ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری --Rasool.Fakhir (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC) ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری: ئەوڕۆکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا زۆر بایەخ بە تەکنەلۆژیای زانیاری دەدەن و ھەوڵ دەدرێ خەڵک لەم تەکنۆڵۆژییە زیاتر نزیک بێتەوە، زۆربەی کاروبارەکان لەم ڕێگایەوە بەڕێ دەچێ و کات و دارایی کەمتر بە فێڕۆ دەدرێت. بۆ نموونە خەڵک کەمتر پێویستیان بە پۆستە و بانک دەبێ. لە ماڵەوە دەتوانن نامە بنێرن، قەرزەکانیان بدەنەوە، شتومەک بکڕن، کۆنفرانس بدەن، سەیری فیلم بکەن، گوێ لە گۆرانی بگرن، ئێزگەی ڕادیۆیی دامەرزێنن، گوێبیستی ھەموو جۆرەبلاڤۆکێکی دەنگی ببن، چاپەمەنییەکان بخوێننەوە، یاری بکەن، لەگەڵ خەڵک لە سەرانسەری جیھاندا ھاوکات پێوەندی بگرن، بیروڕای خۆیان دەربڕن و کەسیش نەتوانێ سانسۆریان بکا.