خۆراك له‌ ماوه‌ى سكپرِى دا جۆره‌كانى خۆراك

ئه‌م خشته‌یه‌ى خواره‌وه‌ سێ گروپه‌ سه‌ره‌كى یه‌كه‌ى خۆراك رِوون ئه‌كاته‌وه‌: خۆراكی ووزه‌ به‌خش خۆراكى بنیاد نه‌رى له‌ش خۆراكى رِێكخه‌رى چالاكى له‌ش

ئه‌م مادده‌ خۆراكیانه‌ رِێژه‌یه‌كى پێویست له‌ كاربۆهیدرات و چه‌وریان تیادایه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ووزه‌ن و گه‌رمى و هێز به‌ له‌شى مرۆڤ ده‌به‌خشن. سه‌رچاوه‌كان: دانه‌وێڵه‌ وه‌كو برنج، گه‌نم و جۆ، رِه‌گه‌ نیشاسته‌یىیه‌كان وه‌كو په‌تاته‌ و قامیشى شه‌كر. هه‌روه‌ها شه‌كر و چه‌ورى (رِۆنى رِووه‌كى و گیانه‌وه‌رى).

ئه‌م ماده‌ خۆراكییانه‌ رِێژه‌یه‌كى به‌رچاو پرِۆتینیان تێدایه‌، پرِۆتین مادده‌یه‌كى خۆراكى سه‌ره‌كىیه‌ بۆ گه‌شه‌ به‌ تایبه‌تى گه‌شه‌ى كۆرپه‌له‌ و بۆ به‌رده‌وام نوێ بوونه‌وه‌ى ماسولكه‌كان و شانه‌كانى تر. سه‌رچاوه‌كان: سه‌رچاوه‌ گیانه‌وه‌رىیه‌كان وه‌كو گۆشت، ماسى، هێلكه‌، شیر و به‌روبوومه‌كانى سپیایى. سه‌رچاوه‌ رِووه‌كىیه‌كان وه‌كو پاقله‌مه‌نى (فاسۆلیا، نۆك، نیسك، لۆبیا).

ئه‌م مادده‌ خۆراكیانه‌ رِێژه‌یه‌كى به‌رچاو ڤیتامین و كانزا (مینیراڵ) یان تێدایه‌، ئه‌مانه‌ زۆر پێویستن بۆ دروست كردنى به‌رگرى دژى نه‌خۆشى و پاراستن و ته‌ندروستى چاو و پێست و ئێسقان و ددان. هه‌روه‌ها یارمه‌تى له‌ش ئه‌ده‌ن بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و ووزه‌یه‌ى وه‌رى ده‌گرێت. سه‌رچاوه‌كان: سه‌وزه‌ و میوه‌.


ئه‌و وورده‌خۆراكیانه‌ى Micronutrients زۆر گرنگن بۆ ئافره‌تى سكپرِ:

وورده‌ خۆراك سوود و كاریگه‌رى سه‌رچاوه‌كه‌ى كالسیۆم Calcium پێویسته‌ بۆ دروست بوون و گه‌شه‌ى ئێسقان و ددان وه‌ یارمه‌تى ئافره‌تى سكپرِ ده‌دات بۆ دابه‌زینى فشارى

خوێن. - شیر، ماست، په‌نێر، به‌روبوومه‌كانى ترى سپایى. - ماسى و سه‌وزه‌ گه‌ڵاتۆخه‌كان. - رِۆژانه‌ 1.5 گرام كالسیۆم پێویسته‌.

ئاسن Iron - له‌ كاتى سكپرى دا ئافره‌ت رِێژه‌یه‌كى زیاتر ئاسنى پێویسته‌ له‌وه‌ى له‌ خواردنه‌كه‌ى دا هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌ شێوه‌ى خه‌پله‌ وه‌ریبگرێت. - ئاسن بۆ دروست بوونى خوێن و به‌رگرتن له‌ كه‌م خوێنى پێویسته‌. - سه‌رچاوه‌ى گیانه‌وه‌رى: وه‌كو گۆشت، جگه‌ر و ماسى. ئه‌م جۆره‌ له‌ ئاسن مژینى له‌ رِیخۆڵه‌وه‌ ئاسانه‌. - سه‌رچاوه‌ى رِووه‌كى: وه‌كو سپێناخ، سڵق، نیسكى خرِ به‌ توێكڵه‌وه‌، كه‌وه‌ر و كه‌ره‌وز، ئه‌م جۆره‌ له‌ ئاسن مژینى ئاسان نىیه‌ و ڤیتامین C یارمه‌تى مژینى ئه‌دات. - پێداویستى رِۆژانه‌ له‌ ئاسنى بنچینه‌ى بریتىیه‌ له‌ 30 بۆ 60 ملگرام. فۆلیك ئه‌سید Folic acid -

به‌رگرتن له‌ كه‌مخوێنى. - به‌رگرتن له‌ له‌بارچوونى منداڵ و به‌رگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانى ناته‌واوى له‌ دروست بوونى له‌ش و سه‌رى منداڵدا بۆ نمونه‌: Spina bifida, Anencephalus. - به‌رگرتن له‌ خوێنرێژیى پێش منداڵبوون. - به‌رگرتن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن.
  - سه‌وزه‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م ڤیتامینه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ كوڵان له‌ ناو ئه‌چێت، باشتر وایه‌ به‌ شێوه‌ى خه‌پله‌ وه‌ربگرێت. - پێویستى رِۆژانه‌ بۆ ئافره‌تى سكپرِ 4-5 ملگرامه‌. - له‌ نه‌خۆشخانه‌كان خه‌پله‌ى ئاسن + فۆلیك ئه‌سید هه‌یه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ و سوودى زۆرى هه‌یه‌.

ڤیتامین C - یارمه‌تى دروست بوون و گه‌شه‌ى ئێسقان و بۆرى خوێنه‌كان ئه‌دات. - یارمه‌تى مژینى ئاسن ئه‌دات له‌ رِیخۆڵه‌وه‌. -

سه‌وزه‌ و میوه‌ وه‌ك بیبه‌رى سه‌وز و مزره‌مه‌نىیه‌كان و ته‌ماته‌. - پێویستى رِۆژانه‌ 80 ملگرامه‌، ئه‌گه‌ر به‌ زۆرى وه‌ربگریت (1 گرام له‌ رِۆژێكدا) زیان به‌ كۆرپه‌له‌ ئه‌گه‌یه‌نێ.

یۆد Iodine پێویسته‌ بۆ گه‌شه‌ى ئاسایى مێشك و جه‌سته‌ى منداڵ. خوێى یۆد، ماسى ده‌ریا، چه‌قاله‌ و بادام. ڤیتامین B12

یارمه‌تى دروست بوونى ئاسایى خوێن و شانه‌كان ئه‌دات.
  گۆشت، ماسى، هێلكه‌، شیر.