ماددەی تاریک چییە؟ دەستکاری

مادەی تاریک چیە؟ (Dark Matter)

فیزیا زانەکان باوەڕیان بەوە هەیە کە سەدا ٢٧ هەموو ماددە و وزەی گەردوون پێک هاتوە لە شتێکی جیاواز کە پێی دەوترێت "ماددەی تاریک." کەواتا ئەوە مانای وایە، زۆربەی ئەو ماددەی کە ئێمە دەمان زانی و تاقیکردنەوەمان لە سەری دەکرد، تەنیا بەشێکی کەمە لەم گەردوونە داو و ئەو بڕە زۆرەش لە ماددەی تاریک یەکسان نیە بەو ماددە ئاسایەی، کە ئێمە ئەیزانین ، کە بەنیزیکیە پێنج جار زیاتر و ئالۆزترە لەو ماددە ئاسایەی کە ڕۆژانە ئەیبینین ، هەرچۆنێک بێت دەبێت بپرسین ، ئایە ماددەی تاریک چیە؟ ئایە ترسناکە؟ ئایە جلەکانت پیس ئەکات؟چۆن ئەزانین کە بونی هەیە؟

ماددەی تاریک لە هەموو شوێنێکە. لە ڕاستیدا، لەوانەیە تۆ ئێستا مەلە لەناو ماددەی تاریک بکەیت. بونی ماددەی تاریک لە ساڵی ١٩٢٠ باس کرا، بەڵام زۆۆر بەجدی وەرنەگیرا تا ساڵانی ١٩٦٠ کاتێک گەردوون ناسەکان تێبینی شتێکی نامۆیان کرد لە خولانەوەی گەلەئەستێرەکان، هەروەها چ مانایەکی هەیە بڕی ئەو بارەستایەی کە لەناو گەلەئەستێرەکان دایە، دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لەم دوو شتە ، هەم خولانەوە و هەمیش بارەستای ناو گەلەئەستێرەکان .

وێنەیەکی ڕوونکردنەوەی ژمارەیە بۆ بڕی هەموو ئەو ماددە و وزەیەی کە ئێمە ئەیزانین لەم گەردوونەدا.

ڕێگاکانی دۆزینەوەی ماددەی تاریک


یەکەم : خولانەوەی گەلەئەستێرەکان.


بۆ ئەوەی لە پەیوەندی نێوان ماددەی تاریک و گەلەئەستێرەکان تێبگەین، بیر لە چەند تۆپێک بکەوە، کە بە چەقێکەوە بەستراونەوە، ئێستا خەیاڵ بکە، کە چەقەکە ئەخولێتەوە. بەدڵنیایەوە ئەو تۆپانەی بە چەقەکەوە پەیوەستن لەکاتی خولانەوەی چەقەکە دوور ئەکەونەوە بۆ سنورەکانی چەقەکە .

تۆپە سەوزەکان ،دوور ئەکەونەوە لە چەقەکە بەهۆیی خیرایەکەیانوە و دەچنە سنوری چەقەکە،

خولانەوەی گەلەئەستێرەکان، بەنیزیکەی بە هەمان شێوە کار ئەکەن. لەبەر ئەوەی گەلەئەستێرەکانی ئەخوڵینەوە، ئەستێرەکانی ناو گەلەئەستێرەکان ئەیانەوێت دوور بکەونەوە لە چەقی گەلەئەستێرەکان، بەڵام شتێک وای کردوە ئەو ئەستێرانە هێشتا لەوێ بن و دەرنەچووبن بۆ سنوری گەلەئەستێرکان ئەوە بریتیە لە هێزی کێشکردن ، کە بەهۆی بارەستای ئێستای گەلەئەستێرەکەوەیە ( هێزی کێشکردن شتەکان بەیەکەوە ئەبەستێتەوە و بەرەو یەکیان ڕائەکێشێت). چەندە گەلەئەستێرەکان خێراتر بخولێنەوە ، ئەوەنە زیاتر پێویستمان بە بارەستای زیاتر هەیە بۆ ‌هێشتنەوە ئەستێرەکان و دوور نەکەوتنەوەیان لە چەقەکە . هەروەها، بە زانینی بڕێ بارەستای گەلەئەستێرەکان دەتوانین خێرای خولانەوەی گەلەئەستێرەکان دیاری بکەین.

