Ahmad si
هه‌ولێر 80 كيلومهتر له باشووري رۆژهه‌ڵاتي شاري موسڵهوهيهو،50 كيلومهتريش له باكووري شاري (ئالتون كۆپيري)يهوهيه، ده‌شكه‌وێته چوارچێوه‌ي هێڵي 11، 36ي باكوور و، هێڵي پاني 42.2 له خۆرهه‌ڵاته‌وه. هه‌ولێر كه‌وتۆته ناوچهيهكهوه، هه‌ردوو رِووباري(زاب) به دوورييهكي يه‌كسان كه‌وتوونه‌ته ئهملاوو ئه‌و لايه‌وه و هه‌ر له كۆنه‌وه شاۆچكهيهكي ئه‌م هه‌رێمه بووه كه له باكوور و باشووره‌وه ئه‌م دوو رِووباره دهوريان داوه، هه‌ولێر كه‌وتۆته ناوهرِاستي ههرێمێكي ده‌وڵه‌مه‌ندي به پيتهوه به چاو وا دهدهركهوتێت بانێكي رِێك و پانهـ، له دێر زه‌مانه‌وه مرۆڤ له هه‌ندێك جێگه‌ي ئه‌م هه‌رێمه دا ژياوه له ئهشكهوتي (شانه‌ده‌ر) دا جێي نيشته‌جێبوون دۆزراوه‌ته‌ه كه كۆنترينيان بۆ نزيكه‌ي(50-70) هه‌زار ساڵ له مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه و تيايدا ژماره‌يه‌ك ئێسك و پروسكي مرۆڤي(نياندهرتاڵ) دۆزراوه‌ته‌وه ناوچه‌ي (زاري چه‌مي) كه كه‌وتۆته لێوارهكاني لا چه‌پي زيي گه‌وره به كۆنترين گوندي جوتياران ده‌ده‌نرێت و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه دهگهرِێتهوه كه مرۆڤ تيايدا تازه فێري كشتوكاڵ و مه‌رو ماڵات به خێوكردن ببوو، ئه‌وه‌ش سه‌رده‌مانێكه بوو مرۆڤ له قۆناغي له ئه‌شكه‌وت نيشتهجێبوونهوه بۆ قۆناغي به‌رهه‌م هێناني كشتوكاڵي و كێڵگه و لهوهرِگا دهگوازرايهوه، هه‌رچي شوێني (گرده‌چاڵ)ه، كه‌وتۆته لاچهپي زابي گه‌وره‌وه، ديسان يه‌كێكه له كۆنترين گوندي كشتوكاڵي و بۆ ئه‌وكاته‌ش دهگهرِێتهوه كه مرۆڤ له ده‌شته كشتوكاڵيهكاني كوردستان دا فێري نيشته‌جێبوون بووه، مێژووهكهشي بۆ (8-10) هه‌زار ساڵ به‌ر له زايين دهگهرِێتهوه (گردي قاليج ئاغا)ش كه‌وتۆته ناوهرِاستي شاري هه‌ولێره‌وه له نزيكه‌ي چوار تا پێنج هه‌زار ساڵ به‌ر له زايين ئاوه‌دان بووه و دواتر بۆ هه‌ميشه‌يي له‌سێ هه‌زار به‌ر له زايين چۆڵ كراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت مێژووي گرده‌كه بۆ سه‌رده‌مي (به‌ر له كوێله‌كان و كوێله‌كان و وه‌ركا) ده‌گه‌رێته‌وه، ده‌رباره‌ي شاره‌كه كۆنترين نيشانهمان له رِێگهي تۆماري پادشاكاني نه‌وه‌ي ئوري سێيه‌مه‌وه (22114-2004پ .ز) يهوه به‌ده‌ست گه‌يشتووه مه‌به‌ست نهوهكاني ئوري سێيه‌مي وه‌كو شولكي و ئامارسين، ئه‌و كات شاره‌كه به ده‌سته‌ي (ئۆربيليم) يان (ئهربيليم) باس كراوه و له ده‌قه ئاشوورييهكانيش دا كه به دهسخهتي مسماري نووسراوه شاره‌كه ناوي واشرۆڤهكراه كه‌وا به ماناي چوارخواوهند دێت، وا ده‌ده‌كه‌وێ نووسه‌ره ئاشوورييه‌كان ناوه سۆمه‌رييه كۆنهكهي (ئاورييلوم) يان وا لێكدابێته‌وه كه مه‌به‌ست لێي چوار خواوه‌نده هه‌ربۆيه ناوه كۆنهكهيان كردووه به (ئاربائيلو). له ده‌قه فارسييه كۆنهكانيش دا كه به رِێنووسي مسماري نووسراون ناوي شاره‌كه به (ئاربيرا) براوه له سه‌رچاوه يۆناني و رۆمانيهكانيش دا به (ئاربيلا) يان(ئهربهلا) ناوي براوه، له سه‌رده‌مي ئيسلاميش دا شاري هه‌ولێر ناوهكهي خۆي پاراستووه و هه‌ر به (ئه‌ربل) ماوه‌ته‌وه، دواتر كورده‌كان ناويان لێنا(هه‌ولێر) ده‌ڵێن ناوي هه‌ولێر به‌م شێوه‌يه وهرگێرِاوه(ئهربيلا-اربيل- ئهرويل-ئهوريل- هوربيل- هه‌ولێر) هه‌ولێر يه‌كێكه له شاره گرنگه‌كاني مێژوو چونكه هه‌ر له سه‌رده‌مه دێرينهكانهوه يه‌كه‌مين جار كه مرۆڤ فێري نيشته‌جێ بوون بوو له‌و شاره و ناوچهكانيدا نيشته‌جێبوون دروست بووه، يه‌كه‌م جار به‌شێوه‌ي گوندي كشتوكاڵي له نزيكه‌ي شه‌ش ساڵي به‌ر له زايين واته له‌و كاتهوهي مرۆڤ گوندي كشتوكاڵي و ژياني كۆمه‌ڵايه‌تي ساكاري پێكه‌وه ناوه، هه‌ر له سه‌رده‌مي سۆمهرييهكانهوه و له نزيكه‌ي(2500پ.ز) يهوه هه‌ولێر هه‌بووه، فراوانخوازييهكاني سه‌رجون ئهكهدي(2371-2316پ.ز) به هه‌ولێريش گه‌يشتووه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستي ده‌ست بهسهراگرتني ئه‌و رِێگاوبانانهي له باكووره‌وه بۆ ناوهرِاست و باشوور ده‌چوون و دهرامهتيان پێدا تێدهپهرِێ له سه‌رده‌مي بنه‌ماڵه‌ي ئوري سێيه‌مدا هه‌ڵمه‌ته‌كه گه‌يشته ناوچه‌كاني(ئۆربيلۆم)، دواي ئه‌وه‌ش ناوچه‌كه سهرهرِاي ئه‌وه‌ي چه‌ندين قۆناغ و سه‌رده‌مي جۆراو جۆر و يه‌ك له دوايهكي به‌خۆوه دي به‌ڵام ههرماويهوه و ئاوه‌دان بوو، قهڵاكهش شارێكي گرنگي ئاشورييهكانه و له سه‌ر گردێكي دێرين دروست كراوه كه له شاره‌كه كۆنتره واته قه‌ڵاكه دهوراني سۆمهريي و بابلي و فارسي و يۆناني و فرسي و ساساني و سهردهماني ئيسلاميشي ديوه، ئه‌و قه‌ڵايه نيشانه‌ي ئه‌وه‌يه له هه‌موو ئه‌و قۆناغ و سه‌رده‌مانه‌دا جێگه‌ي نيشته‌جێبوون و ئاوه‌داني بووه، هه‌ولێر كه شوێنێكي گرنگ دا هه‌ڵكه‌وتووه جگه له پيت و بهرهكهتهكهي شوێني ههڵكهوتنهكهي واي لێكردووه ببێته سه‌نته‌ري هاتوچۆي كاروانه‌كان، چونكه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر رِێگا مێژووييه دێرينهكهي سه‌رده‌مي بابلي- ئاشوورييه‌كان له قۆناغه سهرهكييهكاندا ئه‌و رِێگايه سه‌ره‌تا له نه‌ينه‌واو دواتر بۆ ئهربائيلۆو ئه‌وجا بۆ ئارابخا(كه‌ركووك) و له وێوه ده‌گه‌يشته وڵاتي بابله‌كان. هه‌رێمي هه‌ولێر به‌شێكي گه‌وره‌ي وڵاته مێژوويهكهي ئاشوورييهكاني پێك هێناوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش شاره‌كه له ناوهرِاستي دهشتێكي به پيت و خێر‌و بێر بووه، شاره‌كه له سه‌رده‌مه دێرينهكاندا شارێكي سه‌ره‌كي بووه، له سه‌رده‌مي دێرينهكاندا گرنگيه‌كي تايبه‌تي هه‌بووه له سه‌رده‌مي ئاشووريهكاندا گرنگييهكي تايبه‌تي هه‌بووه چونكه ئه‌و كات يه‌كێك بووه له شاره ئاوه‌دانه سهرهكييهكاني (ئاشوور- نه‌ينه‌وا- كالح) ئه‌وه ئه‌و كاته بوو كه به سه‌رده‌مي كۆني ئاشوور(2000-1400 پ.ز) ناسراوه، شاره‌كه جگه له‌وه‌ي گه‌شه سهندنێكي شارستاني و عومراني به خۆوه ديبوو سهربازگايهكي سه‌ربازي ئاشوورييهكانيش بوو لێيه‌وه شاڵاوه سه‌ربازييه‌كانيان بۆ سه‌ر ناوچه خۆرههڵاتييهكان ساز ده‌دا، بێ له‌وانه‌ش هه‌ولێر سهنتهرێكي گرنگي په‌رستني خواوهندي(عه‌شتار)يش بووه و پهرستگاكهي سه‌نته‌ري هه‌ولێر ئاوي ژێ زه‌وي و كارێز و كانياوي زۆري هه‌بووه و به‌وانه‌شه‌وه به ناوبانگ بووه (مه‌به‌ست له كارێز چه‌ند لقه ئاوێكي ژێر زه‌وييه يان چه‌ند بيرێكي ژێر زه‌وين كه له نێوانياندا تۆنێل هه‌يه)، هه‌ر بۆيه شاره‌كه به ئاوه‌داني ماوه‌ته‌وه، به جۆرێك داگير كهراني هه‌ولێر هه‌رگيز نهياتوانيووه كارێزهكاني خاپوور بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن پێيان كرابوو كه‌ناڵ و تونێلهكاني ئاودێري وڵاتي بابل و ته‌واوي شارهكاني باشوور وێران سهنحاريب (704-681 پ.ز) له‌و ئاوه‌ي له دۆڵي به‌ستۆره‌دا كۆ ببۆوه ئاوي بۆ شاره‌كه گواستۆته‌وه ئه‌م (دۆڵي بهستۆرهيهش) كه‌وتۆته باكووري هه‌ولێره‌وه و (18) كيلۆمه‌تر لێي دووره، پوختهي قسه ئه‌وه‌يه: هه‌ولێر هه‌ر له كۆنه‌وه وه‌كو شارێكي دێرين ناسراوه و تا ئهمرِۆش به هۆي ئه‌و تايبهتمهندييانهي كه هه‌بووه (به پيتي خاكهكهي و شوێنه ههڵكهوتووهكهي كه له رِووي بازرگاني و ئاييني و سه‌ربازييه‌وه زۆر گرنگ بووه، ئه‌وه جگه له ساماني ئاوي سروشتي و ئاوي ژێر زه‌وي) هه‌ر بۆيه ده‌كرێت بڵێين، هه‌ولێر كۆنترين شاري زيندووي جيهانه.
گه‌شه‌سه‌ندني مێژووييانهي هه‌ولێر ا- سه‌رده‌مي به‌ر لهدهركهوتني ئيسلام: 1- سه‌رده‌مي سۆمه‌رييه‌كان: شۆلكي(2095-2048پ.ز) كه دووهمين پادشاي بنه‌ماڵه‌ي سێيه‌مي ئور بوو له ساڵي چل و ههشتهميني ده‌سه‌ڵاتيدا شاڵاوێكي بۆ سه‌ر هه‌ولێر هێنان كاتێكيش ئامارسي(2047-2039پ.ز) جێگه‌ي ئه‌وي گرته‌وه له ساڵي دووه‌مي سۆمه‌رييه‌كان يه‌كێكي خۆيان به‌سه‌ر شاره‌كه‌وه كرده ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ڵام نهيانتواني به ته‌واوي ده‌ست به‌سه‌ر شار‌و ناوچه‌كه‌دا بكێشن چونكه هه‌ولێر زۆر له شانشيني سۆمهرييهكانهوه دوور بوو كه له باشووردا ده‌سه‌ڵاتدار بووه. 2- سه‌رده‌مي ئاشورييهكان: هه‌ر له سه‌رده‌مي كۆني ئاشوورييهكانهوه، هه‌ولێر بووه شارێكي سه‌ره‌كي ئاوه‌داني ئاشوورييه‌كان، باسي گرنگي و بايه‌خي شاره‌كه‌مان له رِووي سهرباي و ئايينييه‌وه كرد و خودي ئاشوورييهكانيش په‌لاماره سه‌ربازييه‌كانيان ئه‌نجان بده‌ن و(حه‌ج) يشيان بۆ شاره‌كه ده‌كرد، له ناو قهڵاكهيدا شوێنه‌واري ئه‌و سه‌رده‌مه دۆرزاوه‌ته‌وه كه بريتييه له (كۆتهڵێكي برۆنزي) و به نوسين و رِێنووسي مسماري ناوي خاوهنهكهي له‌سه‌ر نووسراوه كه ناوي(شمش بيل) بووه كه له‌به‌ر خاتري سهردارهكهي ئاشورداني سێيه‌م(772-754پ.ز) كۆتهلێكي (عه‌شتار ئهربێلاشي) لێ نزيك كردۆته‌وه ديسان لهوحێكيش دۆزراوه‌ته‌وه كه بۆ ئاشور پانيپاڵ نووسراوه بێگومان هه‌ولێر كه ئه‌و سه‌رده‌مه يه‌ك له دوايهكاني شارستاني ديوه و هه‌ر به ئاوه‌داني ماوه‌ته‌وه، دياره شوێنه‌واري زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندي تيادايه كه چيرۆكي ئه‌و شارستانيهته يه‌ك له دوايهكانهمان بۆ ده‌گێرێته‌وه:. 3- سه‌رده‌مي كۆني فارسي: پاش ئه‌وه‌ي له ساڵي(216ي پ.ز) ده‌وڵه‌تي ئاشوري له ناوبردرا هه‌ولێر كه‌وتۆته ژێر ده‌ستي(ميدييه) كانه‌وه، جگه له شوێنه پيرۆزه ئايينييهكاني شاره‌كه له خاپوركردن رِزگاري نه‌بوو به‌و شێوه‌يه هه‌ولێر و ته‌واوي ناوچه‌كاني وڵاتي ئاشورييهكان بوونه ده‌سكه‌وتي بابليه هاوپه‌يمانه‌كانيان كه له هيچ جێگايهكي ئه‌و وڵاته‌دا هێزي سه‌ربازي ئاشوورييه‌كان نههێڵدرابوو ساڵي (550 پ.ز)يش ده‌وڵه‌تي فارسي دامه‌زراوو ته‌واوي ناوچه‌كاني كۆنترۆڵ كرد، هه‌ولێر گه‌وره‌ترين شاري ناوچه‌كه بوو، گۆرِهپاني ئه‌و شهرهِ مێژوويي گرنگه‌ش بوو كه له نێوان ئهسكهندهري مهكدۆني و(داراي سێيه‌م) دا‌و هه‌مين پادشاي فورسه‌كاندا له ساڵي(331 پ.ز) رِوويدا هه‌ر بۆيه شهرِهكهي ناونرا ئه‌ربێلا). 4- سه‌رده‌مي فرسي (139پ.ز -226 زاييني): ئه‌م سه‌رده‌مه له دواي سه‌رده‌مي سلۆڤي (يۆناني) يهوه دێت، له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ولێر زۆر گه‌شه‌ي كرد و بووه پايته‌ختي شانشينێكه كه به (حهدياب) ناسراو بووه، كه زۆرجار دهسهڵاتهكهي له خۆرئاوه به (فۆرِات) گه‌يشتووه و له باكووريشهوه به(نسبين) گه‌يشتووه و قهڵهمرهوي به حه‌ران و ماردين و به‌شێكي ئهرمينيادا رِۆيشتووه زۆر پێده‌چێت دهسهڵاتهكهي شاري(ئهلحهدر)يشي گرتبێته‌وه. حهدياب ناوێكي ئارامييه و له ناو سه‌رچاوه كلاسيكييهكاندا له بهرامبهريدا ناوي(ئاديابين)دێت و له‌وانه‌يه له وشه‌ي(زابين)ه‌وه وهگيرابێت و به‌م شێوه‌يه ماناي حهدياب و ئهديابين، به هه‌رێمي ئهلزابين دێت، جوگرافيا ناسهكاني عه‌ره‌ب(حهدياب) يان به (حزه) ناو هێناوه كه رهِنگبێ كورت كراوهي وشه‌ي حهدياب بێت. سێ پادشاي حهدياب به (ئيزات) ناسراوون، له ساڵي (83پ.ز) دا تكراني دووه‌م (ياخود يه‌كه‌م) داگيري كرد، به‌ڵام له ساڵي 064پ.