مەلا خليل سنجاوى (موخليس)

مەلا خليل سجاوى، ناسراو بە موخليس، زانايەكى پايەبەرزى ئاينى ئيسلام پيرۆز، خاوەنى خامەيەكى زێڕينى فەرهەنگ و ئەدەبى كوردى، شاعيرى جوانى و سروشت، دڵسۆز بۆ خاكى نيشتمان، توێنووى بينينى ئازادى و سەربەخۆى كوردستان، موخليس بۆ ڕێبازى تەسەوف و تەريقەت. موخليس ناوى تەواوى (مەلا خەليل كوڕى ڕەسووڵ كوڕى مستەفايە)يە، لە خێلى سنجاوييە، لە بەهارى ساڵى 1910 لە گوندى (شۆڕەزەتكە) ى سەر بە (كەندێناوە)ى شارى هەولێر لە دايك بووە. شاعير لە تەمەنى پێنج شەش مانگى باوكى كوچى دوايى دەكات و دوور لە سۆز و خۆشەويستى باوكى، دايكى لە باوەشى خۆى دەگرێت و بەخێوى دەكات، بەلآم، گەرمى باوەشى دايكى تا ئەو كاتە بەردەوام دەبێت كە دايكى دەينێرێتە بەر خوێندن، لەو تەمەنە بچووكەدا، دايكيشى ماڵئاوايى لێدەكات. ئيتر شاعير وەك مناڵێكى بێ دايك و باوك دەمێنێتەوە و (مامۆستا مەلا ئەبوبەكر)ى مامى چاودێرى دەكات. موخليسى شاعير بەردەوام دەبێت لە خوێندن و بۆ درێژەدان بە خوێندن ئەو گوند و ئەو گوند دەكات. شاعير دەڵێت:

بووم بە پێنج شە مانگ باوكم بارى كرد

دايكم بە تەنيا بەخێوكارى كرد

لۆ دايكى وا چاك من تاقانە بووم

بۆ ژين لەو دەمدا بەگزادانە بووم

تا عومرم دەبوو بە پێنج شەش سالآن

ڕامبوارد بۆ خۆم هەروەك مندالآن

ڕۆژ و شەو دايكم هەر دوعاى دەكرد

ژين و چالاكى بۆم داواى دەكرد

دەيگوت ئەى خوايە بۆ خۆم نەبوو

كە من خەليلم داواكرد لە توو

دەمەوێ چاك بێ، دەمەوێ مەلابێ

بۆ دين و دنيا ئيشى پێ چا بێ

هەرچى لە خواى خواست، ئەوى لەبۆ كرد

من كەتمە خيندن ئەويش كۆچى كرد


شاعير لە شيعرەكانى باسى سەختى و قوورسى و تاڵى و سوێر و ئازارى ژيانى سوختايەتى و فەقێياتى دەكات و دەڵێت:

بێكەس و بێدەر بەبێ ڕەقابەت

بێ جلوجۆر و شتى كيتابەت

خوراكى ڕۆژێم بە حاڵ و بێ حاڵ

دوو نانى ڕەق و سێ ديشلەمەى تاڵ

زۆر شپڕزە بووم تاكو سووختە بووم

دەست و پێ چڵكن زۆر ناپووختە بووم

لۆ نان و لۆ ئاش لە دێ دەسووڕام

كۆمئەكردەوە لەبۆ مامۆستام

هێوارە و بەيان لە كژى زستان

باران لێيدەدام، بەلآم چ باران


سەرەتا شاعير لاى (مامۆستا مەلا ئەبووبەكر)ى مامى دەخوێنێت پاشان دەچێتە لاى (مامۆستا مەلا ڕەشيد موكريانى) و دواتر لەلاى هەر يەك لە زانايانى ئاينىى ئيسلام (مامۆستا مەلا قادرى سوورێژەيى ) و (مامۆستا مەلا محەمەدەمينى سوێرى) و (مامۆستا مەلا شيخ جەلالى بەرزنجى) و (مامۆستا مەلا ئەحمەدى ڕەش) درێژە بە خوێندنى دەدات، دواجار لە لا (مامۆستا مەلا ساڵحى كۆزەپانكە) لە ساڵى 1944 ئينجازەى مەلايەتى وەردەگرێت و دەبێتە مەلاى گوندى (دووسەرە). عەلى فەتاح دەزەيى كە ئاغا گوندەكە بووە و خۆشى شاعير بووە، زۆر ڕێزى لە موخليسى شاعير گرتووە زانيوويەتى چ مرۆڤێكى مەزنە. شاعير لە ديمانەيكى لەگەڵ گۆڤارى بەيان، دەڵێت سەرەتاى ئاشنايم لەگەڵ جيهانى شيعرى كورديدا لە ڕێگاى شاعيرێكى خزمى خۆيەوە بووە، كە ناوى مەلا خدرى دەشتى بووە. لە تەمەنى بيست ساڵان بەرە بەرە شيعرم دەنووسى و دەموێندەوە و لەو شاعيرانەى كاريگەريان لەسەر هەبووە، شيعرەكانى بێخوود،حەمدى، نالى و حەزين بووە، وە لە فارسيشدا حافزى شيرازى و سەعدى شيرازيى.


