Helin Hemn Jamil
نەخۆشى ڤایرۆسى كۆڕۆنا 2019
(كۆڤید 19)
- پێویستییە كردارییەكان:-
دەستکارینەخۆشى ڤایرۆسى كۆڕۆنا (كۆڤید 19) پێناسە دەكرێـت بەو نەخۆشـییەى كە هۆكارەكەى بە هۆی ڤایرۆسى كۆڕۆناى سـەیرە، ئێـستـا پێى دەگـوترێت هـەوكردنى كۆئەنـدامى هەناسـەى تونــد ، ئامـاژەیە بۆ (سارس – كۆڤ -2) ، سـەرەتا دیاری كــرا لە ناوەڕاسـتى بڵاوبوونەوەى حاڵەتى پەتـای نەخۆشییەكانى هەناسە لە شارى ووهان سەر بە پارێزگاى هوبەى ووڵاتى چین. سەرەتا بە ڕێكخراوى تەندروستى جیهانى(WHO) ڕاگــــەیاندرا لە 31/12/2019. لە بەرواری 30 كانـــونى دووەمـــى ســــاڵى 2020 ڕێكخراوى تەندروســتى جیهانى(WHO) نەخۆشى كۆڤید 19 ەى بە پەتایەكى ًسەرتاسەرى لە ناكاوى جیهانى ڕاگەیاند لە 11/3/2020 نە خۆشى ناوبراو بە پەتـــــایەكى بەربڵاوى جیهـانى ڕاگەیـاندرا لـە لایـەن ڕێـكخـــراوى تـەندروسـتى جیـهانى كـە لـە پێـشـودا ڤـایـرۆسـى(H1N1) نەخۆشیەكى بەربڵاوبوو لـە ســاڵى 2009 وە. نەخـۆشـى(ســاڕس – كــۆڤ - 2)نـاونـرا بە كـۆڤیـد 19 لـەلایــەن ڕێـكخـراوى تـەنـدروسـتـى جـیـهانـى ، کـە ئەم كورتـكراوەیە ئاماژەیە بۆ " نەخۆشـى كۆڕۆنا ڤـایـرۆس 2019 " و ئەم ناوە هەڵبـژێـردراوە بـۆ دووركـەوتـنـەوە لە لـەكـەداركردنى سەرچاوەى ڤایرۆسەكە لەڕووى دانیشتوان و جوگرافیا،یان تێكەڵ بوون لەگەڵ گیـــــانلەبەران. لە ڕێكەوتى 11/2/2020 گروپەكانى توێژینەوەى ڤایرۆسى كۆڕۆنا لە لێژنەى نێودەوڵەتى پۆڵینـناسى ڤایرۆســــەكان لێدوانێكى فەرمییان دەركرد بۆ ئەم ڤایــرۆسـە ســەیرە (ساڕس – كۆڤ - 2). سەنتەرى كۆنترۆڵكردنى نەخۆشیەكان و ڕێگری كردن لێیان (CDC) وای بۆ دەچن (وا دەخەمڵێنن) كە نەخۆشى ناوبراو لە كۆتایی مانگى یەك و سەرەتاى مانگى دوو گەیشتۆتە (هاتۆتە) ویلایەتەیەكگرتووەكان ، بە بڵاوبوونەوەى ڕێژەیەكى كەم لە كۆمەڵگا پێش ئەوەى تێبینى بكرێت. لەو كاتەوە ویلایەتەیەكگرتووەكان ڕووبەڕووى هەوكردنى بەربڵاوبۆتەوە بە 214000 گیان لە دەست دان ئاماژەى پێكراوە تاكو بەروارى 13/10/2020 .
(CDC) لە 3/4/2020 پێشنیارێكى دەركرد كە گشت دانیشــتوان هەتا ئەوانەى بێ نیشـانەن پێویستە دەمــامك ببەستن لە شوێنى گشتى كە لێك دووركەوتنەوە ئەستەمە بۆ ئەوەى بڵاوبوونەوەى (كۆڤید 19 ) كەم بكرێتەوە .