ز) لێي كشايه‌وه و، دواتر له ساڵي(62ي زاينيدا تكراني پێنجه‌م ديسان داگيري كردووه و به‌ڵام (مونابازوس)ي پاشاي حهدياب و به يارمه‌تي فرسييهكان تواني تكران ده‌ربكات و وڵاتهكهي ئهرمينياش داگير بكات . له سه‌رده‌مي تراجان و سفيروس و كراكلاس داهێرشكارييهكاني رِۆمان بۆ سه‌ر حهدياب درێژه‌ي هه‌بوو، تا له ساڵي 216 ي زاينيدا(كراكلاس) پاش گهرِانهوهي له شاڵاوي سه‌ر (تيسفۆن) حهديابيشي داگيركرد، هه‌ر له ههولێريشدا گۆرِي پادشاي فرسييهكان ماوه‌ته‌وه . له شاري (هه‌رير) له نزيك هه‌ولێر وێنهيهكي شا حهدياب(ئيزاتي سێيه‌م) هه‌ڵكه‌نراوه و وا ده‌ركه‌وێت به مه‌به‌ستي نهمركردني سه‌ركه‌وتنه سهربازييهكاني له‌و ناوچانه‌دا نه‌خش كراوه له شاري (الخدر)يش كۆتهڵێكي له گه‌چ دروست كراوي (ئۆسلۆ)ي پادشاي حهدياب دۆزراوه‌ته‌وه كه له پهرستگاي (بعل شمين) جێ‌گير كراوه. 5- سه‌رده‌مي ساسانيهكان (226زايني- 637ز) ساڵي 226ي زايني ده‌سه‌ڵاتي بنه‌ماڵه‌ي ساساني فارسي له سهردهستي (ئهدهشێر) ده‌مه‌زرێنراو رِۆمانهكاني له هه‌رێمي حهدياب وهدهرناو هه‌ر له‌و كاته‌وه ئه‌و هه‌رێمه بووه مه‌يداني شهرِ و شۆرِي نێوان رِۆمان و ساسانييهكانلهم سه‌رده‌مه‌دا بوو له حهدياب دا دهوڵهتۆكهي بت په‌رستي جۆراو جۆره پێك هێنران كه كۆمه‌ڵێك فهرمانرِهوا بهرِيوهيان ده‌بردن و توانيبوويان له قۆناغي جياجيادا جۆره سهربهخۆييهك بۆ خۆيان به‌ده‌ست بهێنن،له‌وانه(قه‌ره‌داغ) كه له نزيك هه‌ولێره‌وه قه‌ڵاي (ملقا)ي كرد بووه بنكه‌ي خۆي و ساڵي 358 ي زايني و له كاتي فهرمانرِهوايهتي سابووري دووه‌مدا و پاش ئه‌وه‌ي چۆته سه‌ر ئاييني مه‌سيحي به شه‌هيدي مردووه، له نزيكه‌ي ساڵي 500 زاينييشدا هه‌رێمي حهدياب ئهسقهفيهتێكي گرنگ بووه و شاري موسڵ و شارۆچكهكاني دهوروبهريشي خراوه‌ته‌وه سه‌ر، ئه‌و ده‌مه هه‌ولێر يه‌كێك له مه‌ڵبه‌نده گرنگه‌كاني (نهسرانبهت) بووه و له ناو خۆي‌دا له هه‌ندێك جێگايدا پياوي ئاييني مه‌سيحي واي تيادا هه‌ڵكه‌وتووه كه زۆر كتێبي ئاييني و زانستي به هاداريان بۆ جێهێشتووين. ب- هه‌ولێر له سه‌رده‌مي ئيسلام‌دا: ساڵي 22ي كۆچي و له سه‌رده‌مي خهليفه عومهري كورِي خه‌تابدا(ر) موسڵمانه‌كان هه‌ولێر و دهوربهيان رِزگاركرد هه‌ڵمه‌تي رِزگا كرد نهكهش(عهتهبهي كورِي فيرقهد، سه‌ركردايه‌تي ده‌كرد و له‌و كاته‌وه هه‌ولێر بووه به‌شێكي ده‌وڵه‌تي عه‌ره‌بي ئيسلامي ، يه‌كێكه له‌و رِوداوه گرنگه مێژووييانهي ئه‌م ناوچه‌يه به خۆيه‌وه ديووه، ئه‌و جه‌نگه بوو كه له به‌شي لاي چه‌پي زێي گه‌وره‌وه له نێوان دوايهمين خه‌ليفه‌ي ئهمهوييهكان و عهباسييهكاندا رِوويداو و چاره‌نووسي خه‌لافه‌تي ئهمهوي دياركرد، سوپاي عهباسيهكان مهرِواني كورِي محه‌مه‌د و سوپاي عهباسيهكان عه‌بدوڵڵاي كورِي عه‌لي ئهلعهباسي سه‌ركردايه‌تيان ده‌كردن، ئه‌و شهرهِ نۆ رۆژ درێژه‌ي هه‌بوو جگه له دواييهكاني سه‌رده‌مي ده‌وڵه‌تي عه‌باسي، له سه‌رده‌مي ئيسلام‌دا هه‌ولێر رِۆڵيكي به‌رچاوي نهگێرِا، ته‌نانه‌ت له كتێبه مێژووييهكهي خۆي‌دا(ئهلتهربهري) باسي هه‌ولێر ناكات، له جوگرافيياناسهكانيشدا له (سهدهري نۆيهمي زايني دا ئيبنو الخردابه) و له (سهدهي ده‌يه‌مي زايينيشدا ئيبنولقودامه)، باسيان لێوه كردووه، ئه‌وانيش له باسكردني دابهشكردني عێراقدا به‌و حسابهي تهوجێكي هه‌رێمي حه‌لوان بووه، له پاش ئه‌وه‌وه هه‌ولێر بووه به‌شێكي وڵاتي ئه‌لجه‌زيره و له چوار چێوهي هه‌رێمي موسڵ داده‌نرێت. له سهدهكاني ناوهرِاست دا كورد و مهسييحيهكان زۆرترين به‌شي دانيشتواني شاره‌كه بوون، هه‌ر له سهدهي يانزهي زاينيشيهوه كورده ههزباني و حكميهكان به شێوه‌يه‌كي تايبه‌ت له هه‌ولێر و دهوروپشتي دا نيشته‌جێ بوون، زۆر جارانيش سه‌ركرده‌كاني ئه‌م دوو خێڵه له سه‌ر شاري هه‌ولێر ململانێ و كێشهكێشيان كردووه، هه‌ر دوولاشيان له هه‌رێمي هه‌ولێردا ژماره‌يه‌ك قهڵايان هه‌بووه، ئه‌و ناكۆكي و ململانێيانه كه نزيكه‌ي له ناوهرِاستي سهدهي دهيهمدا رِوويانداوه له‌لايه‌ن ئيبن خه‌لدون و بهدهرهدين ئهلعهينيهوه باسيان لێوه كراوه. ميرنشيني ههزباييهكان ههزباييهكان ميرنيشنێيكان دامه‌زراند و قه‌ڵاي هه‌ولێريان كرده پايته‌خت، كاتێكيش سهلجوقيهكان له عێراقدا ده‌ركه‌وتن ئه‌مانه دايانه پاڵيان، عيساي كورِي مو‌سا و سالاري كورِي موساي براشي دوو ميري ههزباييهكان بوون كه له رِووداوهكاني ساڵي 436ي كۆچي دا‌و له مێژووهكهي(ئيبن و ئهلئهسيرادو، دواتر له كتێبهكاني ئه‌بولحه‌سه‌ن ئيبن موسك و دا‌و(له رِووداوهكاني ساڵي 440ي كۆچي دا) باسيان كراوه. (حوسێني كورِي حه‌سه‌ني كورِي مو‌سا) كه به ئه‌بول هيجائي ههزباني ناسراوه يه‌كێكه له‌وانه‌ي و ئيبن ئه‌سير باسي له چالاكي و هاوپهيمانييهتييهكاني ناكۆكيانهيه كه له نێوان ساڵاني(500-520 كۆچي) دا له نێوان خهليفهكاني عه‌باسي و سوڵتانهكاني سهلجوقيدا رِوويان داوه، له دواي 520ي كۆچيشهوه ئيدي ههواڵهكاني بزربووه و واشدهدهركهوێت له هه‌مان ساڵدا ميرنشينهكهي كه‌وتۆته ژێر رِكێڤي عيماده ديني زهنگيهوه كه له مانگي رِهمهزاني ئه‌و ساڵه‌دا هه‌ولێري رِزگار كردووه. ميرنشيني هه‌ولێر پاش گرتنهدهستي هه‌ولێر، زه‌نگي يه‌كێك له سه‌ركرده‌كاني سوپاكهي هه‌ڵبژارد و شارهكهي پێبه‌خشي، ئه‌و سه‌ركرده‌ش زهينهديني عه‌لي كوچكي كورِي بهكتهكين بوو، ئه‌ويش به‌ناوي زه‌ينه‌دين له هه‌ولێر نوێنه‌ري