌تییه پشتگیری نه‌خۆشه‌كه ده‌كات و فێری ده‌كات ره‌فتاری ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه بێت.
چاره‌سه‌ری گرووپ:
چاره‌سه‌ری گرووپ ڕێك ده‌خات خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه بۆ كار له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه بكات، كه هه‌مان نارێكیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ندێ جار ده‌توانیت ببێته هۆی پێشبركێیه‌كی باریك، بۆ خۆت به‌دوور گرتن له له‌م حاڵه‌ته، زۆر گرنگه كه بچێته چاره‌سه‌ری گرووپ كه له لایه‌ن لێهاتووێك كه پێشه گه‌وره به‌رێوه ده‌برێت.
ده‌رمانه‌كان:
هه‌رچۆن ده‌رمانی ئه‌نۆرێكسیا نییه، به‌ڵام دژه خه‌مۆكی له وانه‌یه بتوانرێت رێگه چاره‌سه‌رێك بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌له‌قی و سترێس كه له ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه هه‌ندیك جار به ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و چاره‌سه‌رانه له‌وانه‌یه وا له نه‌خۆشه‌كه بكات كه هه‌ست به باش بوون بكات به‌ڵام دژه خه‌مۆكی ئاره‌زووی له ده‌ستدانی كێش كه‌م كردنه‌وه ناكاته‌وه.
داخیل بوونی نه‌خۆشخانه:
سه‌باره به له ده‌ستدانی برێكی زۆر له كێش، چاره‌سه‌ڕێكی سه‌ره‌تایی كه ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له نه‌خۆشخانه بۆ چه‌ند ڕۆژێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه تۆ له وانه‌یه خواردنت به بۆرییه‌كی لووله‌یی خۆره‌كی بدرێت ئه‌گه‌ر كێش زۆر كه‌م بێت یان جه‌سته‌ت ووشك بێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام خواردنی نه‌خۆیت یان پێشانی كێشه‌ی ده‌روونی بده‌یت دكتۆره سه‌ره‌كیین له‌وانه‌یه ببرێته بۆ نه‌خۆشخانه بۆ عیلاجێكی توند.
رێ گرتنی ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه:
تا ئێستا هیچ رێگه‌یه‌ك نییه بۆ رێگه گرتنی ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه به‌ڵام گه‌رانه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌نۆرێكسیا نه‌ڤه‌وسه هاوكاری ده‌بێت بۆ ده‌ستنیشان كردنی و چاره‌سه‌ر كردن و چاك بوونه‌وه‌ی ئه‌نۆرێكسیا به شێوه‌یه‌كی خێرا، ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكت دیت یان هاورێیه‌كت دی كه زۆر له د وای كێشه‌كه‌یتی ، زۆر ڕاهێنانی ده‌كات، وه هه‌روه‌ها وێنه‌یێكی چاكی له‌شی خۆی نییه، ئه‌بێت بیبه‌یت بۆ كه‌سێكی پیشه‌گه‌ر تا یارمه‌تی بدات.
زۆر كه‌س چاك یان چاره‌سه‌ر هه‌بێت له ئه‌نۆرێكسیا به‌ڵام رێژه‌یه‌كی كه‌م چاره‌سه‌ر نابێت، له هه‌ندێك حاڵه‌ت ده‌بێته هۆی مردن، وه هه‌ندێك كه‌سی دیكه‌ش تووشی جۆره‌كی نارێك ده‌بن، بۆ هه‌ندێك كه‌س به ئه‌نۆرێكسیا چاره‌سه‌ر و هێشتنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌یه، به‌ژدار بوونی گروپێكی پشتگیر بۆ ئه‌نۆرێكسیا ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر بوونن له ئه‌نۆرێكسیا زیاتر ده‌بێت، ئه‌نۆرێكسیا نه‌خۆشێكی زۆر ورده وه هه‌روه‌ها زۆر هاوكاری ده‌وێت له لایه‌ن هاورێ و خێزان، ئێمه هه‌رده‌م ده‌بێت گه‌ری ده‌وروبه‌رمان بین چونكه ئه‌نۆرێكسیا زۆر جار هه‌ستی پێ نه‌كرێت چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌نۆرێكسیا زیاتر چاره‌سه‌ر بوونی ده‌روونه وه هه‌روه‌ها كه له ده‌روونیه‌وه به ته‌واوی چاك به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م دیسان تووشی ئه‌نۆرێكسیا ده‌بن.
References: www.mayoclinic.com
www.medicinenet.com
www.wikipedia.com