بەرموودا لە یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوینەی ٢٠٢٠

بەرموودا یەکێکە لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ .٢ وەرزشوان (١ پیاو، ١ ژن) نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان دەکەن لە چەند یارییەکی ئۆڵمپیادەکە.[١][٢] لە بنەڕەتدا بڕیاروابوو یارییەکانی ئەم ئۆڵمپیادە لە ٢٤ی جوولای ٢٠٢٠ دەست پێبکات بەلام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یارییەکانی بۆ ٢٣ی جوولای ٢٠٢١ دواخرا.[٣] ئەمە نۆزدەھەمین بەشداربووی بەرموودا بوو لە ئۆڵمپیاد دوای یەکەم بەشداری لە ساڵی ١٩٣٦. لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ ی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بەشداری نەکردووە. بە شێوەیەکی گشتی وەرزشوانانی بەرموودا لە سەرجەم بەشدارییەکانی پێشوویان لە ئۆڵمپیاد تەنھا یەک مەدالیای بڕۆنزیان بۆ ولاتەکەیان بەدەست ھێناوە ئەویش لە یاری بۆکسینگ لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ی کەنەدا.

بەرموودا لە یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوینەی ٢٠٢٠
وەرزشOlympic sport
بەشداربووە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
وڵاتبەرموودا
بەشێک لە زنجیرەیبەرموودا لە ئۆڵۆمپیاد
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
خەڵاتەکانOlympic gold medal، Olympic silver medal، Olympic bronze medal

یارییەبەشداربووەکان دەستکاری

لیستی ئەو یارییە وەرزشیانەی کە یاریزانانی بەرموودا ڕکابەری دەکەن لە پێناو بردنەوەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیاد

وەرزش پیاو ژن گشتی
Rowing ١ ٠ ١
Triathlon ٠ ١ ١
گشتی ١ ١ ٢

یاری سیانیەکان دەستکاری

بەرمۆدا لە یاری سیانیەکان ( مەلەوانی _ پایسکلسواری _ ڕاکردن) توانیان مەدالیای زێری پاڵاوانێتیەکە لە ڕێگای خانمە یاریزان فلۆرا دەفی بەدەست بهێن دوای ئەوەی توانی سەرجەم یارییەکان بە ١:٥٥:٣٦ سەعات ببڕێت و یەکەم مەدالیای زێر بۆ ولاتەکەی بەدەست بهێنێت .[٤]

وەزرشوان ڕووداو مەلە(1.5 km) Trans 1 پایسکیل (40 km) Trans 2 راکردن(10 km) کۆی کات پلە
فلۆرا دەفی خانمان 18:32 0:41 1:02:49 0:34 33:00 1:55:36  


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Triathlon, World (2021-07-02). "Tokyo 2020 race numbers allocated to the 38 National Federations heading to the Games". World Triathlon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-26.
  2. ^ "World Rowing - Americas Qualification Regatta Completed ahead of schedule". World Rowing (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-26.
  3. ^ "Joint Statement from the International Olympic Committee and the Tokyo 2020 Organising Committee - Olympic News". International Olympic Committee (بە ئینگلیزی). 2021-07-15. Retrieved 2021-07-26.
  4. ^ Triathlon, World (2021-07-02). "Tokyo 2020 race numbers allocated to the 38 National Federations heading to the Games". World Triathlon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-27.