ده‌سه‌ڵاتداراني (ئاتابهكي) بوو كه له موسَلهوه حوكميان ده‌كرد، ساڵي 539هي كۆچي نوێنه‌ري عيماده‌دين بوو، دواتر بووه نوێنه‌ري سهيفهديني غازي كورِي عيماده‌دين كه له (445ي كۆچي) مردووه، دواجاريش نوێنه‌ري قوتبهديني مه‌ودوود، بووه، ئهوكاتهشي له قه‌ڵاي موسڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتي پياده ده‌كرد، يه‌كێك بوو له‌و دهوڵهتانهي زۆرترين قه‌ڵاي هه‌بوو چونكه قهڵاكاني ههكاري و ئامێدي و هه‌ولێر و ئاكرێ و شوش و سنجار و حه‌ران. . يشي به ده‌سته‌وه بووه . زهينهدينيش نوێنه‌ري خۆي بۆ هه‌ولێر ده‌نارد. يه‌كێكه له نوێنهرهكاني (ئابا مه‌نسور سهرفشكين) بووه كه له ته‌واوي مهملهكهيدا زۆر پشتي پێ به‌ستبوو، پاش مردني (سهرفتكين) يش له ساڵي 559ي كۆچيدا موجاهيدهديني قايمازي كرده نوێنه‌ري خۆي له هه‌ولێر، ساڵي 363ي كۆچي زينهديني نوێنه‌ري قوتبهديني كورِي زه‌نگي خاوه‌ني موسڵ دهستبهرداري قوتبهدين بوو، به خزم و ماڵ و مناڵ، و سامانهكهيهوه به‌ره‌و هه‌ولێر كۆچي كرد، دووچاري كهرِي و كوێريش ببوو، ئه‌وكاته‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر كهوتهرِێ جگه له هه‌ولێر ههرچييهكي هه‌بوو دايه ده‌ستي قوتبهدين، به‌ڵام له هه‌مان ساڵدا كۆچي دوايي كرد و تهرمهكهي له ناو خاكي هه‌ولێردا سپێردرا . پاش مردني زه‌ينه‌دين جێگهيهكهيان دايه ده‌ستي موزهفهرهديني كورِه گه‌وره‌ي، به‌ڵام زۆري ئهمرِۆ موزهفهريان له‌سه‌ر حوكم لابرد(زه‌ينه‌دين يوسف)ي برا بچوكيان له جێگهكهي دانا، ئه‌و زينهدينه كاتێك سهڵاحهديني ئهيوبي رِووبهرِووي خاچپهرستهكاني دايه‌وه بووه هاريكاري ئهيوبي له (18)ي رهِمهزاني 586ي كۆچي واته له 1190ي زاييني زه‌ينه‌دين له شاري (ئهلناسره) مرد و هه‌ر له‌وێ به‌خاك سپێردرا، له هه‌مان ساڵدا و له‌سه‌ر رِهزامهندي سهڵاحهديني ئهيوبي(ئه‌بو سه‌عيدي گوگبوري) براي زه‌ينه‌دين كه به (مه‌ليك موعه‌زه‌م موزه‌فه‌ره‌دين) ناسرابوو كراب ده‌سه‌ڵاتداري ميرنشيني هه‌ولێر، كوكبوري زاواي سه‌ڵاحه‌دين بوو بۆ پاڵپشتي سه‌ڵاحه‌دين له شهرِي خاچپه‌رسته‌كاندا به‌شداري كردبوو له شهرِي (حهتيني) به‌ناو بانگ دا زۆر دلێر و ديار بووه. به درێژاي سهدهكاني ناوهرِاست هيچ كاتێك هه‌ولێر وه‌كو سه‌رده‌مي موزه‌فه‌ره‌دين له پێشكه‌وتن و خۆشيدا نه‌بووه، موزه‌فه‌ره‌دين، ئه‌م دهوڵهتۆكهيهي كه له براكهيهوه، بۆي مابۆوه، فراوانتري كرد و ميرنشينهكاني ده‌وروبه‌ري خسته ژێر ده‌ستي خۆيه‌وه و، هه‌رێمي شارهزووري به كهركووكيشهوه كرده به‌شێك له مێرنشينهكهي خۆي، له‌و ده‌مه‌دا بوو ژماره‌يه‌كي زۆري بياني له هه‌ولێر دا نيشته‌جێ بوون و شارهكهي كرده يه‌كێك له شاره گرنگه‌كاني هه‌موو ناوچه‌كه .
گه‌شه‌كردني ميرنشينه‌كه له سه‌رده‌مي موزه‌فه‌ره‌دين (586-63 كۆچي ) (1190-1232ز) ميرنيشيني هه‌ولێر له رِووي ئاوه‌دانكردنه‌وه و رۆشنبيري و كۆمهڵايهتيهوه، گهشهكردنێكي باشي به‌خۆوه بيني، كوكبوري قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌ي زۆري تيادا دروست كرد و خانههيك بۆ بىَ دايك و باوك و كوێر و پهككهوتهكاني كرده‌وه، هه‌ر ئه‌ويش بوو به‌شي خواره‌وه‌ي هه‌ولێري ئاوه‌دان كرده‌وه (ئه‌وه به‌شه‌ي ده‌كه‌وێته‌وه خوار قه‌ڵاي هه‌ولێره‌وه) هه‌موو ده‌زگاو پێداويستييهكي بۆ ده‌وڵه‌تێكي سه‌ربه‌خۆ پێويسته موزه‌فه‌ره‌دين بۆ‌خ ميرنشينهكهي دابين كرد ته‌نانه‌ت سكهي پارهشي لێدا، زۆر جاران ئاهه‌نگ و جه‌ژني فراوان و به باق و بريقي واي ساز ده‌كرد له هه‌موو لايهكهوهه خهڵكێكي زۆري بۆ هه‌ولێر راده‌كێشان، يه‌كێك له‌و جه‌ژنه پرِشكۆيانه چهژني له‌دايك بووني پێغه‌مبه‌ري (د) بوو كه له چوار چێوهي ئاههنگێكي فراواندا له گه‌رمه‌ي بازارِێكي بازرگاني گرنگدا بهرِێوه ده‌چوو. يه‌كێك له ئاسهوارهكاني ئه‌و سه‌رده‌مه گهشاوهيه و گومه‌زو مناره‌ي موزفهريهيه كه كاتي خۆي مزگهوتێكيشي له گه‌ڵدا بووه، كه له گه‌چ و چيمه‌نتۆ دروست كراوه و بنكهيهكي به نرخيشي هه‌بووه به زه‌خره‌فه رِازێنراوهتهوه، له ناو چێوهكهشيدا دوو قاڵدرمهي لوولهيي تيادايهكه پێكه‌وه په‌يوه‌ست ئيين، دوو دهرگاشي تيادايه هه‌ردووكيان به‌ره‌و قاڵدرهمهكان ده‌چن، پاشماوه‌ي مناره‌كه(37) مه‌تره داناني قالدرمهكان به‌م شێوه‌يه تايبهتمهنديهكي (بيناسازي) كه‌م وێنه بووه، پاشماوه و ئاساوارێكي ديكه‌ي ئه‌و سه‌ده‌مه گومهزي(زهيتول ديني عه‌لي كوچه‌ك) و چه‌ندين گۆرِي پياواني زانست و تهسهفه، ناوي خاوه‌ني زۆربه‌ي گۆرِهكان بزره چونكه، له‌سه‌ر زۆربه‌ي ناونيشان نه‌نووسراوه, له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ولێر ژماره‌يه‌ك زانا و ئه‌ديب و نووسه‌ران و چه‌ندين كتێب و دانراوي خوڵقاند و به ئهمري هێشتنيهوه، هه‌ر ئهوانيشن باش‌ترين به‌ڵگه‌ن بۆ ئاستي گه‌شه سهندوێتي هه‌ولێري ئه‌و سه‌رده‌مه كه له رِاستي دا ئه‌و كات هه‌ولێر يه‌كێك بوو له مه‌ڵبه‌نده زانستييه گرنگه‌كاني ئيسلام. مردني موزهفهردين كاتێك له ساڵي 630 كۆچيدا 1232 زاينيدا موزهفهردين مرد و كه‌سي بۆ جێگاكهي خۆي دانه‌نا، دهوڵهتهكهي كه‌وته ژێر ده‌ستي خهليفه (موستهنسير) ي عه‌باسي، به‌و هۆبهشهوه كه خه‌ڵكي شاري هه‌ولێر مليان بۆ ده‌سه‌ڵاتي خه‌لافه‌تي عه‌باسي نه‌ده‌دا و دانيان پێدانه‌ناوه هه‌ر بۆيه خهليفهش له سه‌ره‌تا و بۆ ملكه‌چ پێكردني شاره‌كه هاناي بۆ شمشێر و هێزو برد‌و پاش گهماردۆلاني