Haaaya
ئێپیجینۆم
دەستکاریئێپیجینۆم (epigenome)(ئێپی-سهروو٠ جینۆم) کۆمەڵێ تێکەڵەی کیمیایین کە بە جینۆمەکان ئەڵێن پێویستە چی بکەن. جینۆمی مرۆیی تێکەڵەیەکە لە DNA (ناوکە ترشی ڕایبۆزی کەم ئۆکسجینی)کە نزیکەی ٣ بلیۆن یەكهی دوانین. کەوا لە ھەر تاکێک دەکات جیاواز و بێھاوتا بێت. DNA ھەڵگری ڕێنمایی پێویستە بۆ بنیاتنانی پڕۆتینەکان کە ئەوانیش ھەڵدەستن بە فرمانی جۆراوجۆر لە خانەدا. ئێپیجینۆمیش پێکھاتووە لە تێکەڵەی کیمییای و پڕۆتینەکان کە بە DNA ەوە دەلکێن و ھەڵدەستن بە بەکارخستن یان لەکارخستنی جینەکان، وهههروهها دەستبەسەر درووستبوونی پڕۆتینەکان لە خانەیەکی دیاریکراودا دەگرن. کاتێک تێکەڵەیەکی ئێپیجینۆمی بە DNA ەوە دەلکێت و فرمانەکانی دەگۆرێت بەم کردارە دەڵێن دیاریکردنی جینۆم. ئەم ھێمایانە ریزبەندی و پێکھاتەی DNA ناگۆرن. بەڵکو ھەڵدەستن بە گۆڕینی شێوازی بەکارھێنانی ڕێنمایەکانی DNA. وە ھەروەھا ھەندێککات ئەم ھێمایانە دەگوازرێنەوە لە خانەیەککەوە بۆ خانەیەکی تر لە کاتی دابەشبووندا. وە لەھەمان کاتدا ھەندێکجار لە باوانەوە بۆ وەچەکان دەگوازرێنەوە.
فرمانی ئێپیجینۆم چییە؟
دەستکاریمرۆڤ پێکھاتەیەکە لە تڕلیۆنان خانە، کە ھەریەکەیان فرمانێکی ھەیە لە ماسوولکەکان، ئێسکەکان و دەماخ، ھەریەکە لەم خانانە ھەڵگری ھەمان جینۆمن لە ناو ناوکی خانەدا. جیاوازی لە فرمان لەم خانانەش پەیوەستە بە چۆنیەتی و کاتی لەکارخستن و بەکارخستنی بەشێک لە جینەکان لە خانە جیاوازەکاندا. بۆ نموونە خانە تایبەتەکانی چاو ھەڵدەستن بە بەکارخستی ئەوجینانەی کە دەبنە ھۆکار بۆ درستبوونی پڕۆتینێک کە فرمانی ناسینەوەی رووناکییە، لە کاتێکدا خانەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن ھەڵدەستن بە دروستکردنی ئەو پڕۆتینانەی کە فرمانییان ھەڵگرتنی ئۆکسجینە لە ھەواوە بۆ ھەموو بەشەکانی لەش. دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی ئەم گۆڕانانەش لە جینۆم لەلایەن ئێپیجینۆمەوە دەکرێت.
پێکھاتەکانی ئێپیجینۆم چین؟
دەستکاریکۆمەڵێ گۆرانکاری کیمییاین لە DNA و ئەو DNA یانەش بە تایبەت کە کاردەکەنە سەر پڕۆتینەکانی خانە. وهههروهها ھەڵدەستن بە گۆڕانی روخسارەبابەت لە جینەکەندا، و توانای گواستنەوەیان ھەیە. ئەم گۆرانکاریانەش بەشێوەیەکی سروشتی لە کاتی گەشە و دابەشبوونی شانەکان دەردەکەون، و دەتوانن دووباره بگۆڕدرێن بههۆی ھۆکارە دەرەکییەکان و نەخۆشییەکان.
