Omar Gulpi
Joined ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
عومهر عەبدوڵڵا فەتاح، ناسراو بە (عومەر گوڵپى)(١٩٧٧)، نووسەرو ڕۆژنامەونووس و سیاسەتوان لە باشورى کوردستان و ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان.
لە دایکبوون و خوێندن:
دەستکاریلە ساڵی (١٩٧٧) له ناوچهی (ههورامان) سهر به پارێزگای (ههڵهبجەى شەهید) له دایكبووه، خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى و ئامادەیى لە قوتابخانەکانى خورماڵ و هەڵەبجەى شەهیدو هەڵەبجەى تازە تەواو کردووە، پاشان بەکالۆریۆسى لە کۆلێجى کارگێڕى و ئابورى زانکۆى سلێمانى و بڕوانامەى ماستەرى لە زانکۆى جینان لە وڵاتى لوبنان بەدەستهێناوە.
کارکردن و ژیانى پیشەیى زانستى:
دەستکاری- سکرتێرى ڕێکخراوى قوتابیانى کوردستان بووە لە ساڵانى (٢٠٠٨ - ٢٠٠٩).
- ئەندامى (سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان) و (فیدراسیۆنی نێودهوڵهتی رۆژنامهنووسان / IFJ).
- مامۆستابووە لە ئامادەییەکانى پەروەردە لە ساڵانى (٢٠٠٣) بۆ (٢٠١٤).
- ڕاهێنەر لە (بەڕێوەبەرایەتى مەشق و ڕاهێنانى پەروەردەیى سلێمانى)، (٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥).
- مامۆستاى وانەبێژ لە زانکۆکانى (سلێمانى، گەشەپێدانى مرۆیى، پۆلى تەکنیک) لە ساڵى (٢٠١٤ و ٢٠١٥).
- بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى لە (٢٠١٥ تا ٢٠٢٠).
- ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان.
- ئەندامى لیژنەى دارایى و ئابورى لە پەرلەمانى کوردستان.
*بەرهەم و نووسین:
دەستکاریـ خاوەنى پەرتوکێکى چاپکراوە بە ناونیشانى (گەندەڵى) کە لێکۆڵینەوەیەکى زانستیەو لە ڕووى زانستەکانى کارگێڕى و یاسایى و ئابوریی و کۆمەڵایەتیەوە لە تاوانى (گەندەڵى) دەکۆڵێتەوە، و لە دووتوێى (٢٨٦) لاپەڕەدا ساڵى (٢٠١٤) چاپکراوە.