نەخۆشخانەی پاکی بەشی فریاکەوتن دەستکاری

نەخۆشخانەی پاکی نەخوشخانەیەکی تایبەتی سەردمیانەیە، دەکەوێتە ھەولێری پایتەەختی کوردستان گەرەکی نەوروز شەقامی گوڵان نزیک نەخوشخانەی سەردەم. پرۆژەی دروسکردنی نەخوشخانەکە ھاتە کایەوە لە لایان د.سەلیم سعید زەنگەنە، کە خۆیو پزیشکە پسپۆرە ھاوریکانی بەشداریان کردوە بۆ دروست کردنی نەخوشخانەکە لەسەر ستایلی نوی روژئاوای . نەخوشخانەکە پیک ھاتوە لە ٧ قات، ١٢٧ قەلەویرە و ١٠ ھۆلی نەشتەرگەری. بەشەکانی پێکھاتوون لە:

  1. بەشی فریاکەوتن
  2. بەشی چاودیری چر
  3. بەشی تاقیگە
  4. بەشی نازور
  5. بەشی چارەسەری سروشتی
  6. دەرمانخانە

ھەروەھا نورینگەی تایبەتیان ھەیە بۆ بەشەکانی:

  1. پزیشکی گشتی
  2. نەشتەرگەری گشتی
  3. ئافرەتان
  4. منداڵبوون
  5. منداڵان

بەشی فریاکەوتن و منداڵبوون ٢٣ کادژمێر کراوەن لەخزمەتی نەخوشن چونکە ئەم دوو بەشە نەخۆش و حاڵەتی لەناکاوی زۆرە و ئامادەن بۆ وەرگرتنی ھەموو جۆرە کەیسیک.  

بەشی فریاکەوتنی نەخوشخانەی پاکی: دەستکاری

یەکەم شوێن کە نەخۆش دی بۆ نەخۆشخانە بۆی بجێت بەشی فریاکەوتنە،بەشی فریا کەوتن یەکیکە لە بەشە سەرەکیەکانی نەخوشخانەی پاکی کە لەوێوە بریار لەسەر نەخۆش و حاڵەتە نەخوازراوەکان دەدریت پاش پشکنین وچارەسەری سەرەتای بمێنێتەوە یان رەوانەی بەشەکانیتر بکرێت. لە بەشی فریاکەوتن ھەماھەنگی ھەیە لەگەل تاقیگە و دەرمانخانەو بەشی تیشک بەشی نەشتەرگەری بەبەردەوام ، ھەروەھا ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنیان دایم ئامادەیە بۆ ھەموو شوینیک. وەکو باسمان کرد ٢٣ کادژمیر کراوەن ھەموو کات ئامادەن بۆ وەرگرتن جۆرەھا نەخۆشو ھەموو کەیسێک. دەکەوێتە قاتی زەمینی بۆ ئاسانتر دۆزینەوەی ئەم بەشە لە سەر عەرزی نەخۆشخانە  ھیلی سور کێشراوە لە دەرگای سەرەکیەوە تا ناو بەشی فریاکەوتن ئەمەش یارمەتی نەخۆش و کەسوکاری ناخۆش دەدات بە زووترین کات بگەنە لای پزیشک و پەرستاران لە حاڵەتە مەترسیدارەکان.

ستافی بەشی بەشی فریاکەوتن: دەستکاری

پێکھاتوون لە ستافی شارەزا و راھیندراو کە کارامەیان ھەیە لە کارەکانیان ھەروەھا ئەزموونی جەندەھا ساڵیان ھەیە.بریتین لە  پزیشکان و پەرستاران و کارماندە پزیشکیەکان. ھەر یەکیان رۆلی تایبەتی خۆی ھەیە لە بەشی فریا کەوتن. پزیشکان وەرگرتنی نەخۆش دەگرنە ئەستۆ، ھەروەھا چارەسەر کردن و جێگیر کردنی باری نەخۆش، ئەوان داوای پشکنین بۆ نەخۆش دەکەن و پلانی چارەسەریان بۆ دادەنێن، گەر پێویست بکا راویژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆر دەکەن. رۆلێ پەرستاران بریتیە لە چاودیری کردن و سەرپەرشتیکردنی پێدانی چارەسە، بارودۆخی نەخۆش بە بەردەوام دەپیون.

پێکھاتەی شوینی بەشی فریاکەوتن: دەستکاری

شوێنەکە لەسەر ستانداردی جیھانی دروست کراوە بۆ ھەموو جۆرە نەخۆشیک و بۆ کەیسە  شاز و دەگمەنەکان ئامێری تایبەتیان ھەیە. پێک ھاتووە لە ٨ قەرەویلە کە کراون بە خانەی جیا بۆ ھەر نەخۆشیک، کە ھەموو ئامێر و کەلوپەلە پێویستەکان لە خانەی ھەر نەخۆشێک بەردەستە و شوێنێک بۆ لە گەڵ مانەوەی کەسیک لەگەڵ نەخۆش . ناوی بەشێک لە ئامێرەکانیان بریتین لە : ئامێری ھێلکاری دڵ، ئامێری ۆکسجین، مۆنیتەری فریاگوزاری، ۆکسجین پێو و جەندەھا ئامیری تر. ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیشیان ئامادەیەو بەزوترین کات دەگاتە ھەموو شوێنێک، ھەروەھا لەناو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیشیان ھەموو پیداویستیەکان ھەن بۆ ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو پێویست بیت تا نەخۆش دەگاتە نەخۆشخانە و جارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت .کارمەندەکانی  ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن پێکھاتوون لە ستافی شارەزا و راھیندراو کە کارامەیی ئەوەیان ھە چاودێری چری نەخۆش بکەن و جارەسەری سەرەتایان پێ بدەن تا دەگەنە بەر دەستی ستافی بەشی فریاکەوتن. ھەروەھا دیزاینی شوینەکە وا دروست کراوە کە نەخۆش بە ئاسانترین شێوە لە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە بجێتە بەشی ناو فریاکەوتن.

