#یاساکان

بەشێک یاساکانی تۆپی پێ بەدرێژایی مێژوو.


✅لە ساڵی 1863 یەکێتی تۆپی پێی ئینگڵتەرا دامەزرا و یاساکانی تۆپێ پێیان داڕشت .


✅لە ساڵی 1870 یاسای ئۆفساید داڕێژرا.


✅لە ساڵی 1875 یاسای بەرزی و درێژی گۆڵ پەسەند کرا و تا ئێستاش هەر ئەو پێوانەیە بەکاردێت لە یاریگاکانی جیهان.


✅لە ساڵی 1886 بۆردی نێودەوڵەتی دامەزرا بۆ ڕێکخستنەوەی یاساکان.


✅لە ساڵی 1890 بۆ یەکەم جار تۆڕ(شەبەکە) بۆ گۆڵ دانرا لە یاریەکاندا.


✅لە ساڵی 1891 یاسای لێدانی سزا داڕێژرا ، هەر لەم ساڵەدا ناوبژیوان بڕیاردرا ناوبژیوان بڕواتە نێو لاکێشەی سەوز.


✅لە ساڵی 1899 یاسای یاریکردنی 11 یاریزان بۆ هەر لایەک پەسەندکرا و بوو بە نێودەوڵەتی.


✅لە ساڵی 1902 ڕووبەری یاریگا بە هێڵی سپی دیاریکرا و ناوچەی سزاش دیاریکرا.


✅لە ساڵی 1912 بڕیاردرا بەوەی کا نابێ گۆڵپارێز لە دەرەوەی هێڵی سزا نابێ دەست بە تۆپ بکەوێ.


✅لەساڵی 1927 گۆڵکردن بە لێدانی گۆشە(کۆڕناڵ) هەژمارئەکرا.


✅لە ساڵی 1970 کارتی سور و زەرد کاری پێکرا ، گۆڕانکاری (تەبدیل) داهێنرا کە دەبوو تەنها یەک گۆڕانکاری بکرێ.


✅لە ساڵی 1990 دەسکاری یاساکانی ئۆفساید کرا.


✅لە ساڵی 1995 ژمارە گۆڕانکاریەکان(تەبدیل) بوو بە سێ گۆڕانکاری.


✅لەساڵی 1998 ناوبژیوانی چوارەم زیادکرا.


✅لە ساڵی 2004 یاسای گۆڵی زێڕین هەڵوەشایەوە.