زاناکانی گەردوون ناسی لە یەکەم هەوڵیاندا بۆ دۆزینەوەی خێرای گەلەئەستێرەکان ، هەوڵی دۆزینەوە بارەستایەکەی ئەدەن لە ڕێگەی ژماردنی ئەستێرەکانی ناو ، سەرەڕای ئەو ژماردنە بە شێوەیەکی دڵنیای نابێت ، بەڵام بە هۆی تەلیسکۆبەکانەوە تاڕادەیەکی زۆۆر نیزیک ئەبێت ، هەرچۆنێک بێت ، دوای ژماردنی ئەستێرەکانی ناو گەلەئەستێرەکان ، حیساب کردنەکەیان کرد لە رێگەی کۆمپیتەرەکانەوە ئەنجامەکە دۆزرایەوە بۆ خێرای خولانەوەی گەلەئەستێرەکان لە ڕێگەی بارەستایەکەیانەوە ، بەڵام شتێکی سەیر ڕوویدا، ئەو بڕەی دەرچوو بوو پێشانی ئەدا کە ، گەلەئەستێرەکان خێراتر لەوە دەخولێنەوە کە پێشبینیمان ئەکرد ، بەواتایەکی تر ، دەبێت ئەستێرەکان دوور بکەونەوە لە چەقی گەلەئەستێرەکان و بچنە سنورەکانی  هەروەک ئەم تۆپانەی سەرەوە . لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی و تێگەشتن لەو بڕە خێرایە و مانەوەی ئەستێرەکان، دەبێت زاناکان بڕێکی زۆۆر لە بارەستای زیاد بکەن بۆ هاوکێشەکان و ژمارەکان، تا چارەسەری ئە خولانەوە خێرایە بکات ، بەڵام نەیان ئەتوانی ئەو بارەستایە زۆۆرە بدۆزنەوە و نەیان ئەزانیت، کە لەکوێە. ئەم ئاڵؤز بونە دەکرا چارە بکرێت بە زیاد کردنی جۆرە شتێکی زۆر قورس بۆ ناو گەلەئەستێرەکە ، شتێکی نادیار "تاریک" بەڵام بۆ هەموو گەلەئەستێرەکان زیاد بکرێت. ئەوەش بانگەشەیەکی سەیرە بونی بارەستایەکی زۆر لە ناو گەلەئەستێرەکان بۆ هێشتنەوە ئەسێرەکان لە نیزیکەوە، هەروەک کاڕڵ ساگان ئەڵێت ، "بانگەشەی سەیر پێویستی بەبەڵگەی سەیر هەیە" بەڵێ ، مەتەڵی سەیر لە ناو ئەم گەردوونە بوونی هەیە بەبێ ئەوەی لێیان تێبگەین دوای تێپەڕ بوونی ساڵانێک بەسەر ئەم باسەدا، بونی مادەیەکی سەیر و ئاڵۆزی لەم شێوەیە ( ماددەی تاریک ) بەشیوەیەکی سەیر و ئالۆز قبوڵکرا کە بونی هەیە .

دووەم :هاوێنەی کێشکردن .

یەکێکی تر لە نیشانە گرینگەکان کەوای کرد ڕای زاناکان بگۆڕێت لەسەر ماددەی تاریک و بونی ماددەی تاریک بریتی بو لە چەمانەوەی ڕووناکی ، کە ماددەی تاریک ئەتوانێت ڕووناکی بچەمێنێتەوە کە ئەوەش بە " هاوێنەی کێشکردن " ناسراوە.

