بەستنەوەی ھێڵی ڕەنووسیی

بەستنەوەی ھێڵی ڕەنووسیی

(بە زمانی ئینگلیزی: Digital Subscriber Line) و کورتکراوەی (دی ئێس ئێڵ DSL)ی بۆ بەکارچووە.

دی ئێس ئێڵ کۆمەڵێک پێودانگی گواستنەوەی دراوەن، کە خێرایی بەرزیان هەیە و دەگاتە (١٠٠٠ مێگابیت\چرکە)دا. ئەم خزمەتگوزارییە زۆرینەی کۆمپانیاکانی دابین کردنی هێڵی تەلەفۆن و ئینتەرنێت و گواستنەوە دەیخەنە بەر دەست.

مێژوو دەستکاری

مێژووی دی ئێس ئێڵ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٨، کە لە تاقیگەکانی بێڵ (Bell core)، تایبەت بە توێژینەوەی بواری گەیاندندا، وەک تایبەتمەندییەک بۆ بەستنەوەی (ISDN) زیاد کرا، ئەوەبوو بە هۆی بە گورزە فراوانیی (بەرینباند broadband)[١] هێڵەکەوە دامەزراوەکانی بواری گەیاندن هانایان بۆ هێنا و بووە کەرەسەیەکی نوێ بۆ بەربەرەکانی نێوانیان، چونکە هاوشانی خێرایی، لە پێکەوە بەستنی تەلەفۆنیدا (بە تایبەتیی VoIP) سەرکەوتووانە ڕۆڵی خۆی بینی.

ئیستا چەندین جۆر بە گوێرەی پێداویستیی بەرهەم هێنراوە، لەوانە (ADSL, VDSL, SDSL, HDSL) و برەودانیش بەردەوامە[٢].

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) / هەولێر ٢٠١٢ - نووسینی ئاراس نوری