ھەما ھەنگی بەشی فریا کەوتن لەگەڵ بەشەکانی تر: دەستکاری

ھەندێک بەشی نەخۆشخانە ھەن کە دایم و بەشی فریاکەوتن پێویستی پیە بۆ چارەسەرکردن و شیکار کردنی نەخۆش بە تایبەتی لەکاتی بوونی حاڵەتی مەترسیدار، ئەمانەش بریتین لە:

1. بەشی تاقیگە: کە بۆ پشکنین دڵنیا بوونەوە لە نەخۆشی بەشی فریاکەوتن پێویستیەکی زۆری بە بەشەیە.

2. بەشی تیشک: کە لە بەشی فریا کەوتن پێویستیان دەبێت لە کەیسەکانی شکانی ئسک و کێشەو ئازارەکانی ھەناو و شیکار کردن و دڵنیا بوونەوە لە نەخۆشی.

3. بەشی نازور: ھەندیک جار لە بەشی فریاکەوتن بۆ زیاتر شیکارکردنی نەخۆشیک پێویستیان بە بەشی نازوور دەبێت، ئەم جۆرە پشکنینەش دەبێتە ھۆی بەرچاو روونیەکی زیاتی نەخۆشیەکە بۆ پزیشکەکان.

4. بەشی نەشتەرگەری: ھەندێک جار کە نەخۆش دێ و پاش پشکنین ئەوا راستەوخۆ پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت، بۆیە ھۆڵەکانی نەشتەرگەری ھەمیشە ئامادەن بۆ ئەم حاڵەتانە.

کەیسەکانی بەشی فریاکە وتن : دەستکاری

بەشیفریاکەوتن ھێڵی یەکەمی وەرگرتنی نەخۆشە کاتیک کە نەخۆش دێ بۆ نەخۆشخانە جۆرەھا نەخۆشیان بۆ دێت کە لەوێوە بارودۆخیان جیگیر دەکریت یان چارەسەر دەکرێن یان دەنیردرین بۆ لای پزیشکی پسپۆر. کەیسە باوەکانیش بریتین لە:

1. حاڵەتی مەترسیدار(emergency case): کەنەخۆش پێویستی بە جارەسەری خیرا ھەیە لەوانەیە ژیانی نەخۆشەکە لە مەترسیدابێت، لەم حالەتەدا پزیشکان و پەرستارەکان بە شیوازی پرۆتۆکۆڵی زانستی پزیشکی بە خێرایی بارودۆخی جیگیر دەکەنەوەو پاشان چارەسەری پێویستی بۆ دەکەن.

2. (Cold case)حالەتە ئاسایەکان: ئەو حاڵەتانەن کە ژیانیان لە مەترسیدا نیە، کە تەنھا ئازارێکی یان  بررینیکی سادە یان چەند نیشانەیەکیان ھەیە و پیویستیان بە چارەسەرە.

3. نەخۆشی دوای نەشتەرگەری: پاش ھەر نەشتەرگەریەک پێویست دەکات کە نەخۆش بۆ ماوەی ٦ کادژمێر لە بەشی فریاکەوتن بمێنێتەوە، ئەمەش بۆ ھەر حاڵەتێکی لە ناکاو و بۆ لە نزیکەوە چاودیری کردنی نەخۆش.

4. ھەندیک حاڵەتیش ھەن کە نەخۆش نین تەنھا بۆ پشکنینی گشتی و دڵنیا بوونەوە لە سەلامەتیان دێن.

کەی پیویستە بکات سەردانی بەشی فریا کەوتن بکەیت : دەستکاری

لە حاڵەتی برینیکی مەترسیدار یان نەخۆشی کە پێستی بە چارەسەری راستەوخۆ ھەبێت یا نیشانەی لە ناکاو و مەترسیدار ئەوا بی چاوەروانی سەردانی بەشی فریاکەوتن بکەن ھەروەھا لە کاتی ھەبوونی ئەم نیشانانە :

1. ئازاری سینگ

2. کۆخین (کۆکە) و ھێنانەوەی خوین

3. برین کە خوێن بەربوونی نەوەستێت

4. تێکەڵ بوونی بینین لەناکاو

5. سەرسوران و بێ تاقەتی

6. ھەناسە تەنگی و کێشە لە ھەناسەدان

7. پەیدا بوونی نەخۆشی لە ناکاو

8. خوێن بەربوون

9. سر بوونی لەش بۆ ماوەیەکی زیاد لە پێویست

10.  سەر ێیشەی توند  

11.تای زۆر بەرز

یان ھەر دیاردەیەکی نا ئاسایی لە ناکاو کە بەسەر لەش دابێت، پێویستە سەردانی بەشی فریاکەوتن بکەیت بۆ دڵنیا بوونەوە و چارەسەر کردن.

ناونیشان: دەستکاری

 Newroz Street, Erbil,Kurdistan Region, Iraq

سەرچاوەکان دەستکاری

  • پزیشکانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پاکی