سەرەتا، شاعير نازناوى (وافى) بۆ خۆى داناوە، لە شيعرى (لاولاو) شاعير دەڵێت:


ئەم لاوە وەكو لەولاوە، تەماشاكە چ لاوە

وەستاوە، ئەوەندە خاوە، دەڵێى خاوە، ڕوواوە

قەد عەرعەرە، لەب شەككەرە، ڕەنگ ئەسمەر، چاوى

غەممازە، پەرى نازە، دەڵێى بازە لە ڕاوە

ڕووى وەك گوڵە، مووى سونبوولە، خاڵ فوولفوولە، ئەبرۆى

شمشيرە، موژەى تيرە، بەسەد ليرە، گڕاوە

ئەم پەرچەمە، وا پڕخەمە، وەك لەملەمە، زولفى

زنجيرە، عەقڵ گيرە، بە ئينسان نەكڕاوە

ئەم قامەتە، ئەم سووڕەتە، ئەم نەخش و نيگارە

مەعلوومە لە عالەم بە پەڕگار نەخشاوە

سەربەستە، عەجەب مەستە، لەبەر دەوڵەتى حوسنى

خۆى بوويتە جەفا، پشت لە وەفا، لووتفى نەماوە

تۆى شافى، ئەتۆى كافى، بۆ عيللەتى (وافى)

ئەم عيللەتە تەشخيس بە لووقمان نەكراوە



موخليس، لە تەسەوفدا پلەيەكى بالآى بڕيوە. كە سەيرى شيعرە ناوازەكەى (شەمامەى بێخەت)ت دەكەى، دەبينيت كەوا شاعير چۆن ڕۆچوويتە نێو دنياى عشقى خوداى، لەو شيعرەدا شاعير چەشنى پێغەمبەر محەمەد (دروودى خواى لێبێت) شەوڕۆدەكا و ئەچێتە بارەگاى خودا، لەگەڵ خوداوەند دەدوێت و داوا لە مەستانە ناوێك دەكات كە ڕێگەيبدا كە خوداوەند پەردەى (سيدر المنتهى) لابدات كە ئەو پەردەيە خودا لە بەينى خۆى و پێغەمبەر (دروودى خواى لێبێت) لاى نەدا چونكە مرۆڤ بەرگەى بينينى خودا ناگرێ، بەلآم شاعير چەشنى پەروانە، بێباكە لەوى جى بەسەردێت. دواتر شاعير بەردەوام دەبێت و بە خوداوەند دەفەرموويت ئەو ڕەنگزەرديەى من بۆ ئەوەيە كەمن گۆى زەوى(شەمامەى بێخەت)م جێهێشتووە و هاتووم بمخەيتە ناو باغ و بێستانەكانى بەهەشتەوە، هەر لەو وێنە شيعريە جوانەدا شاعير خوێنەر دەخات نێو دنياى بەرفراوانى فەلسەفەى وجووديەت و لاى شاعير دين و ديندارى، نوێژ و شەونوێژ و قيبلە ئەمانە هەموويان ئامرازن بۆ گەشيتن بە ئامانج، كە ئەويش بينينى خودا لە بەهەشت، بە گەيشت بە ئامانج، ئامراز بەهاى ئامانجى نابێت. بەلآم كاتێ شاعير بە ئاگادێتەوە دەبينێت و دەزانێت لەم نيوە شەوە ئەمانە گشتيان لە خەوێك زياتر هيچ نييە و بۆيە ناچار دەبێتەوە پەنا بەرێتەوە بۆ ئامراز كە يەك لە ئامرازەكان شەونوێژە لەو نيوە شەوە تا لەم ڕێگەيەوە لەگەڵ خودا بدوێت هەر ئەمەشە دەرمانى دەردى دڵى ئەو.


