بیردۆزی تێکەڵاوبوون

بیردۆزی تێکەڵ بوون بریتییە لە وەرگرتنی نموونەیەکی بۆماوەکان (جیینەکان)ی سەر بە کۆمەڵەیەک کە ئەگەری ھەیە سەرچاوەکەیان ھەمان بنەچەی ھاوبەش بێت. بەشێوەیەکی سادە و گشتی بیردۆزەکە پێشنیاری ھیچ جۆرە (تێکەڵاوبوونەوە، ھەڵبژاردەی سروشتی، بۆماوە گواستەنەوە یان پێکھاتەی کۆمەڵەیی) ناکات، بە واتای ئەوەی ھەر گۆرانکارییەکی بۆماوەیی ئەگەرێکی یەکسانی ھەیە لە یەک وەچەوە بۆ ئەوەی دواتر گواسترابێتەوە. نموونەکە لە ڕابردوو دەڕوانێت و ھەوڵ دەدات بۆماوەکان جیاوازەکان بگەرێنێتەوە سەر ھەمان وێنە (نموونە) ی باوانەکە بەپێی چەند ڕێکارێکی ھەڕەمەکی دیاردەی تێکەڵابوون. لەم نموونەیەدا، کاتی چاوەڕوانکراو لە نێوان دیاردە سەرکەوتووەکانی تێکەڵاوبوون بە شێوەیەکی دووجایی زیاد دەکات ھەتا زیاتر بەرەو ڕابردوو بگەرێتەوە بەڵام ئەم نەخشەیە زۆر ورد نییە و گۆرانێکی فراوانی تێدایە و ئەم گۆرانەش سەرچاوە دەگرێت لە گواستنەوەی بۆماوەیەک لە وەچەیەکەوە بۆ ئەوەی دواتر بەشێوازێکی ھەڕەمەکی و بازدانی دووبارەبۆوەی ھەڕمەکی لەنێوانبۆماوەکان دا.

بیردۆزی بیرکارییانەی تێکەڵاوبوون بە سەربەخۆیانە لە نێوان چەند کۆمەڵەیەک دا پەرەیپێسەندرا لە سەرەتای ساڵانی ١٩٨٠کان دا وەک درێژکردنەوە و فراوان کردنێکی سروشتییانەی بیردۆز و نموونەی شێوازی ژمارەی بۆماوەیی،[١][٢][٣]

بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی دەکرێت (جۆن کینگمان) بە خاوەنی بیردۆزەکە دابنرێت. پێشکەوتنەکان لە بیردۆزی تێکەڵابوون ئەمانە لەخۆدەگرێت (تێکەڵاوبوونەوە، ھەڵبژاردن و نموونەی ھەڕەمەکییە ئالۆز و دیموگرافیاییەکان لە ھەڵسەنگاندنی بۆماوەکان دا)

نموونەکە دەکرێت بەکاربێت بەمەبەستی بەرھەمھێنانی چەندەھا بیردۆزی زانستی بۆماوەزانی و دواتر بەراوردکردنی زانیارییە چاودێریکراوەکانی ئەم (لێکچواندنە ئەلکترۆنی) یە بۆ تاقیکردنەوەی گریمانەکانی مێژووی دێموگرافیا (شێوازی دابەشبوونی دانیشتووان) ی کۆمەڵەیەک.

بیردۆزەکە

دەستکاری

کاتی تێکەڵاوبوون

دەستکاری

وای دابنێ یەک بۆماوە وەگیراوە لە دوو تاکەکەسی دانیشتوانێک دا. دواتر دەست دەکرێت بە گەڕاندنەوە بۆ دواوە بۆ کاتێک کە بنەچەی ئەم بۆماوانە بۆ یەکەم جار لە بنەچە ھاوبەشەکەیان جیابوونەتەوە. بیردۆزی تێکەڵاوبوون ھەوڵ دەدات ئەو ماوە کاتییە بخەملێنێت.

ئەگەری تێکەڵاوبوونی دوو ھێلی بۆماوەیی ڕاستەوخۆ لە وەچەیەکی داھاتوودا دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ھەردووکیان ھاوبەشن لە ھەبوونی ھەمان (DNA)یی باوانیان. لە کۆمەڵەیەکی دانیشتوانی قەبارە چالاکی جێگیر بە (2Ne) دەردەبڕێت لە ھەر بۆماوەیەک دا و لە وەچەی پێشوودا بڕی (2Ne) ھەیە بۆ «باوانی چاوەڕوانکراو». بەپێی نموونەی ھاوسەرگیری ھەڕەمەکی دا، ئەگەری ئەوەی دوو بۆماوەی جیاواز (ئەلێلی - Allele)لە ھەمان باوانەوە سەرچاوە بگرن بە دەستەواژەی () دەردەبڕدرێت و ئەگەری ئەوەی کە تێکەڵاونەبن بە دەستەواژەی (١ -) دەردەبڕدرێت.