گەردوون ناسەکان هەندێک جار کاتێک سەیرەی ئاسمان ئەکەن و چاودێری ئەکەن بۆ ماوەیەکی باش ئەوە شتی سەیر دەردەکەوێت ، سەیرکردنی بۆشای بە تەلیسکۆبی باش توانی بینینی گەلەئەستێرەکانت ئەبێت ، هیچ شتێکی سەیر لەوە دانیە ، دوای بینینی یەکێک لە گەلە ئەستێرەکان و پێوانەکردنی ڕووناکی و ڕەنگ و شێوەکەی و بە جوڵاندنی بڕێکی زۆر کەم لە تەلیسکۆبەکە وا ئەکات ، گەلەئەستێرەیەکی تر ببینیت کە ئاسمان دا  ، کە زۆۆر بەیەکتر ئەچن لە شێوە و ڕەنگیاندا وە تەنانەت ئەو ڕووناکیەی لە پێش جوڵاندنی تەلیسکۆبەکە پێمان گەشتبوو هەمان ڕووناکیامان پێگەشتوە لە ڕوانگەیەکی ترەوە ، گەردوون ناسەکان بەتەوای دڵنیا بوون ئەو گەلەئەستێرەی کە جاری دووەم بینیان هەمان گەلەئەستێرەیە، بەڵام ئەمە چۆن ئەبێت ؟ چۆن ئەکرێت یەک گەلەئەستێرە لە دوو شوێن دەر بکەوێت لە ئاسماندا ؟

بینینی یەک گەلەئەستێرە لە دوو  کۆشەی جیاوازەوە، مانایەکی تاواو دەدات بەدەستەوە دەربارەی ئەگەر بونی شتێکی قورس و نادیار ، کە دانیشتوە لەنێوان تۆ و گەلەئەستێرەکە ; کە وەک تۆپەلەیەک وایە، ئەو تۆپەلە قورسە دەتوانێت وەک هاوێنەیەکی گەورە بێت ، کە دەتوانێت ڕووناکی بچەمێنێتەوە لە نێوان تۆ و گەلەئەستێرەکە، کە ئەوەش وا ئەکات ڕووناکی گەلەئەستێرەکە لە دوو ئاراستەوە بێت .

بیر لە گەلەئەستێرەیەک بکەوە کە ڕووناکی بە هەموو لایەکاندا بڵاو کردۆتەوە، ئێستا وێنەی دوو گەردی ڕوونکای بکە ، کە بریتین لە دوو فۆتۆن ، کە لە گەلەئەستێرەکەوە دەرچوون، ڕووناکیە دەرچوەکە  بەرەو تۆدێت بە یەک ئاڕاستە بە بڕێکی کەم ، بەڵام ئەگەر شتێک قورس لە نێوان تۆ و گەلەئەستێرەکە دا بنێن ، هێزی کێشکرد بۆشای دەچەمێنێتەوە و ئاڕاستە ڕووناکیەکە ئەگۆڕیت ، واتا ئیستا لە دوو ئاڕاستەوە ڕووناکی بەبڕێکی کەم بەرە تۆ دێ٠ت ، کە ڕووناکیەکان ، هەمان ڕوونکاین و ڕووناکی یەک گەلەئەستێرەن.

لەسەر زەوی، تۆ وەک ئەم وێنەیەی سەرەوە شتەکان ئەبینیت، کە بریتیە لە دوو وێنەی هەمان گەلەئەستێرە ،کە لە ئاراستەی جیاوازەوە هاتوون لە بۆشاییەوە . ئەم کاریگەریە ئەکرێت تێبینی بکرێت شەوانە بە سەیرکردنی ئاسمان لە ڕێگەی تەلیسکۆبێکی باشەوە . ئەم شتە قورس و نادیارە ( ماددەی تاریک ) وادیارە لە هەموو شوێنێک دەبێت و لەهەموو شوێنێکە. ماددەی تاریک دوای تێپەربوونی ماوەیەکی کەم ئیتر بیرۆکەیەکی شێتانە نیە بەڵکوو شتێکە، کە لە بۆشایدا بوونی هەیە . بەڵگەی بونیشی لەهەموو شوێنێکە ، کە سەیری ئەکەین .