(CDC) وای دانا كە ئەم بارودۆخە دەرئەنجامەكەى دەبێتە هۆى ئەوەى كە ژمارەیەكى زۆری نەخۆشەكان پێویستیان بە چاودێرى تەندروستی هەبێت لەو كاتەدا دەبێتە هۆى بارگرانى لەسەر تەندروستى جیهانى و كەرتى تەندروستى ، بە شێوەیەكى شاراوە ڕێژەى نەخۆشى خەوتوو و مردوو لە نەخۆشـخانە زیادى كرد. (CDC) هۆشـدارى دا كە بە بێ دەرمان دەتوانرێت كـاریـگەرى هەبێت لەسـەر هەوڵـدان بۆ دواكـەوتنى بڵاوبـوونەوەى ڤایـرۆسەكە و كەمبوونى نەخۆشییەكە .بە پێى (CDC)ئەو كەسانەى كە لە مەترسـى زۆر دان بۆ تـووش بوون ئەو كەسـانە دەگرێتەوە كە لەو شـوێنانەن كە نەخـۆشییەكە تێیدا دەگـوازرێتەوە ، خزمەتگوزارى چاودێـرى تەندروستى بۆ نەخۆشـەكانى كـۆڤید 19 ، ئەوانەى كە بەركەوتنیان هەیە لەگەڵ نەخۆشى تووش بوو ، ئەو گەشتیارانەى كە دەگەڕێنەوە لەو شوێنانەى كە بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەكە تێیدا بەربڵاوە و تۆمار كراوە . گواستنەوەى نەخۆشى (ساڕس – كۆڤ -2) لە كەسێكەوە بۆ كەسێك تۆماركراوە لە لایەن نەتەوەیەكگرتووەكان. ئەو كەسـانەى كە بـاوەڕیان وایە كە بەركـەوتنیان هەبووە لەگەڵ ڤایرۆسى (سـاڕس – كـۆڤ -2) پێویسـتە پەیوەندى بكەن بە چـاودێـرى تەندروسـتى دابـین كەر . سەنتەرى كۆنـترۆڵـكردنى نەخۆشـییەكان و ڕێگرى كردن لێیـان پێشـنیارى كردووە بۆ ئەو تاكانەى كە مەترسى زیـاتر لەسـەر بارى تەندروستیان دروسـت دەبێت لەكاتـى توشـبوونیان بەڤـایرۆسـى كـۆڤید 19 بە تـایبـەت بە تـەمـەنـەكان و ئـەوكەسانەى كە بارى تەندروستیان باش نى یە وەكو ئەو كەسانەى كە ئەم نەخۆشییانەیان هەیە ( نەخۆشى دڵ ، شەكرە ، نەخۆشى سییەكان)
پێویستە ووشیارى ئەم خاڵانەى لای خوارەوە بن:-
- پێداویستیە پێویستەكان زیاتر لە ماڵەوە كۆبكەنەوە .
- خۆ بە دوورخستن لە نەخۆشى تووش بوو.
- زوو زوو دەست شۆرین.
- لە ماڵەوە بمێننەوە هەتاوەكو دەتوانن وە لەو شوێنانەى كەڤایرۆسى كۆڤید 19 ەى لێ بەربڵاوە بە دوور بن.
- پلان دابنێن بۆ كاتى نەخۆش بوون.
