Meiliverse
واتپاد
واتپاد وێبگەیەکە بۆ خوێندنەوە و بڵاوکردنەوەی نووسینی چیرۆکی خەیاڵی ڕەسەن، وە درووستکردنی پەیوەندی لەنێوان نووسەران و خوێنەرەکان، بەناوبانگترین ژانەرەکان بریتین لە (ڕۆمانسی، چیرۆکی خەیاڵی هەرزەکاران و چیرۆکی خەیاڵی لەلایەن هەوادارەکان)، لە (تشرینی دووەمی ٢٠٢١)ەوە واتپاد مانگانە زیاتر لە ٩٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، کە زۆرینەیان ئافرەتانی گەنجن، وە بە گشتی زیاتر لە ٦٦٥ ملیۆن چیرۆکی تێدا بڵاوکراوەتەوە.
ئەپی خوێندنەوە، خزمەتگوزاری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان | جۆری سایتەکە |
چیرۆکەکان بە زیاتر لە ٥٠ زمان بەردەستن | زمانەکان |
لە سەرانسەری جیهاندا | ناوچەی خزمەتکردن |
Naver Corporation | خاوەن |
Allen Lau, Ivan Yuen | دامەزرێنەر(ەکان) |
٥٠٠ ملیۆن (٢٠٢١) | بەکارهێنەران |
کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ | خستنەکار |
چالاک | دوایین باروودۆخ |
بەشێک لە چیرۆکەکانی گۆڕدراون بۆ ڕۆمان و زنجیرەی تەلەفزیۆنی و فلیمەکان، وەک زنجیرەی (After) و (The Kissing Booth).
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ کۆمپانیای Naver Corporation ڕایگەیاند کە کۆمپانیای واتپاد دەکڕێت و گرێبەستەکەیش لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ تەواوبوو.
کاریگەری لەسەر نووسەرەکان
دەستکاریبەپێی توێژینەوەیەک، کۆمەڵگەی نووسینی ئۆنڵاین وەک واتپاد یارمەتی نووسەرە گەنجەکان دەدات کەوا لە فیدباک و ڕەخنە بنیاتنەرەکانەوە فێربن و زیاتر گەشە بە پیشەکەیان بدەن، توێژینەوەکە پێکهاتووە لە خوێندکاران و ئەزموونەکانیان لە پلاتفۆڕمی نووسینی ئۆنڵاین، ئامانجی ئەوەیە نیشانی بدان ڕەخنەی بیاتنەر چ جۆرە کاریگەریەکی هەیە لەسەر پڕۆسەی نووسینیان، بە پشتبەستن بە ئەنجامەکان زۆربەی بەشداربووەکان فیدباکێکی جدیان پێباشترە لە ڕەخنە وردەکان.
واتپاد تایبەتمەندیەکی ناوازە پێشکەشدەکات کە پلاتفۆڕمەکانی تری نووسین نایکەن، وەکو کۆمێنتکردن لەلایەن ئەو خوێنەرانەی کە خۆیان تۆمار کردووە لەو وێبگەیەدا، کە دەتوانن سەرنج و فیدباک بە دێڕ و پەڕەگرافی تاکەکەسی زیاد بکەن لەکاتی خوێندنەوەیان نەک دوای تەواوبوونی بابەتەکە یاخود چیرۆکەکە، ئەم بەشە کۆمێنتانە بەردەستە بۆ هەموو خوێنەران تەنانەت ئەوانەیشی کە خۆیان لە وێبگەکە تۆمار نەکردووە، وە هەروەها ئەو بەکارهێنەرانەی کە خۆیان تۆمار کردووە دەتوانن بۆ (کاردانەوە بەرامبەر بابەتەکە، پێشکەشکردنی فیدباک، یان بۆ زانیاری کەسی) بەکاری بهێنن، ئەمەیش ڕێگە بە خوێنەران دەدات بزانن ئەوانی دیکە بیر لەچی دەکەنەوە و نووسەران بزانن خوێنەران چۆن وەڵام دەدەنەوە، و گەر کەسێک کە خۆی تۆمار نەکردبێت بیەوێت فیدباک بدات ئەوا داوای لێدەکرێت ئەکاونتێک درووستبکات بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.