سێیەم :پێکدادانی گەلەئەستێرەکان.

قایلکەرترین بەش لە بەڵگەی بونی ماددەی تاریک دەگەرێتەوە بۆ بەیەک داچوونی دوو گەورەترین شت لەگەردوون دا ئەویش پێکدادانی دوو گەلەئەستێرەیە لە بۆشایدا. کاتێک کە ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر لە ڕووداوێکی ناوازەدا دوو گەلەئەستێرەی هێشووی بەریەک ئەکەون، ئێمە دەتوانین ئانجامی بەریەک کەوتنەکە بزانین ، کاتێک بەریەک ئەکەون دوای ملیۆنان ساڵ لە ڕێگەی ڕووناکیەوە ئەنجامی بەریەک کەوتنەکە ئەزانین . کاتێک دوو گەلەئەستێرەی هێشوی بەیەکدادەکێشن ، گاز و پاشماوەی بەیەک داکێشانەکە ئەنجامێکی ناوازەی ئەبێت ، کە تەقینەوەیەکی گەورەیە ، هەروەها ، هەورێکی گازی کە لە پاشماوەی بەیەک دا کێشانەکە درووست بوە جیا ئەبێتەوە لە دوای تەقینەوەکە.

بەڵام گەردوون زانەکان جگە لەم شتانە تێبینی شتێکی تریشیان کرد. لە نیزیک شوێنی پێکدادانی دوو گەلەئەستێرەکە گەردوون زانەکان تێبینی دوو هێشوو ماددەی تاریکیان کردوە لە کاتی پێکدادانی دوو گەلەئەستێرەکە ، بێگوومان ، ماددەی تاریکەکە نادیار بوو ، بەڵام کاریگەری ماددەی تاریک ئەمێنێتەوە لە شوێنەکە بەهۆیی چەمانەوەی ئەو رووناکیەی کە لە پشتی گەلەئەستێرە بەریەک کەوتوەکانەوە هاتوە. دوو ماددە تاریکەکە لە سەر هێڵی بەر یەک کەوتنەکە ئەڕۆن وەک ئەوەی هیچ شتێک ڕووی نەدابێت .

ئەوەی تێبینی کرا کەکاتی بەیەک دادانی کەم شێوەیە : بریتی بوو لە بەیەکدادانی دوو گەلەئەستێرەکە پێک هاتوون لە ( گازەکان و پاشماوەکان و هەندێک ئەستێرە ) ، ماددەی تاریک . کاتێک ئەم دوانە بەیەک دا دەکەون ، زۆۆر بەی هەو گاز و پاشماوانە و ئەستێرەکان ناوی بە شێوەیەکی ئاسای بەر یەک ئەکەون وەک ماددەیەکی ئاسای ڕۆژانە کە ئەیان بینین بەر یەک ئەکەون. بەڵام چی ڕوو دەدات کاتێک دوو ماددەی تاریک خۆ بەیەکتری دا دەدەن ؟ هیچ شتێکی وا ڕوونادات کە ئێمە بتوانین تێبینی بکەین ! ، واتا لە کاتی بەر کەوتنی دوو پارچەی گەورە لە ماددەی تاریک هیچی وا ڕووی نەدا و بەناو یەکتریدا ئەڕۆن و تێپەر ئەبن بە ناو یەکتریدا هەروەک ئەوە وایە کە تەنانەت نادار بن بۆ یەکتریش . ئەستێرەکانیش بەناویاندا تێپەر دەبن ، لەبەر ئەوەی زۆۆر بڵاو ئەبنەوە.