شاره‌كه له كۆتاييدا (ئيقبالي شه‌رابي سهركردهي سووپاي خهليفه موستهنسير) هه‌ولێري داگير كرد . پاش ماوه‌يه‌ك شاڵاوي مه‌غۆڵه‌كان له هه‌لێر نزيك بۆوه و ساڵي (628) كۆچي 1320 زايني شاڵاوه‌كه گه‌يشته ناوچه‌كاني هه‌ولێر و له ساڵي 633 كۆچي 1235 زايني له ناو كۆڵان و شهقامهكاني شاره‌كه‌دا بێ سهروبهرييهكي زۆريان بڵاوكردبۆو، ساڵي634 يش سه‌ر له نوێ ده‌ركه‌وتنه‌وه و به‌شي خواره‌وه‌ي شاره‌كه‌يان سوتاند، ديسان قهڵاكهيان كهمارۆ دايه‌وه كه هىَشتا بهرگرييهكي توند‌و بێ وێنه‌يان درێژه پێده‌دا، پاش تێپهرِبووني (45) رۆژ مه‌غۆله‌كان به‌رامبه‌ر به _جزيه) يهكي زۆر له‌و شوێنه كشانه‌وه . كاتێك هۆلاكۆ به‌ره‌و به‌غا بهرِێ كه‌وت سهركردهيهكي سووپاكهي بۆ پهلامارداني هه‌ولێر رِهوانهكرد، زياتر له ساڵێك كوردهكاني دانيشتواني قه‌ڵاكه به‌رگريان كرد و قهڵاكهيان نه‌دا به ده‌سته‌وه، به هاوكاري (بهدرهدين لوئلوئهي) فهرمانرِهواي موسڵ نه‌بێت، مه‌غۆله‌كان نهياندهتواني قه‌ڵاكه بگرن . هه‌ولێر له سه‌رده‌مي فهرمانرِهواي مه‌غۆله‌كاندا پاش ئه‌وه‌ي هه‌ولێر له‌لايه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه داگيركرا، سه‌رده‌مێكي پرِ له دواكهوتوويي و سستي و نه‌گبه‌تي له مێژووي شاره‌كه ده‌ستي پێكرد و زانست و بونياتنان و بيناسازي له شاره‌كه برِاو بهدرهدين لوئلوئه له به‌رامبه‌ر حه‌فتا هه‌زار ديناردا له جياني مه‌غۆله‌كان حوكمرِاني هه‌ولێري ده‌كرد، پاش ئه‌ويش مه‌سيحييه‌كان حوكميان كرد كه (موخته‌س يه‌كێك بوو له‌وانه). له نيوه‌ي دووه‌مي سهدهي ههژدهيهميني كۆچيدا (واته له سه‌رده‌مي جهلائرييهكاندا كه پاش مه‌غۆله‌كان خه‌ڵكاني ديكه حوكمي عێراقيان كردووه) ده‌سه‌ڵاتدار و ميرهكاني خێڵي مازنجاني كوردي هه‌ولێريان بهرِێوهبردووه. يه‌كه‌م ميريان (موبازرهدين كه‌ك)بووه، دواتريش عيزهديني كورِي و دواي ئه‌ويش مير نه‌جمه‌دين خهقر و دواي ئه‌ميش كورِهكه حهكمي هه‌ولێري كرد‌و، كه ناوي (مير شجاعهدين) بووه و له‌و سه‌ده‌مه‌دا عهقهر (ئاكرێ) و (شۆرش)يشيان له ژێر ده‌ستدا بووه، له سه‌رده‌مي مه‌غۆله‌كان دا هه‌ولێر مهڵبهندێكي پاره گۆرِينهوه بوو . پاش بنه‌ماڵه‌ي موبارهزهديني كك، بنهماڵهيهكي كوردي ديكه حوكمي هه‌ولێري كردووه كه ناوي (دهلقهندي) بووه و ئه‌مانه‌ش ناوي ژماره‌يه‌ك له ميرهكانيانه:. شه‌ريف عه‌لا ئهديني عه‌لي و يه‌حيا دواتريش عه‌لي كورِي يه‌حيا جێگه‌ي ئه‌ويان گرتۆته‌وه، ميرهكاني ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌يه له‌گه‌ڵ (مهماليكهكاني) ميسردا نامه و نامه گۆرِينهوهيان هه‌بووه. پاش ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ولێر دووچاري په‌لامار و داگيركارييهكاني (تهيموري له‌نك) بۆته‌وه له ساڵي 791ي كۆچي 1393ي زايني. سه‌رده‌مي توركماني و سهفهوي دواتر هه‌ولێر ملكهچي ده‌سه‌ڵاتي ده‌وڵه‌تي قه‌ره قۆينلۆ (1410-1470) زايني بۆته‌وه و دواتريش كه‌وتۆته ژێر ده‌ستي ده‌وڵه‌تي (ئاق قۆينلو)(1470-1508) ساڵي 1508) زايينيش له نزيك ته‌برێزدا و له شهرِي (چاودێران)ي به ناوبانك دا سوڵتان سهليمي عوسمانلي به‌سه‌ر ئا ئيسماعيلي سهفهويدا سه‌ركه‌وت، پاشي ئه‌وه‌ي عوسمانلييهكان كوردستان ناوهرِاست و باكووري عێراقيان خسته ژێر ده‌ستي خۆيانه‌وه ئيدي ده‌سه‌ڵاتي سهفهوييهكان له‌م ناوچانه‌دا نه‌مان، له هه‌مان ساڵدا سوڵتاني عوسمانلي داني به بنه‌ماڵه دهسهڵاتدارهكاني كوردستاندا نا كه به‌ناوبانگترينيان ميرنشيني بادينان بوو له ئومێدي و ميرنشيني سۆران بوو له هاوديان و دواتر له هه‌رير و بۆ دواجاريش له رِواندز . موحه‌مه‌د پاشا به ناوبانگترين ميراني سۆران بوو له سهردهكي ئهميشدا بوو ميرنشينه‌كه زۆر فراوان بوو به‌ڵام عوسمانليهكان كاتێك هه‌ستيان به مه‌ترسي ده‌سه‌ڵاتي بنهماڵهكهي كرد خێرا له ساڵي 1838 زايينيدا ده‌سه‌ڵاتي ميرنشينهكهيان كۆتايي پێهێنا. له ساڵي 1732 و له ساڵي 1743 يشدا هه‌ولێر دوو چاري داگيركارييهكاني نادر شاه بووه‌وه ، ساڵي 1743 پاش گهمارۆيهكي60 رۆژي تواني هه‌ولێر داگير بكات ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش چهرمهسهرترين و دژوارترين سه‌رده‌مي مێژووي ناوچه‌كه بوو. ساڵانێكي زۆري سهدهي نۆزده‌يه‌م هه‌ولێر وه‌كو به‌شێكي ولايهتي به‌غدا مايهوه و سهربازگنهيهكي (ئينكيشار)ي به هێزيشي تيادا جێ‌گير كرابوو، چونكه به يهكيك له مه‌ڵبه‌نده گرنگه‌كاني ولايهتهكه داده‌نرا، كاتێكيش له ساڵي 1789 ويلايه‌تي موسڵ، به گوێره‌ي دوا هه‌مين هه‌ڵسه‌نگاندني بهرِێوهبهرايهتي كه توركه‌كان ئه‌نجاميان داوه هه‌ولێر قهزايهكي سنجهقي شاره‌زوور بووه. له تشريني دووه‌مي 1918 دا ئينگليزه‌كان هه‌ولێريان داگير كرد و له حوزه‌يراني ساڵي 1919شدا (مسته‌ر هاي) يان وه‌كو يه‌كه‌مين ياريدهدهري حاكمي سياسي له هه‌ولێر دا ده‌ست نيشان كرد، له يه‌كه‌مين رِۆژي مانگي تشريني دووه‌مي 1919 شدا (ليواي هه‌ولێر) پێكهێنرا هه‌ر دوو قه‌زاي كۆيه‌و رواندزيشي خرايه سه‌ر، پاش پێكهَناني ده‌وڵه‌تي عێراقيش (ئه‌حمه‌د ئهفهندي عوسمان) كراوه‌ته‌وه يه‌كه‌مين (موتهسهرِيفي) هه‌ولێر. شۆرِشي ههولێرييهكان له دژي كۆڵونياليزمي به‌ريتانيا له نێوان دوا دوايييهكاني ساڵي 1919 وه تا دهستپێكي ساڵي 1923 دا خێڵه كوردهكاني ناوچه‌ي هه‌ولێر رِاپهرين و راِپهرينهكهشيان هۆكاري ئاييني و سياسي هه‌بوو،ئه‌مه جگه له