بەتلیمۆسی پێنجەم
بەتلیمۆسی پێنجەم | |
---|---|
فیرعەونی شانشینی بەتلیمۆسی | |
فەرمانڕەوایی | تەمموز/ئاب ٢٠٤–ئەیلوولی ١٨٠ پێش زایین (شانشینی بەتلیمۆسی) |
فیرعەونی پێشووتر | بەتلیمۆسی چوارەم |
فیرعەونی دواتر | بەتلیمۆسی شەشەم |
ھاوسەر | کلیۆپاترای یەکەم |
منداڵ(ەکان) | بەتلیمۆسی شەشەم بەتلیمۆسی ھەشتەم کلیۆپاترای دووەم |
باوک | بەتلیمۆسی چوارەم |
دایک | ئەرسینۆی سێیەم |
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ٩ی تشرینی یەکەمی ٢١٠ پێش زایین ئەسکەندەریە |
ڕێکەوتی مردن | ئەیلوولی ١٨٠ پێش زایین |
بەتلیمۆسی پێنجەم[١] (٩ی تشرینی یەکەمی ٢١٠-ئەیلوولی ١٨٠ پێش زایین) پاشای میسر بوو لە تەممووز یان ئابی ٢٠٤ پێش زایین تا مردنی لە ساڵی ١٨٠ پێش زایین.
بەتلیمۆسی پێنجەم، کوڕی بەتلیمۆسی چوارەم و ئەرسینۆی سێیەم بوو، لە تەمەنی پێنج ساڵیدا تەختی پاشایەتی وەرگرت کاتێک دایک و باوکی لە ھەلومەرجێکی گوماناویدا مردن. ئەو، ئەگاتۆکلس، کە لە جێگەی بەتلیمۆسی پێنجەم فەرمانڕەوایی دەکرد بەھۆی کەمی تەمەنی، بە شێوەیەکی بەرفراوان سەرکۆنە کرا و بەھۆی شۆڕشێکەوە لە ساڵی ٢٠٢ پێش زایین لە دەسەڵات لابرا، بەڵام ئەو زنجیرە شوێنگرەوانەی کە بەدوایدا ھاتن بێ توانا بوون و شانشینەکە ئیفلیج بوو. پاشای [ئیمپراتۆریەتیی سلووکی|سلووکی] ئەنتیوکسی سێیەم و پاشای [ئیمپراتۆریەتیی ئەنتیوگونی|ئەنتیوگونی] فلیپی پێنجەم سوودیان لە لاوازی شانشینەکە وەرگرت بۆ دەستپێکردنی جەنگی پێنجەمی سوریا (٢٠٢-١٩٦ پێش زایین)، کە تێیدا بەتلیمۆسییەکام ھەموو ناوچەکانیان لە ئاسیای بچووک و [شام] لەدەستدا، ھەروەھا زۆربەی کاریگەرییان لە دەریای ئێژە. لە ھەمان کاتدا، بەتلیمۆسی پێنجەم ڕووبەڕووی یاخیبوونێکی بەربڵاو بووەوە لە میسر (٢٠٦-١٨٥ پێش زایین) بە ڕێبەرایەتی فیرعەون ھۆرڤەنێفەر و ئەنکڤەنێفێر، کە بووە ھۆی لەدەستدانی زۆربەی باشووری میسر و بەشێکی باکووری میسر.
بەتلیمۆسی پێنجەم لە ساڵی ١٩٦ پێش زایین تەمەنی گەورە بوو و وەک فیرعەون لە مێمفیس تاجی لەسەر نرا، و یاد کرایەوە بە دروستکردنی بەردی ڕۆزێتا. دوای ئەمە، ئاشتی لەگەڵ ئەنتیوکسی سێیەمدا دروست کرد و لە ساڵی ١٩٤/٣ پێش زایین ھاوسەرگیری لەگەڵ [کلیۆپاترای یەکەم]ی کچیدا کرد. ئەمە ڕۆمانییەکانی تووڕە کرد، کە بەشێکیان لە دژی ئەنتیوکسی سێیەم بوون، و دوای سەرکەوتنەکەیان بەسەر سلووکیەکان و دووبارە کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی پێشتر بەتلیمۆسییەکان لەدەستیاندا بەرامبەر سلووکییەکان، ڕۆمەکان ئەم ناوچانەیان لە ئاسیای بچووکدا دابەشیان کرد بەسەر شانشینەکانی تردا لەجیاتی ئەوەی بیانگەڕێننەوە بۆ میسر. لەگەڵ ئەوەشدا، ھێزەکانی بەتلیمۆس بە بەردەوامی باشووری وڵاتەکەیان داگیرکردەوە و ھەموو میسریان گەڕاندەوە ژێر کۆنترۆڵی بەتلیمۆس لە ساڵی ١٨٦ پێش زایین. لە ساڵانی کۆتایی ژیانی، بەتلیمۆسی پێنجەم دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ شەڕی نوێ لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی سلووکیدا، بەڵام ئەم پلانانە بەھۆی مردنی لەناکاو لە ساڵی ١٨٠ پێش زایین کۆتاییان پێھات، کە گومان دەکرێت ژەھراوی کرابێت لەلایەن کاربەدەستانەوە بەھۆی نیگەرانی لە تێچووی جەنگەکە.
فەرمانڕەوایی بەتلیمۆسی پێنجەم دەرکەوتنی کەسایەتییە سیاسییەکان و کاھینیەکانی میسری لە سیاسەتدا بەخۆوە بینی، ئەمەش نموونەیەک بوو کە بۆ زۆربەی ژیانی پاشایەتییەکە بەردەوام بوو. ھەروەھا شکستی دەسەڵاتی بەتلیمۆس لە ناوچەی دەریای ناوەڕاستدا نیشان دا. ئارسەر ئیکستاین دەڵێت کە ئەم داڕمانەش بووە ھۆی "قەیرانی گواستنەوەی ھێز" کە بووە ھۆی داگیرکردنی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Hölbl، Günther (١ی شوباتی ٢٠١٣). A History of the Ptolemaic Empire (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە 171. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٥-١١٩٨٣-٦.
- ^ Eckstein، Arthur M. (2006). Mediterranean Anarchy, Interstate War, and the Rise of Rome. Berkeley: University of California Press. لاپەڕە 23-24. ژپنک ٩٧٨٠٥٢٠٢٤٦١٨٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەتلیمۆسی پێنجەم تێدایە. |