چی ئەزانین دەرباری خودی ماددەی تاریک

ئێستا هەموومان دڵنیاین، کە ماددەی تاریک بونی هەیە و شتێکی سەیر و زۆریش جیاوازە لە ماددەی ئاسایەی ئێمە پێی ئاشناین .

ئەو شتانەی ئەیان زانین دەربارەی ماددەی تاریک:

  • بارەساتی هەیە.
  • نادیارە.
  • وەک ئەوەی بە گەلەئەستێرەکانەوە هەڵواسراوە.
  • ماددەی ئاسای ناوانێت تێکەڵی ببێت یان دەستی لێبدات و بەریەک بکەون.
  • دوومادای تاریک ناتوانن بەریەک بکەون .
  • ناواێکی شازی هەیە .  

شتێکی تر دەربارەی ماددەی تاریک دەیزانین ،کە ماددەی تاریک زۆۆر دوور نیە لێمانەوە. ماددەی تاریک وەک پارچەیەکی گەورەی جێلی وایە، کە بە گەلەئەستێرەکانەوە خۆی هەڵواسیوە، ئەوەش مانای وایە کە تۆ دەورەدراوی بە ماددەی تاریک ڕێک لە ئێستادا. کاتێک تۆ ئەم نوسینانە ئەخوێنیەوە لەوانەیە ماددەی تاریک ڕیک بە ناو شاشەی مۆبایل یان کۆمپیتەرەکەت دا بڕوات یان تەنانەت بەناو جەستەی تۆشدا . بەڵام ئەگەر ماددەی تاریک هەموو دەورمانە بۆچی وەک نهێنیەک ماوەتەوە ؟ بۆچی ناتوانی دەستی لێبدەین یان بیبینین؟ چۆن دەکرێت شتێک لێرەبێت و نەیبینین ؟ توێژینەوە لە سەر ماددەی تاریک شتێکی قورسە لە بەر ئەوەی کارلێکمان نیی لەگەڵی . ئێمە ناتوانین بیبینین ( لەبەر ئەوە پێی دەڵین تاریک )، بەڵام ئەزانین ماددەی تاریک بارەستایەکی هەیە ( لەبەر ئەوەی دەڵین ماددە ) . بۆ ڕوون کردنەوەی چۆن ئەکرێت هەموو ئەوانە مەحاڵ نەبن،سەرەتا ئەبێت بزانین چۆن ماددەی ئاسای کارلێک ئەکات و دواتر دەچینە سەر ماددەی تاریک و کارلێکی ئەومان بۆ ڕوون ئەبێتەوە .

چۆن ماددە کارلێک ئەکات

چوار ڕیگای سەرەکی هەیە کە ماددە کارلێک بکات :

1- کێشکردن

ئەگەر دووشت بارەستایان هەبێت، ئەوە هەست بە هێزێکی ڕاکێش ئەکەن، کە بەرەو یەکتریان ڕائەکشێت .

2- کارۆموگناتیس

هێزی نێوان دوو گەردە، ئەگەر ئەوان بارگەی کارەبایان هەبێت .

هەم هێزێکی ڕاکێشان بێت و هەمیش هێزێکی دوورکەوتنەوە کە ئەوەش ئەکەوێتە سەر بارگەی کارەبایەکەیان، کە ئایە بارگەکەیان یەکسانە یان جیاوازە .

لەڕاستیدا تۆ هەست بەم هێزە ئەکەیت لە هەموو ڕۆژێکی ژیانتدا. ئەگەر دەستێک لە شاشەی مۆبایلەکەت بدەیت، هۆکاری نەشکانی شاشای مۆبایلەکەت، یان هۆکاری تێپەرنەبونی دەستت بەناو شاشەکەدا ، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوگەردانەی کە شاشەکە پێکهاتوە و هەرهەمو گەردەکانی یەکتریان بە توندی گرتوە کە لەنێوانیان ، هێزی کارۆموگناتیسیە ئەوانی بەستۆتەوە ، کە ئەوەش وا ئەکات کاردانەوەی هەبێت بۆ گەردەکانی دەستت و دەستت بەناویدا نەڕوات . هەروەها کارۆموگناتیس بەرپرسە لە ڕووناکی ، وە بەدڵنایەوە لە کارەبا و موگناتیس .