له‌وه‌ي كارگێرِايهتي به‌ريتانيا گهندهڵييهكي زۆريان بڵاوكردبۆوه و دووربهرهكي ناكۆكيان خستبووه ناو سه‌ركرده و سه‌رۆك خێڵه‌كان، كه‌سايه‌تييه خۆماڵييهكاني ناوچه‌كه‌يان دابوو به‌گژ يه‌كدا، هه‌رير و رواندز و شه‌قڵاوه و كۆيه مه‌ڵبه‌ندي شۆرِشي خێڵه‌كان بوون له دژي بهريتانياكان، شۆرشگێره‌كان شاري هه‌ولێريان كهمارۆدا بۆ ئه‌وه‌ي له ده‌ستي ئينگليزه‌كان وهدهري بهێنن، ته‌واوي خێڵهكاني سورچي و خێڵهكاني رواندز و خۆشناو و گهردي و ناكۆيان و زراري له‌و شۆرِهشهدا به‌شدار بوون، تتا ئهودهمهي ئينگليزه‌كان له 22ي نيساني 1923 دا چوون شاري رواندزه‌وه شۆرِشهكه دانهمركايهوه، هه‌تا گهيشتيشه شاره‌كه له رِێگادا زيانێكي ماڵي و گياني زۆريان لێكه‌وت و كه‌لوپه‌لي فرِۆكهيان له‌ده‌ست دا. بايه‌خي هه‌ولێر له كهلوپووري ئيسلامي دا
قوتابخانه‌كان: گه‌لي كورد له ناخي دڵيه‌وه، باوهرِي به ئيسلام هێنا، له ناوشاخ و دۆڵ و هه‌موو جێگايهكدا مزگه‌وت و قوتابخانه‌ي بنيات ناوه، ئه‌م بايه‌خ دانهي كورد به جۆرێك بووه گوندێك نه‌بووه قوتابخانه و مزگه‌وتي تيادا نه‌بووبێت، هه‌ر بۆيه ژماره‌يان زۆر و زه‌وه‌ند بووه، له رِووي گهشهپێداني شارستاني ئيسلام‌دا له مێژووي رِۆڵي كورد له‌به‌رچاوه، له هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغه‌كاني مێژووي شارستاني ئيسلاميدا كورد له پێناوي به‌رگري كردت له شارستاني ئيسلامي و رۆشنبيري عه‌ره‌بيدا، خزمه‌تي مه‌زن و قورباني گه‌وره‌ي پێشكه‌ش كردووه، له ناو كوردا ئيمامي وا سه‌ريان هه‌ڵداوه له بواري (تهفسير)كردن (حه‌ديس) واته شرۆڤهكردني فهرمايشتهكاني پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) و (ئسول) و مێژوو ئه‌ده‌ب وزماندا دهستێكي باڵايان هه‌بووه، هه‌ر كه‌سێك لهمێژوي ئيسلامي برِوانێ به‌تايبه‌تي كتێبه وهرگێرِاوهكان زۆر به‌ڵگه‌ي به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه سهلمێنهري ئه‌وه‌ن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاي ده‌ركه‌وتني ئيسلامه‌وه زانايان و پياواني كورد له سه‌ر ژياني كۆمه‌ڵايه‌تي و بزاڤه سياسي و زانستيهكاندا له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا رِۆڵي ديار و گرنگيان هه‌بووه. هه‌ر چه‌نده ئاستي باڵا دهستێتي كورد له زانسته ئيسلاميه‌كاندا هاوتاي ئاستي باڵا ده‌ستيان نه‌بووه له بواري ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتناندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاته‌كه‌يان به قوتابي و قوتابخانه پرِبووه و تياياندا قوتابيان باش‌ترين و بهكهڵكترين زانستيان خوێندووه و ئه‌و خوێندن و زانسته ئيسلاميانهي له‌و قوتابخانانه‌دا ده‌وترانه‌وه هيچي كه‌متر نه‌بوو له‌و زانست و وانانهي له زانكۆ گه‌وره‌كاني مه‌ڵبه‌نده گرنگه‌كاني ئه‌و كاتي جيهاني ئيسلامي ده‌وترانه‌وه، دانراوه‌و كتێبه زانستيهكانيان له بواري هونه‌ر و زانست‌دا باش‌ترين به‌ڵگه‌ي ئه‌و قسهيهن. هه‌ر چه‌نده زاناكاني كورد ئه‌و وزه زانستييهيان هه‌بووه، به‌ڵام وهرگێرِانه و ناو‌و باس و زانستهكانيان بزربوو، ته‌نيا كهمێكيان نه‌بێت ئه‌وانه‌ي له سه‌رده‌مي پێشكه‌وتني رِێگاوبان و گهياندندا ژياون كۆچ و كارواني زانستيان خۆيان به مه‌ڵبه‌نده گه‌وره‌كان گه‌ياندووه و چونه‌ته ژێر باڵي ميره به‌ناوبانگه‌كانه‌وه، له‌وێشدا پێگه و ئاستي به‌رزيان مسۆگه‌ر كردووه و ناوبانگي باشيان به‌ده‌ستي هێناوه، ئه‌و كاتهشي په‌يوه‌ندي و گه‌ياندني نێوان وڵاته ئيسلامييه‌كان نه‌مان و كۆچي زانستي و سهفهركردني خه‌ڵك بۆ خوێندن و زانست فێربوون كهمبۆنهته ژێره‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆي ته‌وازوع و گۆشه‌گيري خۆيانه‌وه چونكه هيچيان له مێژوو وه‌رگێراوه‌كان نهنووسيووه له‌لايه‌كي ديكه‌شه‌وه زۆري هێرش و تهسكبوونهوهي باري بيناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه، وايكردووه، چالاكييه‌كان كه‌متر ببنه‌وه و سست ببن. ئه‌مانه‌ش ناوي ژماره‌يه‌ك فه‌قێ و زاناي به‌ناو بانگن له هه‌ولێر كه كتێبه تهرجهمهكراوهكانيان ناوي ئه‌واني به نه‌مري هێڵاوه‌ته‌وه و ناو بانگيان سنووري شارهكهي خۆياني به‌زاندووه:. ئه‌بوو ئه‌حمه‌د قاسمي كورِي موزهفهري كورِي عه‌لي كورِي ئهلقاسمي شارهزووري كه باوكي قازي ئهلخافقين، ئه‌بي به‌كر موحه‌مه‌د و مورتهزاي ئه‌بي موحهمهدي عه‌بدوڵڵا و، ئه‌بي مهنسوري موزه‌فه‌ره، ئيبنولهخهكان ده‌ڵێ: (ئه‌و باپيره گه‌وره‌ي شارهزوورييهكانه له شام و موسڵ و جه‌زيره و هه‌موويان نه‌وه‌ي ئه‌ون و ماوه‌يه‌ك حاكمي شاري هه‌ولێر بووه و ماوه‌يه‌كي ديكه حاكمي شاري كورِهكانيشي و نهوهكانيشي زاناي به‌ناو بانگ و پاش و به‌رزيان به‌ده‌ست هێناوه، به‌تايبه‌تي قازي كهمالهدين موحه‌مه‌د كه نه‌وه‌ي ئه‌و بووه، ئه‌و قاسمهي باسمان كرد ساڵي 489 كۆچي / 1095ي زايني له موسڵ مردووه (32).