هۆزی گەردی  

هۆزی گەردی یەکێکە لەهۆزە گەورەو بەناوبانگەکانی کوردستان کە مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە لەلاپەرەکانی مێژووی کۆن و هاوچەرخی میللەتی کوردو جێگای خۆشی لەناو لاپەرەکانی مێژووی جیهان کردۆتەوە لەسەرەتادا گەردییەکان شوێنی نیشتەجێبوونیان ناوچەی بۆتانی باکووری کوردستان بووە دواتر بۆ ناوچەی شەمزینانی هەمان پارچەی کوردستان کۆچیان کردووەو لەوێ نیشتەجێبوون بەڵام لەمێژووی کۆندا بەهۆی سەرهەڵدانی چەندین جەنگ لەنێوان وڵاتانی زلهێزی ناوچەکەو پشتیوانی کردنیان بۆ شۆڕشەکانی کوردو گەڕان بەشوێن لەوەڕی ئاژەڵەکانیان و پەیداکردنی ناوچەیەکی فراوانتری کشتوکاڵی ئەندامانی ئەو هۆزە بۆ بەشەکانی باشوورو رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان کۆچیان کردووە بۆیە ئێستا ئەوان لەهەر چوار پارچەی کوردستان بوونیان هەیە سەبارەت بەدروستبوونی ناوی ئەم هۆزە چەندین بیرۆکە هەیە یەکێک لەو بیرۆکانە ئەوەیە کەهۆزی گەردی بەر لەدەرکەوتنی ئایینی ئیسلام لەسەردەمی زەردەشتیەکان دەوڵەتێکی کوردی لەباکووری کوردستان هەبووەو پاشاکەی ناوی گۆرد بووە بۆیە ناوەکەی لەناوی ئەو پاشایە هاتووە کەدواتر گۆڕاوە بۆ گەردی بەپێی بۆچوونێکی تریش ناوی گەردی لەناوی خالیدی کوری وەلید سەرکردەی سوپای موسڵمانان هاتووە کە ئەوکاتەی فەتحی سوپای موسڵمانان لەسەردەستی ئەو سەرکردەیە گەیشتۆتە ناوچەکانی کوردستان و کوردە گەردییەکان شوێنی کەوتوون بۆیە ناوی خۆیان ناوە خالیدی کەدواتر ناوەکە بووە بە گەردی بەڵام ئەو بۆچوونە بەلای زۆربەی مێژوونووسانی کورد ناڕاستە چەندین بیرۆکەی تر هەن بۆ دروستبوونی ناوی هۆزی گەردی لەوانە دەوترێت ناوەکە لەناوی کۆمەڵێک کەس لەناو کورد هاتووە کە لەکۆندا پێیان وتراوە گورد کە پیشەیان پەروەردەکردنی ئەسپی رەسەن بووە لەسەردەمی دەوڵەتی مادەکان دروستبوون و فراوانبوونی هۆزی گەردی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە لەچەندین پەرتووکی مێژووی جیهانیدا باسیان کراوە بەڵام تائێستا کەس بەشێوەیەکی ڕوون نازانێت کەی دروستبوونەو کەی بەناوی گەردی بانگ کراون لەوبارەیەوە شارەزایانی هۆزەکانی کورد دەڵێن دروستبوونی ئەو هۆزە بۆ سەردەمی حەزرەتی ئیبراهیم پەیامبەری خودا هاتووە کەئەوکات حەوت هۆز هەبوونەو ناکۆکیان لەگەڵ یەکتری هەبووەو لەناوچەی شەمزینانی باکووری کوردستان ژیاون دواتر لەلایەن ئیبراهیم پێغەمبەرەوە ئاشت کراونەتەوەو لەوکاتەوە ئەو هۆزەی لێ دروستبووە هۆزی گەردی بەهۆی زۆری ژمارەی ئەندامانیان و فراوانی ناوچەکەیان ئێستا چەندین هۆزی تر هەن کە ناوی خۆیان هەیە بەڵام ئەوانیش لەبنەڕەتدا دەگەڕێنەوە سەر هۆزی گەردی گەردییەکان جگە لەناوچەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ئێستا لەچەندین وڵاتی جیهان بوونیان هەیە وەک ئوردن و ئەرمینیا و ئازەربایجان و پاکستان ئێستا گەردییەکان بەدوو شێوەزار قسەدەکەن گەردییەکانی کوردستانی باکوورو رۆژئاواو ناوچەی بادینان بەشێوەزاری کرمانجی قسە دەکەن بەڵام گەردییەکانی رۆژهەڵات و بەشێکی گەورەی ناوچەی باشووری کوردستان بەشێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن ئێستا لەچەند گوندێکی پارێزگای موسڵ ئەندامانی عەشیرەتی گەردی بوونیان هەیە بەڵام ئەوان جیا لەبرا کوردە گەردییەکانیان جلوبەرگیان شێوەی عەرەبیەو زیاتریش بەزمانی عەرەبی قسە دەکەن کە ناوی هۆزەکەیان ناونراوە عگێدات بەڵام ئەوانیش گەردین هۆکاری تێکەڵاوبوونیان بەهۆزە عەرەبیەکانیشەوە و ستەم و زوڵمی حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی پێشووی عیراق بووە کە بەزۆر بەعەرەب کراون ئەگینا ئێستاش ئەوان خۆیان بەکوردو ئەندامانی هۆزی گەردی دەزانن بەڵام رژێمی پێشووی عیراق ئەوانی بەعەرەب و نەوەی خالیدی کوری وەلید لەقەڵەم دەدا زۆرینەی ئەندامانی هۆزی گەردی سەر بەئایینی موسڵمان‌و مەزهەبی سونین بەڵام ژمارەیەک لەو عەشیرەتە سەر بەئایینزای ئێزیدیەکان‌ و کاکەییەکانن‌ و ژمارەیەکیشیان سەر بەتایەفەی شیعە مەزهەبن‌ و ژمارەیەک لەکریستیانەکانی شارۆچکەی عەنکاوەش خۆیان بەئەندامانی عەشیرەتی گەردی دەزانن کەئێستا گەردییە کاکەییەکان لەناوچەی سفەیە دەژین گەردییەکان لەمێژوودا رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لەکاتی سەرهەڵدانی شۆڕشەکانی میللەتی کورد لە شۆڕشەکانی باکوورو باشوورو رۆژهەڵاتی کوردستان پیاوانی شەڕکەریان بەشداریان تێداکردووە و لەکاتی شۆڕشەکەی سمکۆی شکاک بەهێزی چەکداری عەشیرەتەکەیان بەشداریان تێداکردووە هەروەک لەشۆڕشەکانی شێخ مەحمود و شۆڕشی ئەیلول‌ و شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری‌ و کۆماری کوردستان و بۆ یەکێتی سۆڤیەتیش لەگەڵ بارزانی نەمر بەشداریان کردووە و گەردیەکانی باشووری کوردستان لەکۆندا شوێنی کۆبونەوەکانیان وگوندی بەحرکەی پارێزگای هەولێر بووەو لەوێوە فەرمان بۆ سەرجەم ئەندامانی عەشیرەتەکەیان دەرچووەو سەرۆک هۆزی سەرەکیان لەوێ نیشتەجێبووە ئەم هۆزە لەمێژوودا چەند جارێک بەرگریان لەشوێنکەوتوانی ئایینی کریستیانەکانی ناوچەکانی کوردستان کردووە بۆنموونە لەکاتی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان لەلایەن حکومەتی پێشووی تورکیا سەرۆک هۆزی گەردییەکانی ناوچەی شەمزینانی باکوری کوردستان دژی عوسمانییەکان وەستاونەتەوە  سەرۆک هۆزی گەردییەکانی باشووری کوردستانیش لەهەموو سەردەمێکدا ڕێگریان لەکوشتن‌و تاڵانکردنی کریستیانەکانی ناوچەی عەنکاوەی پارێزگای