نەخۆشي هەوکردني سيەکان یان نيمۆنيا چيە؟

نيمۆنيا نەخۆشيێکي سيەکانە کە دەکرێ زۆر کشوندە نەبێت و دەشکرێ هەندە کشوندە بێت کە پێویست بکات بچی بۆ نەخۆشخانە.

لەکاتێکدا رودەدات کەوا چڵکردنێک وا لە خانەی هەناسەدانەکانی ناو سنگت دەکات کە پڕ ببن لە شلەمەنی و کێم. کە وات لێدەکات بە سەختی هەناسە بدەی و ناهێلێت ئۆکسجینی پێویست بگاتە خوێنت.

هەموو کەسێک ئەتوانێت نەخۆشیەکە بگرێت ، بەلام منداڵی ساوا کە تەمەنی لە خواری ٢ ساڵە وە یە و کەسانی کە تەمەنیان لە ٦٥ بەرەو سەرەوەیە ئەگەری زیارتریان هەیە کە نەخۆشیەکە بگرن. چونکە سیستەمی بەرگری جەستەی ئەم جۆرە کەسانە ئەکرێ زۆر بەهێز نەبێ بۆ روبەرو بونەوەی نەخۆشیەکە.

ئەکرێ دوچاری نیمۆنیا ببیت لە یێکێک یان هەر دوو سیەکانت. وە ئەکرێ نەخۆشیەکەت هەبێت و پێی نەزانیت. پزیشکان پێی ئەڵێن واکینگ نیمۆنیا یاخود نیمۆنیای سەر پێ. ئەکرێ بە هۆی ڤایرۆسێک یان بەکتیریایێک یاخود کارگێک رودەدات. ئەگەر نیمۆنیاکەت بە هۆی ڤایرۆسێک یان بەکتریاوە بێت، ئەتوانیت نەخۆشیەکە بۆ کەسانی دی بگوازیتەوە.  

عادەتی رۆژانە وەکو جگەرە کێشان و خواردنەوەی زۆری مەی، ئەگەری توشبون بە نیمۆنیا زیاد دەکات.


نیشانەکانی توشبون بە نیمۆنیا

نیشانەکان دەگۆڕدرێن بە پێی چی هۆکارە بۆ توشبون بە نیمۆنیا، تەمەنت، وە هەروەها تەندروستیت بە گشتی. بە گشتی لە ماوەی چەند رۆژێک گەشە دەکات.

نیشانەکانی نیمۆنیا بە گشتی:

•   ئازاری سنگ کاتی هەناسەدان یان کۆخین

•   کۆخینێک کە بەلغەم و چڵمی لەگەڵە

•   ماندویەتی و لە دەست دانی شەهوەتی خواردن

•   تا، ئارەقەکردن، موچرکی لەرز


لەگەڵ ئەم نیشانانە، کەسانی بە تەمەن و کەسانێک کە سیستەمی بەرگری جەستەیان باش نیە ئەکرێ باری دەرونیان تێک بچێت یان پلەی گەرمی جەستەیان نزمتر بێت لە کاتی ئاسایی.

لە منداڵانی تازە لە دایک بوو ئەگەر هەیە هیچ نیشانەیەکی نیمۆنیا بە دەرنەکەوێت. یان لەوانەیە بڕشێنەوە، تا بیانگرێ و کۆخەیان هەبێ، و زۆر ماندوو دیار بن.

ئەگەر کۆخەیێکی نوێت هەیە  یان تا یان تەنگی هەناسە، ئەوا پەیوەندی بە پزیشکێک بکە بۆ ەوەی دڵنیا بیت ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە. چونکە توشبوون بە کۆرۆنا ئەکرێت ببێتە هۆی توشبون بە نیمۆنیا.


هۆکارەکانی توشبوون بە نیمۆنیا

بەکتریا و ڤایرۆس و کارگ لە هۆکارەکانی توشبوون بە نیمۆنیان.

هۆکارەکانی باو:

•   ڤایرۆسی ئەنفلەوێنزا

•   ڤایرۆسی سەرما

•   ڤایرۆسی ئاڕ ئێس ڤی (گەورەترین هۆکاری نیمۆنیا لە مندالانی تەمەن ١ و خوارووی)

•   بەکتریای سترێپتۆکۆکس نیمۆنیەی و مایکۆپلاسما نیمۆنیەی

هەندێک کەس کە لە نەخۆشخانەکانن تووشدەبن بە (ڤێنتیلەیتر ئەسۆشیەیتد نیمۆنیا) ئەگەر نیمۆنیایان بە هۆی ئامێرێکی هەواگۆڕ گرتبێت کە پێی دەڵێن (ڤێنتیلەیتر).

ئەگەر توشبووی بە نیمۆنیا کە لە نەخۆشخانە بووی و ئامێری هەواگۆرەکەت بەکار نەهێناوە ئەوا بە نەخۆشیەکە دەڵێن (هۆسپیتال ئەکوایرد) نیمۆنیا. بەڵام زۆرینەی خەلک تووش دەبن بە ( کۆمیونتی ئەکوایرد) نیمۆنیا واتا لە دەرەوەی نەخۆشانە توشبوون بە نیمۆنیا.