- نیشانەكان:
دەستکاریبەدەركەوتنى نیشانەكانى تووش بوون بەڤایرۆسى كۆڤید 19 هەیانە لە بێ نیشانە/ نیشانەى سووك هەتاكو نەخۆشى توند و مردن. نیشانەكان بە دیار دەكەون لە ماوەى دوو ڕۆژ هەتاوەكو دوو هەفتە دواى بەركەوتن لەگەڵ ڤایرۆسەكە. لێكۆڵینەوە لەسەر گروپێـك كە پێكهاتبوو لە 181 كەسى دیارى كراو كە پشت ڕاست كرابووەوە بە تووشبوونیان بە ڤایرۆسى كۆڤید 19 لە دەرەوەى ووهانـى ووڵاتى چـین كە كاتى كـڕكـەوتن و تەشەنە كردنى ڤایرۆسەكە لە لەشى مرۆڤ بە تێكڕاى 5.1 ڕۆژ دیـاری كرا ، وە 97.5% ى كەسـەكـانى كە نـەخـۆشـییـەكەیـان هەبووە و نیشانەكانیان لێ بە دیاركەوتبوو لە ماوەى 11.5 ڕۆژى توشبوون بوو.
* ئەمانەى خوارەوە بە نیشانەكانى تووشبوون بەڤایرۆسى كۆڤید 19 دیارى دەكرێن:
- لەرز و تا.
- كۆكە.
- تەنگە نەفەسى و هەناسە توندى.
- بێ هێزى.
- ئازارى لەش و ماسولكە.
- سەرئێشە.
- لە دەست دانى هەستى تام كردن و بۆن كردن.
- ئازارى گەروو.
- گیرانى لووت یاخود هەڵامەت.
- هێڵنج یان ڕشانەوە.
- سك چوون.
* هەندێك نیشانەى تریش هەن وەكو:-
- بوونى بەڵغەم.
- هەست كردن بە ناساغى و بێ تاقەتى.
- ناڕێكى هەناسە.
- لە كۆئەندامى دەمار(سەرئێشە ، گۆڕان لە بیركردنەوە و هۆش).
باوترین نیشانەى مەترسیدار لە نەخۆشى كۆڕۆنا (كۆڤید 19) پێدەچێت هەوكردنى سییەكان بێت .
- دەست نیشان كردنى نەخۆشی :
دەستکاریڤایرۆسى كۆڤید 19 پێویستە واى بۆ دابنرێت كە دەشێت لەمانە دا هەبێت :
1- نەخۆشێك بە نیشانەكانى كۆئەندامى هەناسە و تووش بوونى نوێ بە بەرزبوونى پلەى گەرمى لەش.
2- نەخۆشێك بە نیشانەكانى توندى كۆئەندامى هەناسەى بەشى خوارەوە بە بێ هۆكارێكى دیار.
گومان زیاد دەبێت ئەگەر ئەو نەخۆشانەى لە شوێنێكى بەربڵاوى ڤایرۆسى (سارس – كۆڤ -2) بەركەوتنى نزیكیان هەبووبێت لەگەڵ تاكى تووشبووى دیارى كراو یان گومان لێكراو بەڤایرۆسى ناوبراو لە ماوەى چواردە ڕۆژى ڕابردوو. پشكنینى تاقیگەیى (PCR) پێویستە بۆ دیاری كردنى نەخۆشییەكە بە تەواوەتى . لە ئێستادا ئەم پشكنینە لە هەموو شوێنێك بەردەست نى یە . ئەو نەخۆشانەى كە پێویستیان بە چاودێرى فریاكەوتن نى یە پێویستە پەیوەندى بكەن بە چاودێرى تەندروستى دابین كەر لەڕێگەى تەلەفۆنەوە. ئەو نەخۆشانەى كە گومانى كۆڤید 19 ەیان لێ دەكرێت وە بە چاودێرى تەندروستیان ڕاگەیاندووە پێویستە ئاگادارى ڕێگاكانى كۆنتڕۆڵ كردنى گواستنەوەى نەخۆشییەكە ببن.
- ڕێگاكانى گواستنەوەى ڤایرۆسەكە:-
دەستکاری- بەركەوتن لەگەڵ پڕوشكى هەناسەى تووشبوو بەڤایرۆسى كۆڕۆنا (كۆڤید 19 ) .
