پاشا بیۆپ (بە هانگۆل: 법왕؛ بە ھانجا: 法王)، لە دایبوونی نادیارە بەڵام لە ٦٠٠ی زایینی مردووە. ماوەی فەرمانڕەوایی کەمبووە لەنێوان ساڵانی (٥٩٩ز بۆ ٦٠٠ز). ٢٩ـەم فەرمانڕەوای بایکجیـبوو. کە یەکێکە لە سێ شانشینەکەی کۆریا. کوڕە گەورەی پاشا هایـە.

پوختە دەستکاری

کورتەی فەرمانڕەوایی بیۆپ ئەگەڕێتەوە بۆ قەدەغەکردنی هەموو کوشتاری وەک ڕاوکردن و سەربڕین. فەرمانی کرد بە ئازادکردنی هەڵۆکان و سوتاندنی ئامرازەکانی ماسی گرتن. بەپێی سامگووک یوسا، ئەم قدەغەکردنە ئەنجامدرا لە دوازدەهەمین مانگی ٥٩٩.

سەرچاوە دەستکاری