ناسینی نیمۆنیا

پزیشکەکەت سەرەتا هەندێک پسیار دەربارەی نیشانەکانت و مێژووی تەندروستیت لێ دەپرسێ، بۆ نمونە ئایە جگەرە دەکێشیت یان لە لای کەسی نەخۆش کەوتوو بوویت لە ماڵەوە یان قوتابخانە یان شوێنی ئیش کردنت. دواتر، گوێ لە سیەکانت راداگرێت، گەر نیمۆنیات هەبێت ئەوا لەوانەیە گوێ لە دەنگی شەقبردنێک یان بڵقێنێک بێت کاتێک هەناسە دەدەیت.

ئەگەر پزیشکەکەت وا بیربکاتەوە کە نیمۆنیات هەیە، پێت دەڵێت چەند تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدەیت وەکو:

•   تاقیکردنەوەی خوێن بۆ ئەوەی بگەڕێ بە دوای بەکتریا گەر هەبێت

•   ئەشیعەیێک بۆ سنگت بۆ ئەوەی شوێنی توشبوون ببینێتەوە لە سیەکانت و بزانێت چەند تەشەنەی کردووە

•   تاقیکردنەوەی ئۆکسجین پێوان (پۆلس ئۆگزیمێتری) بۆ ئەوەی ڕێژەی ئۆکسجین لە ناو خوێنت بزانێت

•  تێستێکی بەڵغەم بۆ ئەوەی ڕێژەی شلەمەنی ناو سنگت بپێوێت بۆ ئەوەی بزانێت هۆکاری تووشبونەکە چیە


گەر نیشانەکانی نیمۆنیا لە نەخۆشخانە بە دیار کەوتن یان چەند نەخۆشی ترت هەیە، پزیشکەکە لەوانەیە تاقیکردنەوەی زیاتری پێویست بێت، وەکو:

•   تاقیکردنەوەی گازی سوورە دەمارە بۆ زانینی ڕێژەی ئۆکسجین بە وەرگرتنی ڕێژەیەکی کەمی خوێن لە یێکێک لە سوورە دەمارەکان.

•   تاقیکردنەوەی (برۆنکۆسکۆپی) پشکنین بۆ ئەوەی هیچ ڕێ لێگرتنێک لە رێگای هەناسەدانەکان لە سنگت

•   ئەنجامدانی (سی تی سکەن) بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕوونتری سیەکان ببینێت

•   ئەنجامدانی (پلوێرل فلوید کالچەر) کە پزیشک هەندێک لەو شلەمەنیەی ناو ئەو شانانەی کە لە دەوری سیەکانن بۆ ئەوەی بگەرێ بە دوای بەکتریایێک کە گومان دەکرێ هۆی نیمۆنیا بێ

کۆکەرەوەی نیمۆنیا  

 نیمۆنیا دەتوانێت چەند کۆکەرەوەیێکی هەبێت وەکو:

•   (بەکتێرێمیا)، کە بەکتریا تەشەنە دەکات بۆ ناو خوێن. ئەمە ئەگەری هەیە وا بکات کە نەخۆش تووشی (سێپتک شۆک) ببێت کە ئەندامێکی لاشە بریندار دەبێ وا دەکات بە شێوەیەکی مەترسیدار پەستانی خوێن کەم ببێ. وە هەروەها پەک کەوتنی ئەندامانی لەش.

•   کێشە لە هەناسەدان، کە رەنگە وا پێویست بکات کە ئامێرێکی هەناسەدان بەکار بێنی تاکو سیەکانت چاک دەبنەوە.

•   زۆر بونی شلەمەنی لە نێوان ئەو شانانەی کە لە دەوری سیەکانن و بۆشایی سنگ. ئەم شلەمەنیەش دەتوانێ تووش ببێ.

•   دومەڵی سنگ، کاتێک هەندێک کێم دروست دەبێت لە دەور و ناوەوەی سیەکان.

چارەسەری نیمۆنیا

پزیشکەکەت ئەتوانێ پێت بڵێ چ چارەسەرێک باشە بۆ تۆ.

ئەگەر نیمۆنیای باکتریات هەبێت، ئەنتی بایۆتیکت دەداتێ. وە دڵنیابەوە کە هەموو دەرمانەکان بەکار بێنیت کە پزیشکەکەت پێ دەدات، ئەگەر هەستت کرد باشتریش بووی پێش ئەوەی دەرمانەکان بەکار بێنیت هەر پێویست دەکات دەرمانەکان بەکار بێنی.

ئەگەر نیمۆنیای ڤایرۆست هەبوو، ئەنتی بایۆتیک هیچ کاریگەری نابێت. ئەبێت پشوو بدەیت، زۆر لە شلەمەنیەکان بخۆیت، وا هەروەها دەرمان بەکاربێنە بۆ تایەکەت.

ئەگەر نیشانەکانت زۆر توند بوون و زۆر بەئێش بوون یان ئەگەر نەخۆشی ترت هەیە کە وات لێدەکات زیاتر بێ تاقەت بی، پزیشکەکەت دەتنێرێت بۆ نەخۆشخانە.

لەگەڵ هەر جۆرێکی نیمۆنیا، چاک بوونەوە کاتی پێویستە. پێویستیت بە پشوویەکی زۆرە. لە وانەیە پێویست بکات لە کاری رۆژانەت دا بڕێی بۆ ماوەی هەفتەیەک. وە هێشتاش ئەگەر هەیە بۆ ماوەی مانگێک هەر هەست بە بێ تاقەتی بکەی.


سەرچاوەکان: مالپەڕی باوەر پێکراوی پزیشکی

www.webmd.com

ئامەدکردنی: بازیان عومەر کەماڵ