هەولێریش کردووە بۆیە ئێستا بەشێکی زۆری کریستیانەکانی ئەو ناوچەیە خۆیان بەئەندامانی ئەو عەشیرەتە دەزانن گەردییەکان نێوانیان لەگەڵ حوکمی داگیرکاری عوسمانی و ئینگلیزەکان لەعیراق و کوردستان نەدەگونجا بۆیە باس لەوە دەکرێت کە کاتێک کاکڵ ئاغای سەرۆک هۆزی گەردی بەهۆی دەسەڵاتە فراوانەکەی نێوانی لەگەڵ دەسەڵاتی میری ئەوکات تێکدەچێت بەهۆیەوە دەستگیری دەکەن و لەزیندانی قەڵای هەولێر بەنددەکرێت لەوکاتەدا چەند ئاغایەکی هۆزەکە وەکو عەبابەکر ئاغاو قادر ئاغاو حەسەن ئاغای گەردی بەخۆیان و چەندین شەڕکەری هۆزەکەیان لەشەوێکدا هێرش دەکەنە سەر زیندانی قەڵاکە و کاکڵ ئاغا ئازاد دەکەن‌ و چەند پاسەوانێکی بەندیخانەی قەڵاکەش دەکوژن دواتر بۆ ناوچەکانی باکوری کوردستان دەڕۆن هەروەها لەکاتی هێرشی سوپای داگیرکاری رووسییەکان بۆ سەر کوردستان لەجەنگی یەکەمی جیهانی بەشێک لەئەندامانی عەشیرەتی گەردی دژی رووسەکان وەستاونەتەوە چەندین رووبەڕوبونەوە لەنێوانیاندا روویداوەو ژمارەیەک لەئەندامانی ئەو هۆزە لەو شەڕە دەکوژرێن کە ئەوکات دەیانوت شەڕی عەروس ڕێگای بەناوبانگی گریق حریر کە بەناو چەند وڵاتێکدا تێپەڕدەبێت لەکۆندا بەشێکی لەژێر دەسەڵاتی سەردارەکانی هۆزی گەردی بووە کە ئەو بەشەی کەوتبووە ناو خاکی کوردستان کە سنووری ئەوان کەوتبووە ناوچەکانی رۆژهەڵات‌و باشووری کوردستان سەرۆک هۆزو ئاغا بەناوبانگەکانی عەشیرەتی گەردی لەمێژوودا لەباشووری کوردستان زۆرن بەڵام زۆربەیان لەژیاندا نەماون لەکۆندا هەڵبژاردنی سەرۆک هۆز لەناو عەشیرەتی گەردی لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک هۆزەکانی تر جیاوازبووە چونکە هەرکاتێک سەرۆکێکیان لەناو خۆیان هەڵبژاردبایە ئەوا بەشێوەیەکی نیمچە دیموکراسی ئەنجامیان دەداو پرسیان بەئەندامانی هۆزەکە دەکردو کارەکە بەشێوەی شورا بووە بەهۆی سیاسەتی تەعریبکردنی ناوچەکانی رۆژئاواو باشووری کوردستان ناوچەی نیشتەجێبوونی گەردییەکان تووشی تەعریبکردن بۆتەوەو لەباکوری کوردستانیش تووشی بەتورککردن و لەڕۆژهەڵاتیش بەفارسکردن بووەنەتەوە بەڵام دوای روخانی رژێمی بەعس لەعیراق گەردییەکانی کوردستانی باشوور توانیوانە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و ئاوەدانی بکەنەوە هۆزی گەردی لەهەموو هۆزەکانی تر زیاتر خاوەن زەوی کشتوکاڵین لەدێر زەمانیشەوە ئەندامانی ئەو هۆزە ژیانیان بەهۆی کشتوکاڵەوە دابینکردووە ئەندامانی هۆزی گەردی سەرەڕای ئەوەی لەهەر چوار پارچەی کوردستان بڵاون بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی کۆمەڵایەتی و خزمایەتیان لەنێواندا ماوە کە ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە زۆربەیان لەبنەڕەتدا خزم و کەس و کاری یەکترن.