بە یەکەم جۆری ئەم ھێمایانە دەوترێت DNA مهسیلی، کە راستەوخۆ کاردەکاتە سەر DNA لە جینەکان. لەم قۆناغەدا، پڕۆتینەکان ھێما کیمیاییەکان کە پێیان دەوترێت کۆمەڵەی مەسیل بە ناوچەیەکی دیاریکراوی مۆڵکیۆڵی DNA ەوە دەلکێن. کۆمەڵەکانی مەسیل ھەڵدەستن بە لە کارخستن و لەکارخستنی جینەکان بە جۆرێک کە کاردەکەنە سەر پەیوەندی نێوان DNA و پرۆتینەکانی تر. بە دووەم جۆر لەم ھێمایانە دەوترێت گۆرانی ھستۆنی، کە ئەمەش راستەوخۆ کار لە DNA دەکات. DNA لە خانەکان دەورەی پرۆینە ھستۆنییەکانییان داوە، کە بە شێوەییەکی تایبەت دەردەکەوێت، کە وا لە مۆڵکییوولە درێژەکانی DNA دەکات بە شێوەیەکی رێکوپێک لە ناو کرۆمۆزۆمەکان کۆبکرێنەوە. پرۆتینەکان دەتوانن چەندین ھێمای کیمییای جیاواز بە ھیستۆنەکانەوە بلکێنن. پرۆتینەکانی تریش لە خانەدا دەتوانن ئەم ھێمایانە بناسنەوە و بتوانن دیاربکەن کە ئایا ئەم بەشەی DNA لە خانەدا پێویستە بۆ خانە یان بەجێبھێلدرێت.
ئیمپرێنتینگ چییە؟
دەستکاریجینۆمی مرۆیی پێکدێت لە دوو لەبەرگیراوە لە ھەریەکە لە جینەکان کە یەکێکیان لە دایکییەوە بۆی ماوەتەوە و ئەوەی تریان لە باوکییەوە. لە بە شێکی کەمی جینەکان، تەنھا جینەکانی دایک دەستبەکاردەبن و لەوانیتریش، جینەکانی باوک دەستبەکار دەبن. بەم کردارە دەڵێن imprinting. ئێپیجینۆم ھەلدەستن بە دیاریکردنی ئەم کردارە و ھەڵبژاردنی ئەو جینۆمەی کە دەبێت دەستبەکار بێت لە نێوان جینەکانی باوان.
ئایا ئێپیجینۆم دەگوازرێتەوە؟
دەستکاریجینۆمەکان لە باوانەوە بۆ وەچەکان دەگوازرێنەوە لەرێگەی خانەکانەوە، لە کاتی دابەشبوونی خانە. لەھەمانکاتدا لە کاتێک باوان جینۆمەکانیان دەگوازنەوە ئێپیجینۆم لە حاڵەتی حەسانەوە دایە. سەرەڕای ئەمانەش بەھۆی چەند حاڵەتێکەوە، ھەنێک لە ھێما کیمییایەکان لە DNA و پڕۆتینە ھستۆنییەکانی ھێلکە و تۆو لەوانەیە بگوازرێنەوە.لە لایەکی تریش، کاتێک خانەکان دابەشدەبن، زۆربەی کات ئێپیجینۆم دەگوازرێنەوە بۆ خانەکان تر، بەمەش یارمەتی خانەدەدات تا بەردەوام بە لە فرمانە تایبەتەکانی.
لێکۆلەران چۆن لە ئێپیجینۆم دەکۆڵنەوە؟
دەستکاریبە بواری خوێندنی ئێپیجینۆم دەوترێت ئێپیجینۆمزانی، توێژەران لەھەوڵی دۆزینەوەی شوێن و فرمانی ھەموو ئەو ھێما کیمیاییانەن کە جینۆمەکان نیشاندەکەن.
تاکو ئەم دواییانە، زانایان وا بیریاندەکردەوە کە ئەو نەخۆشییانەی مرۆڤ تووشی دەبێت ھۆکارە ھەرەسەرکییەکان گۆڕانە لە ریزبەندی DNA، بەکتریا و ڤایرۆس، یاخود ھۆکارە ژینگەییەکانن. بەڵام، ئێستا لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە گۆڕان لە ئێپیجینۆم ھۆکارە بۆ توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی. ھەر بۆیەش بۆتە بوارێکی گرنگ و ھۆکارێک بۆ تێگەیشتنی باشتر بۆ لەشی مرۆڤ و پەرەسەندنی تەندروستی گشتی. پێشبینی دەکرێت لە داھاتوودا بەھۆی نەخشەسازی لە بواری ئێپیجینۆم پزیشکان بتوانن لە تەندروستی تاکەکان باشتر تێبگەن و یارمەتی دەربێت بۆ وەڵامدانەوەی نەخۆش بە چارەسەرە وەرگیراوەکان.
پڕۆژەی ENCODE (ENCyclopedia Of DNA Elements) ھەوڵدەدات بۆ دیاریکردنی ھەموو ئەو بەشانەی کە کاردەکەنە سەر جینۆمی مرۆیی. the National Human Genome Research Institute ھەستاوە بە تەرخانکردی بۆدجەیەکی تایبەت بۆ دروستکردنی نەخشەی ئێپیجینۆم لە خانە جۆراوجۆرەکاندا. ھەروەھا NIH the National Institutes of Health پشتگیری لە لێکۆلەران کردووە بۆ پەرەسەندنی نەخشەی ئێپیجینۆم لە چەندین ئەندام و شانەکانی لەش. ئەم ھەوڵانەی پرۆژەی NIH )the National Institutes of Health )بەشێکن لە ھەوڵە نێودەوڵەتیەکان بۆ تێگەیشتن لە چۆنییەتی ئاراستەکردنی ئێپیجینۆم بۆ باشتر ڕێگریکردن، دیاریکردن و چارەسەرکرنی باشتر بۆ نەخۆشییەکان.
چۆن گۆڕان لە ئێپیجینۆم دەبێتە ھۆی شێرپەنجە؟
دەستکاریشێرپەنجە ئەنجامی گۆڕانە لە جینۆمەکان،ئێپیجینۆم، یاخود ھەردووکیان. گۆڕان لە ئێپیجینۆم دەبێتە ھۆی لەکارخستن یان بەکارخستنیجینۆمەکانی بەرپرس لە گەشەی خانە و وەڵامدانەوە بەرگرییەکان. ئەم گۆڕانانە دەبنە ھۆی گەشەی ھەڕەمەکی، شێرپەنجە، وە لەکارخستنیکۆئەندامی بەرگری تا نەتوانێت بەسەر گرێیەکانی لەش زال بێت.
لە جۆرێک لە گرێی دەماخ کە ناسراوە بە glioblastoma، پزیشکان توانیویانە نەخۆشەکان چارەسەر بکەن لە رێگەی بەکارھێنانیtemozolomide، کە توانای لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانی ھەیە لە ڕێگەی زیادکردنی کۆمەڵەی مەثیل بۆ DNA. لە ھەندێک حاڵەتدا،ئەم کردارە کاریگەری لاوەکی ھەیە: وەک بلۆککردن و لەکارخستنی ێەو جینانەی بەرپرسن لە دژکاری temozolomide. نەخۆشەکانینەخۆشی Glioblastoma کە گرێکەیان جینە بە مەثیلبووەکەی تێدایە ئەگەری وەلامدانەوەی چارەسەری temozolomide زۆر کەمترەلەوانەی کە جینەکانیان کۆمەلەی مەثیلیان بۆ زیادنەکراوە.
گۆران لە دەکرێتببێتە ھۆی چاڵاککردنی گەشەی جینەکان لە شێرپەنجەی ، شێرپەنجەی کۆلۆن و جۆرێکی باوی شێرپەنجەی گورچیلە. لەجۆرەکانی تری شێرپەنجە، گۆرانە جینەکانی کە بەرپرسن لە رێکخستنی گەشەی خانەکان دەبێتە ھۆی شێرپەنجە.
بۆ بەردەوام بوون لە ھەژمارکردنی لیستی ئەو ئەگەرانەی کە دەبنە ھۆی شێرپەنجە بەھۆی گۆرانی ئێپیجینۆمی، لێکۆلەران لە The Cancer Genome Atlas (TCGA) Network، کە سەنتەرەکە پشتگیریکراوە لە لایەن the National Institutes of Health (NIH), ھەلساون بەبەراوردکردنی جینۆم و ئێپیجینۆمی خانە ئاساییەکانی لەش لەگەڵ ئەوانەی کە شێرپەنجەیین. لە سەرووی ھەموو شتێکەوە ێەوان بەدوایگۆران لە ریزبەندی DNA و لە ژمارەی کۆماڵەی مەثیلەکانی DNA. تێگەیشتن لە ھەموو ئەوگۆرانانە کە خانەیەکی ئاسایی دەگۆرێت بۆخانەیەکی شێرپەنجەی زانایان نزیکتردەکاتەوە لە پەرەسەندنی رێگایەکی نوێ بۆ رێگریکردن، دیاریکردن و چارەسەرکرنی نەخۆشییەکان.
سهرچاوه
دەستکاری[١]Epigenomics Fact Sheet
- ^ «Epigenomics Fact Sheet». Genome.gov (بە ئینگلیزی). لە 2020-11-11 ھێنراوە.