3- هێزی ناوکی لاواز

ئەم هێزی زۆر بەهێزی کارۆموگناتیسی ئەچێت لە زۆر بەی روەکانەوە ، بەڵام زۆر زۆر لاوازترە، بۆنمونە نیتڕۆنەکان ئەم هێزە بەکاردێنن بۆ کارلیک کردنی یەکتر یان بە وشەیەکی تر بۆ بەستنەوە بە یەکتریەوە بە شێوەیەکی زۆر لاواز لەگەڵ گەردەکانی تردا. لە ئاستێکی بەرزی وزەدا ، هێزی ناوکی لاواز ، بەهێزتر ئەبێت هەروەک هێزی کارۆموگناتیسی و وە دەبیت بە بەشێک لەو واتا وەک هیزیكی یەکگتروو ، کە پێیان ئەڵێن " هێزی کارۆی لاواز " .

4- هێزی ناوکی بە‌هێز

هێزی ناوکی بەهێزی ، وائەکات پڕۆتۆن و نیتڕۆن بەیەکەوە بمێنەوە و جیانەبنەوە، لە ناو ئەتۆمەکاندا ، واتا بەپێی بارگەی موجەبی پڕۆتۆن ئەگەر ئەم هێزە نەبێت ئەوە ئەتۆمەکان لێک هەڵئەوەشێن و پڕۆتۆنەکان بڵاو ئەبنەوە ، بەڵام هۆکاری بەیەکەوە نوسانی پرۆتۆنەکان و نیترؤنەکان بەهۆی ئەم هێزوەیە .

بەشێوەیەکی گشتی کارلێکی ماددەی ئاسای ، ئەو ماددەی ئێمە پێی ئاشنانی بەتەواوی دەگەرێتەوە بۆ بونی چوار هێزی بنچینەوە کە لەسەرەوە باسمان کرد و هۆکاری کارلێک کردنی ماددە لەگەڵ ماددە ، هەر ئەم چواز هێزیە ، کە سێ لە هێزیەکان ( کارۆموگناتیس ، ناوکی لاوز ، ناوکی بەهێز ) پەیوەندیەکی باشیان بە یەکترەوە هەیە ، بەڵام هێزی کێشکرد هێزیکی جیاوازە و تەنانەت لە خودی هێزی ناوک لاواز ، لاوازترە و بە لاوازترین هێز دا ئەندرێت لە بەرام بەر هێزەکانی تر .

چۆن ماددەی تاریک کارلێک ئەکات

تێبینیەکی گرینگ هەیە لێرەدا، دەربارەی هێزەکان، کە ئەوەی ئێمە کردمان تەنیا وەسفکردن بوو ، لە ڕاستیدا فیزیا هەندێک جار وەک ڕوەک زانی وایە، ئێمە نازانین و تێناگەین بۆچی ئەم هێزانە بونیان هەیە. ئەوەش تەنیا لیستی کۆمەڵیک هێزن کە تێبینی کراون، ئەگەر کەمێک ڕاشکاوانە قسە بکەین ، تەنانەت دڵنیا نین لەوەی ئایە لیستەکە تەواوە یان نا. بەس هەرچۆنێک بێت ئەتوانین ئەو تاقیکردنەوانە ڕوون بکەیەنەوە لە فیزیای گەردیلەیدا کە بەهۆی ئەم چوار هیزەوە ئەکرێن .

