هـاوپه‌یمانیی نیشــــتـمــانـی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ڕێكخراوێكی سیاسی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیه‌، پێكدێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و كه‌سانهی باوه‌ڕیان به‌ پرۆگرامی سیاسی و په‌یڕه‌وی ناوخۆی هاوپهیمانی هه‌یه‌. هاوپه‌یمانی پشت به‌ شوناسی هاووڵاتیبوون ده‌به‌ستێت و جیاوازی پاشخانی سیاسی و جیاوازییه ئایینی و مه‌زهه‌بی و نهتهوهییهكان تێدهپهڕێنێت.


بنه‌ماكانی كاركردن له‌ هاوپه‌یمانیدا

هیچ كه‌س بۆی نییه‌ زیاتر له‌ دوو خولی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك له‌ هیچ پێگه‌ و پۆستیكی هاوپه‌یمانیدا بمێنێته‌وه‌. ڕێپێدراو نییه‌ هیچ خزمێكی پله‌ یه‌ك و پله‌ دووی هه‌ر هاودیدێك له‌ یه‌ك ئۆرگاندا بن. میكانیزمی وه‌رگرتنی بریار به‌ زۆرینه‌ی ساده‌ی ئاماده‌بووان ده‌بێت. ڕیژه‌ی یاسایی بۆ ڕه‌واییدان به‌ كۆبوونه‌وه‌كان ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ساده‌ی ئاماده‌بووانه. هه‌ر سێ ئه‌نجومه‌نی سیاسی و نوێنه‌ران و جێبه‌جێكردن له‌ یه‌ك ئاستی ڕێكخراوه‌ییدان. ڕێژه‌ی ژن له‌ناو ئه‌نجومه‌ن و ئۆرگانه‌كانی هاوپه‌یمانیدا نابێت له‌ (٣/١) كه‌متربێت. هاوپه‌یمانی هه‌وڵده‌دات ڕێژه‌ی هاوسه‌نگ له‌ به‌شداریكردن لهنێوان نێر و مێدا په‌یڕه‌و بكات. ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن بریار له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئهندامانی لایه‌نه سیاسییهكانی دیكه دهدات لهكاتی په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ هاوپه‌یمانیه‌وه‌. هیچ هاودیدێك بۆی نیه زیاتر له یه‌ك پله‌و به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرێت لهناو هاوپهیمانیدا.


هاوپه‌یمانیی یه‌كخستنی هێزو تواناكان و رێكخستنی ئاڕاسته‌كانه‌ بێ گوێدانه‌ پاشخانی سیاسی و ئایدیۆلۆجی و ئایینی

هاوپه‌یمانیی بزافێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌ده‌نیی نوێیه له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستاندا، هاتووهته مه‌یدان بۆ خزمه‌تكردن به‌ خه‌ڵك.

هێڵه گشتییهكانی گوتاری هاوپهیمانی هاوپه‌یمانیی كاره‌ نه‌ك كاردانه‌وه‌، پرۆژه‌یه‌ نه‌ك سڕینه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر له‌ ڕێزگرتن له‌ جیاوازییه‌كانه‌وه‌ بۆ گۆڕینی جیاوازی بیروڕا به‌ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ ژن له‌ سه‌رچاوه‌ی بڕیاردا به‌ سه‌نته‌ركردنی مرۆڤ و تێپه‌ڕاندنی ئایدۆلۆژیا به‌حزبی نه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئازادكردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ نیشتمانیكردنی میدیا له‌ ناكۆكییه‌وه‌ بۆ ململانێی سیاسی به‌سیسته‌مكردنی به‌رێوهبردنی ده‌سه‌ڵات بهرقهراركردنی ئاسایشی نیشتمانی و گواستنه‌وه‌ی قۆناغی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌وڵه‌ت دادپه‌روه‌ری په‌یوه‌سته‌ به‌ پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه‌ هاوپه‌یمانیی، هاوپه‌یمانیی حزبی نییه‌ بهڵكو دیدێكی فیكری و ڕۆشنبیریی و پێداویستییه‌كی سیاسی و قه‌واره‌یه‌كی مه‌ده‌نیه‌ لاوان پیشه‌نگی هاوپه‌یمانیی ده‌بن


دادپه‌روه‌ری دیموكراســـی حوكمڕانیی باش په‌یكه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن. ده‌سته‌ی ڕاوێژكاریی


هاودید هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ڕاپهڕاندنی ئه‌ركێك بۆ هاوپه‌یمانی له‌ئه‌ستۆ بگرێت و كار بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی بكات و ده‌نگ به پڕۆژه‌ و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی بدات و پشتیوانی و كۆمه‌كی بۆ كۆبكاته‌وه‌، مافی بوون به‌ هاودیدی هه‌یه‌.


هاوپهیمانی كۆبوونه‌وه‌ی هاودیدانه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌مكی نیشتمانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌سه‌نته‌كردنی مرۆڤ، بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئایدۆلۆژیا و پاشخانی سیاسی مامه‌ڵه‌كردن له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتی بوون.

په‌یكه‌ری ڕێكخستنی هاوپه‌یمانی بازنه‌ بازنه یهكهی سهرهكی ئۆرگانهكانی كاركردنی هاوپه‌یمانییه، له‌ چه‌ند ناوه‌ندێكی ده‌نگدان پێكدێت. له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه‌ی جوگرافی ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن. ده‌ڤه‌ر: ئۆرگانی باڵای كاركردنی هاوپه‌یمانیه‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان یان ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی ناو پاریزگاكان پێكده‌هێنرێت. هاوپه‌یمانی له‌ تاراوگه‌ هاودیدانی هاوپه‌یمانی له‌تاراوگه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنهرایهتی پێكده‌هێنن له‌ ئاستی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕه‌وه‌ندی كوردی تێدا نیشته‌جێیه‌. هـاوپه‌یمانیی نیشــــتـمــانـی


دیدگای هاوپه‌یمانی هێنانه‌دی حوكمڕانییه‌كی باش، له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی نیشتیمانی و به‌سه‌نته‌ركردنی هاوڵاتی، كه دادگاكان تیایدا سه‌ربه‌خۆبن و سهروهری تهنها بۆ یاسا بێت. ئامانجه‌كانی هاوپه‌یمانی چه‌سپاندنی پرهنسیپه‌كانی دادپه‌روه‌ری. چه‌سپاندنی پرهنسیپی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێكاره دیموكراسییهكان و ڕێزگرتن له‌ ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیاكاریی له‌ نێوان هاووڵاتیان. به‌سه‌نته‌ركردنی مرۆڤ له‌ سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیاندا.