بەریتانیای مەزن لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨
بەریتانیای مەزن میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٠٨ لە شاری لەندەن کرد. وەرزشیوانانی بەریتانیای مەزن توانیان ١٥٦ مەدالیا بەدەستبھێنن و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماربکەن کە تا ئێستاش ماوەتەوە. ئەوە چوارەمین دەرکەوتنی ئەو وڵاتە بوو کە تا ئێستا ھیچ کام لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لەدەست نەداوە. ھەروەھا بۆ یەکەم جار و کۆتا جار پلەی یەکەمی بەدەستھێنا لە کۆکردنەوەی زۆرترین مەدالیای زێر کە ٥٦ دانە بوون. بە شێوەیەکی گشتی لەم خولەدا بەریتانیا وەک وڵاتی میواندار ٦٧٦ وەرزشوانی بەشداری کرد.[١][٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «London 1908 Olympic Games | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «London 1908». www.teamgb.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەریتانیای مەزن لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨ تێدایە. |