بەکارھێنەر:Gyan333/د.عەبدولواحید موحەممەد صاڵح

دکتۆر عەبدولواحید موحەممەد صالح
Dr.Abdulwahid Muhammad Salih
لەدایکبوون١٩٧٣ز-١٣٩٣ک(تەمەن ٤٦)
سولەیمانی
نەتەوەکورد
بواری زانستیپزیشک
ناسراو بە ھۆیداھێنانەکانی لە بواری پزیشکیداداھێنانەکانی لە بواری پزیشکیدا

عەبدولواحید موحەممەد صاڵح دکتۆرێکی دیار و بانگەوازخوازی ئیسلامە لەدایکبووی ساڵی (١٣٩٣ کۆچی) بەرامبەر بە (١٩٧٣ زاینی) لە شاری سلێمانی.


ژیان دەستکاری

عەبدولواحید موحەممەد صاڵح خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو کردووەو ئاستی پلە یەکەمەکانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی لەسەر ئاستی ھەرێم بەدەستھێناوەو لەلایەن حکومەتی ئیتاڵیەوە بانگھێشت کراوە بۆ خوێندن بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لەو وڵاتە، بەڵام بە ھۆی بەربەستی سیاسی ناوخۆی ھەرێمەوە رێگە نەدرا بچێت بە دەم بانگھێشتەکەوەو کەسی دیکە خرایە شوێنەکەی. خوێندنی زانکۆیی لە زانکۆی صەلاحەدین لە ھەولێر لە ساڵی (١٩٩٨ز) تەواو کردووە. بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری پزیشکی بە پلەی (الشرف الاولی) لە زانکۆی خەرتووم لە سوودان (ساڵی ٢٠٠٥ز) بەدەستھێناوە.

چالاکیەکانی لە بواری زانستی دەستکاری

بواری بانگەوازکردن بۆ ئایینی ئیسلامدا کار و چالاکی زۆری ھەیە و بە سەدان کۆڕ و وانەو دەیان کتێب و نووسین و ماڵپەر و پەیجی کۆمەڵایەتی خزمەتی کردووە، لە دیارترینیان: زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (دڵ) زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (بیروباوەڕ) (بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم) زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (کۆرپەلەزانی) زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (ژیانی پێغەمبەر مووسا) کتێبی (بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) کە لە چەند بەرگێک پێکدێت. کتێبی (دڵی مرۆڤ)

بەرھەم‌و چالاکیە بانگەوازیەکانی دکتۆر عەبدولواحید دەستکاری

گرنگترین چالاکی و بەرھەمە بانگەوازیەکانی دکتۆر عەبدولواحید لەم بوارانەدا خۆیان دەبیننەوە: کۆڕەکان: لە ساڵی ١٩٩٢ ی زاینیەوە سەرقاڵی کاری بانگەوازیەو لە چەند بواری جیاجیادا بە سەدان کۆڕی بانگەوازی لە کاتی جیاجیا و لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستاندا ساز کردووە، تا ئێستاش زیاتر لە ١٥٠ کۆڕی تۆمارکراوی ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە. وانەکان: بە زنجیرەی جیاجیا لەسەر چەند بابەتێکی جیاواز زنجیرە وانەی تایبەتی پێشکەش کردووە، لەوانە لە بواری بیروباوەڕ و پزیشکی و زانستی و ئیعجازیدا، لە دیارترینیان بریتیە لە (بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە زیاتر لە ١٥٠ وانەی لەخۆگرتووەو بە شێوەی دەنگی و رەنگی و نووسراو تۆمار کراوە. نووسینەکان: بە شێوەی نووسینی کورت لە ماڵپەر و پەیجی تایبەتی خۆی، یان بە شێوەی کتێب و نامیلکە، دەیان بەرھەمی نووسراوی ھەیە کە خۆیان لە ھەزاران لاپەڕەدا دەبیننەوەو بەردەوام لە زیادبوون و پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوەدان. تۆمارە دەنگیەکان: ھەریەک لەو بەرھەمانەی پێشووتر کە باسکراون، بە شێوەی دەنگیش تۆمار کراون و بڵاوکراونەتەوە، ئەمە وێڕای دەیان بەرھەمی تری دەنگی.

بەرهەم و چالاكیە پزیشكیەكانی دكتۆر عەبدولواحید دەستکاری

بڕوانامەی رێزلێنانی (Mac Gowan) لە زانكۆی ( Royal College of Surgeons) پێ بەخشراوە، ئەو بڕوانامەش ساڵانە لە جیهاندا بە حەڤدە كەس دەبەخشرێت. لە بەشی (تیماری گشتی) كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی مامۆستای وانەبێژە. ئەندامی سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستانە. خاوەنی دەیان لێكۆڵینەوەو داهێنانی نوێی پزیشكیە كە لە ئاستی جیهانیدا دەنگدانەوەی بەرچاویان هەبووەو لەلایەن پسپۆڕانی گەورەی پزیشكیەوە رەزامەندییان لەسەر دراوە، لێكۆڵینەوە پزیشكیەكانی دكتۆر عەبدولواحید لە پەڕەی تایبەتی لە گووگڵ سكۆلەردا بڵاوكراونەتەوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

http://drabdulwahid.com/About.aspx?MapID=1

  1. ^ Medical Science