موحه‌مه‌د كورِي عه‌لي جامع يه‌كێك له مامۆستا و فه‌قێ شارهزاكاني هه‌ولێر بووه و له پياواني سهدهي شه‌شه‌مي كۆچي بووه، باپيري(به‌نو موحته‌سه‌ب) بووه كه له هه‌ولێر(خه‌تيب) بووه له سه‌رده‌مي (ئه‌بي هيجاني كورِي ئه‌بي عه‌لي خاوه‌ني هه‌ولێر به‌ر له ئه‌و موحه‌مه‌د كورِي عه‌لي له سه‌ر ئه‌و كاره بووه، خدري كورِي نه‌سر ئيبن خه‌له‌كان به يه‌كه‌مين مامۆستاي شاري ههوليري داناوه (خدر ساڵي 478 له دايك بووه و ساڵي 567 كۆچي دوايي كردووه) يه‌كه‌مين قوتابخانه له شاري به‌غدادا، قوتابخانه‌ي نيزاميه دروست بووه كه ساڵي 459 ك1066 زاييني دروست كراوه، ئه‌وه له سه‌رده‌مي ههزبانييهكاندا بووه، به‌ڵام له سه‌رده‌مي ئهتابكيهكاندا (زه‌ينه‌دين عه‌لي كوچك) ي دامهزرێنهري ميرنشيني ئهتابهكي له هه‌ولێر نوێنه‌ري خۆي بۆ ههرێمهكاني فهرمانرِهوايهتييهكهي ده‌نارد، يه‌كه‌مين نوێنه‌ري له هه‌ولێر (سرفتكين) بووه كه ساڵي 559ي كۆچي مردووه، ئه‌م كابرايه له شاري هه‌ولێر و گوندهكاني دا مزگه‌وت و قوتابخانه‌ي زۆري دروست كردووه و قهڵاشي بنيات ناوه ئه‌بو مهنسوري قايمازي كورِي عه‌بدوڵڵا ك جێي گۆتۆته‌وه كه له هه‌ولێر قوتابخانه و خانهقاي دروست كردووه، هه‌ر بۆيه شاره‌كه گه‌شه كردنێكي دياري به خۆوه بيني، كاتێكيش ئه‌بو سه‌عيدي كوكبووري ساڵي 586 كۆچي ده‌سه‌ڵاتي ميرنشينهكهي گرته ده‌ست، له ماوه‌ي 4 4 ساڵي ده‌سه‌ڵاتي دا گوگبوري هه‌موو هه‌وڵێكي خۆي بۆ گهشهپێداني وڵاتهكهي خسته گهرِ، هه‌ر له سهردهكي ئه‌ودا بوو هه‌ولێر گهشهسهندێكي ئاوه‌داني و رۆشنبيري و كۆمه‌ڵايه‌تي گه‌وره‌ي به خۆوه بيني، گوگبوري له هه‌ولێر دا قوتابخانه‌ي موزهفهرييه و هه‌ندێك ده‌زگاي كۆمه‌ڵايه‌تي و رۆشنبيري دامه‌زراند، له سه‌رده‌مي ئه‌ودا هه‌ولێر ته‌واوي (دهواويه)ه كاني هه‌بوو وه‌كو(وه‌زاره‌ت و، حجابه، ديواني ئينشائو، ديواني وه‌قف و ئيستيفاْ، ديواني مهزاڵم و ديواني ئيرتيفاع و ديواني ئيهرائوتهسهروف و، خانه‌ي غورب و، نووسين و خه‌زێنه‌و، سيلاح موزفهرهدين ده‌يويست شاره‌كه بكاته قيبلهي هه‌موو كه‌سێك و جێ نزرگه‌ي رِێبواران، هه‌ر ئه‌و بوو له دايك بووني پێغه‌مبه‌ري (د.خ) كرده جهژنێكي وا كه دوانزه رِۆژي ده‌خاياند، ئه‌و ئاهه‌نگ گێرِانه له‌لاي ئيبن خه‌له‌كان زۆربه‌ي گرنگي و شكۆدارييه‌وه باسي لێوه كراوه ئه‌و هه‌وڵانه ئاستي رِۆشنبيري خه‌ڵكي هه‌ولێريان به‌رزكردوه‌و، زۆر زانا و ئه‌ديب له زۆربه‌ي وڵاتانه‌وه رِوويان تێده‌كرد، تا ساڵي 630ي كۆچي له هه‌ولێر ژياو ته‌مه‌ني له سه‌د ساڵ تێپهرِاند و له‌و ماوه‌يه‌دا تواني له رِووي كۆمه‌ڵايه‌تي و رۆشنبيرييه‌وه ئاراسته‌و رِێ نيشانده‌ر بێت، له نێوان زۆر له وڵاته ئيسلامييهكانيشدا پهيوهستي و په‌يوه‌ندي دروست كرد، بهرههمي هه‌ولێر له زانست و ئه‌ده‌ب زۆر بوو هه‌ر بۆيه جێگه و ئاستێكي باشي به‌ده‌ست هێنا لێره شوێني ئامارێكي ده‌رچووه‌كان (المتخرجين) نابێته‌وه، ته‌نيا ئه‌وه‌نده‌يه ناسراوه‌كان ژماره‌يان زۆره، كه كارتێكردن، و ئاسهواريان به‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ي هه‌ولێري گه‌وره‌دا هه‌بووه. هه‌ولێر ژماره‌يه‌كي زۆر زانا‌و ئه‌ديب و مێژوونووس و شاعيري به‌خۆيه‌وه گرتووه و دانراوي به‌پێز و زۆر باشيشيان له هه‌موو بوارێكي زانست دا هه‌بووه. له هه‌ولێردا موزه‌فه‌ره‌دين خانهيهكي بۆ (حه‌ديس) دانا كه له‌گه‌ڵ خانه‌ي حه‌ديسي موزهفهرييه له موسڵ، به كۆنترين خانه‌ي (حه‌ديس) داده‌نرێت له جيهاني ئيسلاميدا ئه‌م خانه‌يه له‌گه‌ڵ ده‌زگا رِۆشنبيرييهكاني ديكه‌دا به‌شداري گه‌شه پێدان و پێشكه‌وتني بزاڤي رۆشنبيري له هه‌ولێر كردووه و چه‌ندين رِۆڵهي رۆشنفكريان له بواري رۆشنبيري جۆراو جۆردا سه‌ريان هه‌ڵداوه ، جگه له بنه‌ماڵه‌ي شارهزووري كه باسمان كرد، ئاماژه‌ي به عوسماني كورِي عهبدولرِهحماني كوردي ده‌ده‌ين كه به كورِي سه‌ڵاح شهرخان ناسراوه كه ديارترين (تهفسير) كهراني سه‌رده‌مي خۆي بووه، شهرخاني ساڵي (477)ي كۆچي (1181) زايني له دايك بووه و له ساڵي 643ي كۆچي 1245 زايني دا مردووه، (علوم الحديس) يه‌كێك له كتێبه ديارهكانێتي كه به موقهديمهي (ابن صلاح) ناوبانگي ده‌ركردووه (تهبهقاتي شافعي). ئيبنولمستهوفي (موباره‌ك بن ئه‌حمه‌د)ي مێژوونووس و ئه‌ديب ساڵي 564 كۆچي / 1168 زاييني له هه‌ولێر له دايك بووه و ساڵي 637ي كۆچي / 1239 ي زاييني له موسڵ كۆچي كردووه، ئيبنولمستهوفي خاوه‌ني كتێبي مێژووي هه‌ولێره، ئيبنولخهلهكان (ئه‌حمه‌دي كورِي موحهمهدي كورِي ئيبراهيم) ي مێژوونووسي، ساڵي 608كۆچي / 1211ي زاييني له دايك بووه و له ساڵي 681 ي كۆچي / 1281 ي زاييني كۆچي دوايي كردووه و خاوه‌ني(وفيات الاعيان)ه. حاجي شاعير (عيساي كورِي سنجر)ه ساڵي 632ي كۆچي /1234 ي زاييني كۆچي دوايي كردووه، ئهسعهدي كورِي ئيبراهيم شابي شاعير بووه (ساڵي 582ي كۆچي /1186 ي زاييني له هه‌ولێر له دايك بووه و ساڵي 657ي كۆچي / 1258 ي زاييني مردووه، نووسه‌ري ئينشاي(موزه‌فه‌ره‌دين) بووه، ئيبنو لفهخر ئهلئهربيلي ساڵي 692ي كۆچي مردووه و خاوه‌ني كتێبي به‌نرخه له‌وانه (نامه‌ي تارمايي، رساله له‌تيف) (كشف الغمه في معرفه الائمه) چاپكراون.. چه‌ندين دانراوهي ديكه. پاش كۆچي دوايي موزه‌فه‌ره‌دين له هه‌ولێر بزاڤي زانستي به‌رده‌وام بووه تا ئه‌و كاته‌ي مه‌غۆله‌كان وڵاته‌كه‌يان داگيركردووه، ساڵاني دواتريش چالاكي زانستي لاواز بووه و زاناكان دواتريش چالاكي زانستي لاوازبووه و زاناكان شاره‌كه‌يان جێهێشتووه و عومران كه‌مبۆته‌وه و قوتابخانه سه‌ربه‌خۆكان نه‌ماون، له‌گه‌ڵ ئهونهشدا زۆر چالاكي زانستي جۆرا و جۆر لێك داپچرِاو هه‌بوون و مۆركي تاكه كه‌سيان پێوه ديار بووه و ژماره‌يه‌ك خه‌ڵكي دياريان دروست كردووه، له‌وانه: موحه‌مه‌د كورِي عه‌بدوڵڵا كورِي حوسێني ئهلزرزاي كه له نێوان ساڵاني 1263-1337ي زاييني ژياوه و به پله‌ي (قازي ئهلقودات)ي شام گه‌يشتووه، هه‌روه‌ها زه‌ينه‌دين عهبدولرِهحيمي كورِي حوسێني كورِي ئهلرازناني كه حه‌ديس خوێنێكي ديار بووه و هه‌روه‌ها ئهلمهعهري ئهلعيراقي باوكي وهليهديني ئه‌بي زه‌رعه ئه‌حمه‌د كه حه‌ديس خوێني ميسر بووه، عهبدولرِهحيم ساڵي 1324 له ميسر له‌دايك بووه و له ساڵي 1403 ي زايني دا مردووه . دوو سه‌ده و نيوێك تێپهرِي هيچ بزاڤێكي زانستي ده‌رنه‌كه‌وت له سه‌ره‌تاي سهدهي شانزهميني زايينييهوه، دهسپێكي بزاڤێكي زانستي چالاك وه‌ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ش به هۆي هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌ي زانست په‌روه‌رده‌وه هه‌روه‌كو بنه‌ماڵه‌ي ئه‌بي به‌كر ئهربيلي و بنه‌ماڵه‌ي حه‌يده‌ري و بنه‌ماڵه‌ي جهلي زاده و ئيبنولئادهمي بالهكي و شێخ وه‌تمان وزيارهتي و بنه‌ماڵه‌ي ههرشهمي و رِهنگه رِێژاني و گراوي.. هتد، هه‌روه‌ك جاران مزگه‌وته‌كان گورِوتينيان تێكه‌وته‌وه و وه‌كو سه‌ره‌تا ديسان بوونه‌وه به سه‌رچاوه‌ي زانست و رۆشنبيري هه‌ر چه‌نده توانايهكي مادي كه‌ميان هه‌بوو، كه‌سان و خه‌ڵكاني زاناي ئه‌و بنه‌ماڵه‌و خێزانانه زانست و رِۆشنبيرييهكي باشيان هه‌بوو خهڵكێكي زۆريان فێركرد و به‌شيان دان. مزگه‌وت و قوتابخانه ئايينييه‌كان بهخششێكي زۆريان پێشكه‌ش كرد و ببونه تاكه ده‌زگاي بڵاوكردنه‌وه‌ي زانست هه‌ر به‌ر شێوه‌يه‌ش مانه‌وه، تا دوا دواييهكاني سه‌رده‌مي عوسماني كاتێك له ده‌وروبه‌ري ساڵي (1870دا، يه‌كه‌مين قوتابخانه له شاري هه‌ولێردا دامه‌زرا. هيچ گوندێك نه‌بوو مزگه‌وت و قوتابخانه‌ي خۆي تيادا نه‌بێ، هه‌ر چه‌نده بيناي قوتابخانه‌كان شتێكي ئه‌وتۆ نه‌بوون به‌ڵام وانه و زانستهي تيايدا دهوترايهوه ئاستێكي به‌رزي هه‌بووه، هه‌ر له‌و گوندانه‌وه زۆر زاناي ديار و به‌ناو بانگ ده‌ركه‌وتوون خزمه‌تي زانست و ئاييني ئيسلامييان كردوه و زۆر خه‌ڵكي ناوچه و شارهكاني ديكه‌شيان فێري زانست و خوێنده‌واري و رۆشنبيريش كردووه، جێي خۆيه‌تي باسي گوندي (ماوهراني) حه‌يده‌ري بكه‌ين كه به گوندي زانست به‌ناوبانگ بووه، قوتابخانهكاني ئه‌و كات درێژ بوهوهي قوتابخانه ئاييني و ئه‌وانه بوون كه سه‌ر به مزگه‌وته‌كان بوون، له پێناو پاراستني كهلهپووري ئيسلامهي و زماني عه‌ره‌بيدا ئه‌و قوتابخانانه رِۆڵێكي به‌رچاويان هه‌بووه و پێداويستي كۆمهڵگاكهشيان ده‌سته‌به‌ر كردووه، هه‌ر له‌و قوتابخانه‌دا بووه زانسته ئيسلامييهكاني وه‌كو (فقهو) و (ئسوڵ) و (تهفسير) و ماتماتيك خوێنراوه. رِۆِڵي هه‌ولێر له رِووبهرِووبوونهوهي په‌لاماري خاچپه‌رست و مهغۆڵهكاندا: له ساڵي 1187ي زايني دا په‌لامار و داگيركاري خاچپه‌رسته‌كان زۆر توند و تيژ بووه، سهڵاحهديني ئهيوبي بۆ هه‌موو وڵاتهكاني نووسي و داواي له خه‌ڵك كرد هه‌موويان بێن بۆ (جيهاد) بۆ هه‌ولێر و موسڵ و ئهلجهزيرهو ... له‌و رِۆژانهدا بوو شاري (كه‌رك)ي گهرمارۆدا بوو (شارێكي به‌ناوبانگه له ده‌وروبه‌ري وڵاتي شامدايه له رِووكاري حيجازهوه و شارێكه بێستاني زۆري هه‌يه- بلدان/ ياقوت) له‌و رِۆژانه دا بوو كه هه‌ر له‌و ساڵه موزهفهرهديني فهرمانرِهواي رهِهاي حۆران به‌ره‌و شاري (عه‌كا) بهرِێكهوت، له دواييدا له‌و شاره‌دا موسڵمانه‌كان به‌سه‌ر ئهفرهنجييهكاندا سه‌ركه‌وتن . موزفهرهدين يه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ي كه له جه‌نگي (حهتين) دا خۆي سه‌لماندبوو، ساڵي 586 يش كاتێك ئهفرهنجهكان گهمارۆي شاري (عه‌كا) يان دابوو ناوبراو بهرگرييهكي قارهمانانهي له‌و شاره‌كرد. ساڵي 586 كۆچيش سهربازهكاني شاري هه‌ولێر به سه‌رۆكايه‌تي مير زهينهديني يوسف له شهرِهكاني (ئهحراج و ئه‌براج و ئه‌براج و ئهستوڵ)دا به‌شداريان كرد شان به شاني عيمادهديني فهرمانرِهواي سنجار و ديار ئه‌لجه‌زيره و عهلائهديني ئيبن عيزهديني مه‌سعود، له هه‌موو ئه‌و شهرِانهشدا به‌شدار بوون كه له نێوان موسَلمان و خاچ په‌رسته‌كاندا له سه‌ر شاري عه‌كا رِوويانداوه، له 18 ي رِهمهزاني ساڵي 586ي كۆچي زه‌ينه‌دين له (ناسره) له فه‌له‌ستين كۆچي دوايي كرد، ئه‌و كات ناسره گوندێكي بچووكي شاري عه‌كا بوو. هه‌ر له سه‌رده‌مي موزفهرهدين و دواي مردنيشي هه‌ولێر رِووبهرِووي شاڵاوي په‌لاماري مه‌غۆله‌كان بۆته‌وه ساڵي 656ي كۆچي / 1258 زاينيش ئه‌و كاته‌ي مه‌غۆله‌كان به سه‌ركردايه‌تي هۆلاكۆ به‌ره‌و داگيركردي عێراق هاتن، هۆلاكۆ سوپايهكي زۆري به سهكردايهتي (ئارقيۆنويان) نارده سه‌ر هه‌ولێر، به‌ڵام قه‌ڵاكه خۆي نه‌دا به ده‌سته‌وه، ئه‌و سه‌ركرده مهغۆلييه گهمارۆي شارهكهي دا‌و پاڵه‌وانانه بهپهرچي مهغۆلهكانيان دايه‌وه، خه‌ڵكي قهڵايهكه سه‌ريان بۆ (تاجهديني كورِي ێهڵايا)ش كه چ نه‌كرد داواي له خه‌ڵكي قه‌ڵاكه ده‌كرد مل بۆ داگيركاران كه چ بكه‌ن (ئه‌و كات تاجهدين والي شاره‌كه بوو، ناوبراو ناچار بوو بچێت بۆ لاي ئارقيۆو ئه‌ميش بۆ لاي هۆلاكۆي نارد هۆلاكۆش ده‌سبه‌جێ له ناوي برد . ماوه‌ي شه‌ش مانگ مه‌غۆله‌كان قهڵاكهيان گهمارؤدا دانيشتواني قه‌ڵاكه له‌و ماوه‌يه‌دا بهرگرييهكي چاونهترسانهيان نيشان داوه زۆربه‌ي جار فێليان له مه‌غۆله‌كان ده‌كرد و زياني گه‌وره‌يان لێده‌دان، ئه‌و كاته‌ش مه‌غۆله‌كان له به‌رگري ئازايانهي كورده‌كان وهرِس بوون شار و قهڵاكهيان دايه ده‌ستي بهدرهدين لوئلوئه و، ئه‌ميش شوراكاني قهڵاكهي رِووخاند و ده‌ستي به‌سه‌ردا گرت دەقی تۆخ