کەواتا بۆچی ماددەی تاریک ، زۆۆر تاریکە ؟

ماددەی تاریک بارەستای هەیە، ئێمە ئەزانین بارەستای پەیوەندیەکی تەواوی هەیە لەگەڵ کێشکردن ، کەواتا دەتوانین بڵین ماددەی تاریک هەست بە کێشکردن ئەکات و کاریگەری و کارلێکی هەیە لەو مەودایە کە مەودای کێشکردنە ، بەڵام ئەوە هەموو ئەوەیە کە دەیزانین و دڵنیاین دەربارەی ماددەی تاریک ، پێشمان وایە کە ماددەی تاریک هیچ کارلێکێک و کاردانەوەیەکی نیە لەگەڵ هێزی کارۆموگناتیسی .، هەروەها ئەوەی ئەیزانین دەربارەی ماددەی تاریک و ڕووناکی ، کە ماددەی تاریک نە ڕووناکی ئەداتەوە نە هەڵی ئەمژێت ، کە ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیە بۆ نەبینینی ماددەی تاریک و وە کاری تێبینی کردنی ماددەی تاریکی قورس کردووە ، وە ماددەی تاریک پێناچیت کە کاردانەوەی لەگەڵ هێزی ناوک لاواز و هێزیک ناوک بەهێزیش هەبێت . بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر هیچ دۆزینەوەیەکی تر نەبێت لە سەر کاریگەری ماددەی تاریک لە نێوان ئیمە و ئەودا ئەوە دەگەین بەوەی کە لەوانەیە هەرگیز هیچ کارلێکێک لە نێوان ئێمە و ماددەی تاریک ڕوونەدا ،هەروەها بە بەکارهێنانی تەلیسکۆب و ئەو ئامێرانەی ئێستا هەمانن ، ئاسان نیە کە بتوانین بە هیچ شێوەیەک تاقیکردنەوە لە سەر ماددەی تاریک بکەین .


لە کۆی چوار ‌هێزی بنچینەی کە بۆمان روون ئەکەنەوە کە چۆن شتەکان کاریگەری لە سەر یەکتر دا ئەنێن ، تەنیا دڵناین لە هێزی کێشکردن کە جێبەجێ ئەبێت لە سەر ماددەی تاریک . هەر ئەوەش هۆکارە بۆ دانە پاڵی " ماددە " بۆ ماددەی تاریک ، کەواتا تەنیا هێزی کێشکردن لەگەڵ ماددەی تاریک پەیوەندیەکیان هەیە ، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ بارەستای ماددەی تاریک ، گەر نا هێچ لە سێ هێزەکانی تر ناتوانن کارلێکاین هەبێت لەگەڵ ماددەی تاریک .

ماددەی تاریک بریتیە لە تاریکی

بەشێوەیەکی گشتی هەڵە تێگەشتی زۆۆر هەیە لە سەر ماددەی تاری ، دەربارەی ئەوە ماددەی تاریک بریتیە لە تاریکی ، لە ڕاستیدا ماددەی تاریک هیچ پەیوەندیەکی نیە بە تاریکەیەوە ، ئەگەر ورتر ببینەوە ماددەی تاریک بونی هەیە ، بەڵام بەهیچ شیوەیەک تاریکە بونی نیە ، تاریک نە وزەیە و نە بارەستای و نەکاریگەری هەیە ، بەڵام ماددەی تاریک هەم بارەستای هەیە و هەمیش کاریگەری هەیە کەسەر چەماندنەوە ڕووناکی ، کەواتا ماددەی تاریک واتای چیە. ماددە – تاریکی ، پاشگری ماددە لێرەدا بۆ ماددەی تاریک داندراوە لە بەر ئەوە بارەستایەکی هەیە و بونی هەیە و کاریگەریەکی هەیە . پێشگری " تاریکی "  لێرەدا داندراوە بۆ ماددەی تاریک لەبەر ئەوە ماددەی تاریک نابیندرێت ، نەک بریتی بێت لە ماددەی تاریکی شەوانە ، بە مانایەکی تر بریتیە لە ماددەیەکی نادیار .


ئاماده‌كردنی بابه‌ت: بیلال عبدالله‌

www.bilalbabdullah.xyz