- بەركەوتن لەگەڵ كەسى تووش بوو ( لەڕێگەى تەوقەكردن ).
- لەڕێگاى بەركەوتن لەگەڵ لینجى كەسى تووش بوو لە كاتى (كۆكە كردن ، پژمین ، قسەكردن ).
- ڤایرۆسەكە دەتوانێت لەسەر ڕووى شتەكان بمێنێتەوە بۆ ماوەى جیاواز و ببێتە هۆى گواستنەوەى ڤایرۆسەكە بەڵام ئەم ڕێگایە باوەڕ ناكرێت یەكێك بێت لەڕێگا سەرەكییەكانى گواستنەوەى ڤایرۆسەكە.
توێژینەوەیەك دەریخستووە كە (ساڕس – كۆڤ -2) توانراوە بە دى بكرێت تا ماوەى 72 كاتژمێر لەسەر ڕووى هەندێك لە شتەكان لەگەڵ ئەوەى كاریگەرى توشكردنى خەڵك بە ڤایرۆسەكە كەم بووەتەوە بە پێى تێپەڕبوونى كات بە شێوەیەكى دیار ، هەر لەم توێژینەوەیەدا دەركەوتووە كەڤایرۆسى (ساڕس – كۆڤ -2 ) دواى چوار كاتژمێر بە دی ناكرێت لەسەر ڕووى سفر (Copper) یان دواى 24 كاتژمێرلەسەر ڕووى كارتۆن.
- لەڕێگەى شیر دان لە دایكى تووشبوو بۆ منداڵ ناگوازرێتەوە.
- ڕێگاكانى كۆنترۆڵكردنى گواستنەوەى ڤایرۆسەكە:-
دەستکاری١- دەبێت نەخۆشەكە لە ژوورێكى تایبەت جیابكرێتەوە.
٢- پێویستە نەخۆش و ئەو كەسانەى سەردانى دەكەن و پشكنینى بۆ دەكەن دەمامك ببەستن.
٣- ئاگادارى هەموو ڕێگاكانى گواستنەوە بن لەڕێگەى هەوا.
٤- كارمەندى تەندروستى پێویستە چاویلكەى خۆپاراستن ببەستێت لە كاتى چارەسەر كردنى نەخۆش.
- چارەسەر:-
دەستکاری* دژە ڤایرۆس (remdesivir) كاتى چارەســەر خێرا دەكات و مانەوەى نەخۆشە بە نیشانە توندەكان لە نەخۆشــخانە كەم دەكات و ئەم چارەسەرەش لە 1/5/2020 لە لایەن ڕێكخراوى تەندروستى (FDA ) باوەڕی پێكرا بۆ ئەو نەخۆشـــانەش بەكـــاردێت كــە بە شێوەیەكى مام ناوەند نیشانەكانیان لێ بەدەركەوتووە. ئەمە بۆ هەموو نەخۆشـــەكان بەكاردێت كە لە نەخۆشخانە خەوتـــوون بێ گوێدان بە بارى ئۆكسجین لە لەشیان.
* پلازماى خوێن لە 23/8/2020 باوەڕی پێكرا لەلایەن بەشى ڕێگە پێدانى بەكارهێنانى فریاگوزارى (EUA) وەك چارەســـەرێك بۆ كۆڤید 19.
* چارەسەرى نیشانەكانى نەخۆشەكە بە پێى ئەوەى لێى دەركەوتووە.
* هیچ پێكوتەیەك تاكو ئێستا نەدۆزراوەتەوە بۆ ڕێگرى كردن لە تووشبوون بەم ڤایرۆسە.
- لینکی سەرچاوە :-
* https://www.emedicine.medscape.com
(Drugs and diseases > Infectious diseases [Coronavirus Disease 2019(Covid19]
https://emedicine.medscape.com/article/2500114-overview?src=mbl_msp_iphone