پەردە لە ڕووتا هەڵدەوە هەرچى دەبێتن باببێ

مەستانە نەختێ لاكەوە، هەرچى دەبێتن باببێ

ڕەنگ زەردى دەستى فيرقەتم مردى شەمامەى بێخەتم

سا بمخەوە نێو بێستانەوە، هەرچى دەبێتن باببێ

دڵ تۆى كە ديت نەيما قەرار گێى خۆى نەدا ئەغيار و يار

خۆى خستە وەرتەى عشقەوە، هەرچى دەبێتن باببێ

محرابى ئەبرۆى تۆم هەبێ، با ڕووم لە قيبلە هەر نەبێ

دينم بە عشقت گۆڕيەوە، هەرچى دەبێتن باببێ

موخليصا ئەوا نيوە شەوە هەستە بچۆ لاى يارەوە

دەرمانى دەردت هەر ئەوە هەرچى دەبێتن باببێ


موخليسى شاعير، كەسێكى نيشتمانى بوو، ئاواتى بينينى سەربەخۆبوونى كوردان بوو، ترسى گەورەى ئەوەبوو كەوا بمرێت و بەو حەسرەتە نەكات بۆيە دەفەرموێت:


بەرگى شاديم قەت لە قۆڵ هەڵنەكێشا

دامەنى نازم لە حەرد قەت نەخشا

هەركە مردم غەمى گەورەم ئەوەيە

قەت نەگوترا بەچكە كوردێ بووە شا


ئەوە ئاواتى شاعير بوو، بەلآم مەرگ ڕێگەى نەدا بەو ئاواتە بكات، دواى نەخۆشكەوتنى و مانەوەى لە نەخۆشخانەى ڕزگارى لە هەولێر لە شازدەى ڕەمەزانى ساڵى 1406 ى هيجرى بەرامبەر بە 5/6/1985 كۆچى دواى دەكات و لە گردى پيرداوت دەنێژرێت و لە دواى خويدا سامانێكى زۆر و پرشنگدارى جێهێشتوە، كە كۆى بەرهەمە شيعرييەكانى خۆى لە ديوانى (باغى لاوان)دا نەخشاند،وە لە پەرتووكە شيعرى (دين و دنيا بۆ گەلى وريا) دەست دەبات بۆ دەردە كۆمەلآيەتييەكان و ساڕێژيان دەكات. وە لە هەردوو پەرتووكى (مەولوودنامە ) و (هيجرەتنامە) شاعير باسى لە دايك بوون و ژيان و كۆچ و مردنى پێشەواى مرۆڤايەتى پيغەمبەر محەممەد (دروودى خواى لێبێت) دەكات. وە هەروەها شاعير چەندين بەرهەمى ئاينى هەيە لەوانە (كاكڵەى عەقيدەى كوردى) و پەرتووكى (تێڕوانيينە جياكانى ئيمام شافعى و حەنەفى) كە بە شيعر فتوايە جياكانى ئەو دوو ئيمامەى وەرگێڕاوەتە سەر زمانى كوردى، وە پەرتووكى (زواجر ابن الحجر) بە ناوى پەرتووكى (ئاينى ئيسلام ئەوەيە) بە شيعر كردوويەتى بە كوردى، لەگەڵ ئەمانە شاعير چەندين پەرتووكى بە زمانى عەرەبى نووسيوە لەوانە، پەرتووكى (مجمع العقائد)،و ( القطف النظيف بشرح التصريف)، و ( شرح كتاب شرح الفيە بن مالك، عبدالرحمن الاسيوطى)، هەروەها شاعير حاشيەى بە زمانى عەرەبى لەسەر ئەم پەرتووكانە نووسيوە، (حاشيە مندونە على باب الفعل، كتاب حدائق الدقائق لسعدالله البردعي) و ( حواشي على حاشية عبدالله اليزدي على تهذيب المنطق للتفتازاني) و ( حاشية على حاشية العلامة الباني على متن جمع الجوامع لابن السبكي) و (حواشي متفرقة على شرح منهج الطلاب للشيخ زكريا انصاري – اربع مجلدات في الفه الشافعي)