داربەسەری بچوک

MariwanSheikhani
دامەزرێنەرشێخ عارەب

مێژوو دەستکاری

مێژووی دروست بوونی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٥٠ ساڵ پێش ئێستا، لەلایەن بنەماڵەی شێخانییەکانەوە کە بە شێخ عارەب ناسراوە، دەکاتە باپیرە گەورەی بنەماڵەی مەولودی حەمەی، دواتر لە ڕێگای ژن و ژن خوازییەوە عەشیرەتەکانی باڵەک و خەیلانی و ئاکۆیی ھاتونەتە ئەم گوندە. دامەزرێنەرەکەی پێشتر لە ناوچەی شەنگالەوە بەھۆی شەڕ و کوشتاری فەرمانی سەر دانیشتوانی شەنگال ھاتوەتە شاری کۆیە پاشان چووە ئەم گوندەی ئاوا کردوە، براکانی ھەر لە کۆیە جێدەمێنن، کە دەکاتە بنەماڵەی تاھیر تۆفیق.

جوگرافیا دەستکاری

ئەم گوندە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری کۆیە، دراوسێی گوندی ئیلینجاغ و سماقە و شیواشۆکە، ڕوباری داربەسەر سنوری نێوان ئەو گوندانەیە.

پیشەوەری دەستکاری

دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و (10) بیری نەوت هەیە، دانیشتوانەکەی سەرقاڵن بە ئاژەڵداری، پاوانێکی زۆری هەیە، بۆ مەڕ لەوەڕاندن لە کۆنەوە گوتویانە: لە کوێستانان گەدە و پانەسەر لە گەرمیان ئیلینجاغ و داربەسەر

داربەسەر بە قەڵەمی نوسەران: دەستکاری

ئـــەوانەی هەمیشە زیندوون لە دڵێ میلـلەتدا فازڵ شـەوڕۆ

داربەسەری بچووک، هەر گوندێکی بچووکی کوردستانی باشوورە، لێ سەردەمانێک وەک پایتەختی کوردستان بووە. کۆنفرانسی (٣)ی حزبی شوعی عیراقی لەوێ بەستراوە. قارەمانەکانی زۆرن.

شەهید عەلی مەولود، کە ژییاننامەی کتێبێک دەبێ. یەکەم کەس بوو لە مێژووی کورستانی باشووردا،  لە ساڵێ (١٩٥٥) ، ئاڵای کوردستانی بەدەستی خۆی لەسەر سەرای کۆیە بەرزکردەو و هەڵیدا. ئەو ڕێی نەدا تەنانەت ئاڵای حزبەکەی خۆشی  یان ئاڵای  چەکوش و داسی سۆڤیەت  بەرزبکەنەوە.  ئەو پێش وەخت ئاڵای کوردستانی ئامادەکردبوو. لەو ڕۆژە دوای کوشتنی (٤) پۆلیس دەستیان بەسەر سرای کۆیە داگرت. لە وتە بەناوبانگەکانی شەهید عەلی مەولود: (( نەک لەسەر  دەبابەی ڕژێم، ئەوەی لەگەڵ سێبەری دەبابەکەشی بڕوات...جاشە)) هەزار درود لە رۆحی ئەو پیاوە خۆڕاگرە خاوەن باوەڕە. درود لە رۆحی هەموو شەهیدان. وێنەکە، ١٩٧٢، دوو ساڵ پێش شەهیدبوونی.

سەرچاوەکان دەستکاری

<ref>كتێبی  بیرەوەریەکانی فاروق عەلی مەولود داربەسەری- ئاگردانیك به‌قه‌د نیشتمان <ref>https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20170807115706141902&lng=11 <ref>https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=%D8%A6%DB%8C%D9%84%D9%86%D8%AC%D8%A7%D8%BA

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.