 

کارپێکردنەکانی بیردۆزەکە

دەستکاری

ھەرچەندە کارپێکردنی بیردۆزەکە ھێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتادایە بەڵام یەکێک لە سوودەکانی بیردۆزی تێکەڵاوبوون وێنەکردنی نەخشەسازی نەخۆشییەکانە کە وردە وردە بەچاوێکی بەنرختر تەماشادەکرێت و لە ئێستادا چەند لێکۆڵەرێک ھەن خەریکی بەرەوپێشبردنی لۆگاریتمەکانن بەشێوەیەکی چالاکانە بەمەبەستی ھەڵسەندگاندنی زانیارییە بۆماوەییەکانی مرۆڤ لەڕێی بیردۆزی تێکەڵاوبوونەوە.[٤]

ژمارەیەکی بەرچاوی نەخۆشییەکانی مرۆڤ سەرچاوەکەی بۆماوەکانە لە نەخۆشییە بۆماوە سادەکان وەک کەمی خوێن) تا نەخۆشییە بۆماوە ئالۆزەکان (وەک شێڕپەنجە و نەخۆشییە دەروونییەکان). شێرپەنجە و جۆرەکانی بە نەخۆشییە فرە بۆماوەییەکان دادەنرێت کە چەند بۆماوەیەکی سەر کرۆمۆسۆمە جیاوازەکان لێی بەرپرسیارن بەڵام ئەو نەخۆشییانەی ھۆکارەکەی تاکە خەسڵەتێکی نائاساییە ئاسانترە دەستنیشان کردن و دۆزینەوەی. زۆر گرنگە تێگەیشتنی ئەم نەخۆشییانە و ڕێکارەکانییان بۆ زانیینی شوێنەکانیان لەسەر کرۆمۆسۆمەکان و چۆنیەتی گواستنەوەیان لە نێوان وەچەکانی خێزان دا کە دەکرێت ئەم زانیارییانە بەدەست بکەوێت لەڕێی ھەڵسەنگاندن لەسەر شێوازی (بیردۆزی تێکەڵاوبوون)ەوە.

نەخۆشییە بۆماوەییەکان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە وەک ھەر خەسڵەتێک بۆماوەیی دی. لە کاتێک دا ئەگەر ھەیە ھەر تاکە بۆماوەیەک لە کرۆمۆسۆمێکەوە تێکەڵی کرۆمۆسۆمێکی تر بێت لە کرداری (تێکەڵاوبوونەوەی چوونیەک) دا بەڵام ئەگەری ئەوەی یەک بۆماوە بگۆرێت زۆر کەمە. بۆیە بۆماوەکانی دی کە نزیکن یان پەیوەستدارن بە بۆماوە نەخۆشییەکان دەکرێت بەکاربھێنرێن بۆ دەستنیشانکردن و دۆزینەوە.

نەخۆشییە فرە بۆماوەییەکان ڕێژەیەکی بەرزیان ھەیە لە ڕوودان دا و دەبنە ھۆی کێشەی تەندروستی توند. سەرەڕای ئەوەی ھاوشێوە نیین لەگەڵ نەخۆشییە بۆماوەییە سادەکان بەڵام بە ھەمان شێوە خاوەنی بنچینەیەکی بۆماوەیین. ڕێگاکانی نەخشەسازی پەیوەندیدار و بیردۆزی تێکەڵاوبوون دەکرێت بەکاربھێنرێن لەسەر ئەم نەخۆشییانە لە دیاریکردنی یارمەتیدەر و شێوازی گواستنەوەیان و ھەر ھیچ نەبێت ئەم رێگایانە دەبێتە یارمەتیدەری کەم کردنەوەی ئەو ئەگەرانەی کە دەکرێت بازدان لەسەر کام جینۆم ڕووبدات.

لێکۆڵینەوەکان ئەنجامدراوەکان دەربارەی پەیوەندی ڕادەی ڕوودانی نەخۆشییەکان لە دووانە چوونیەک و دووانە ناچوونیەکەکان دا دەکرێت بەکاربھێنرێت بۆ بەرەوپێشبردنی نموونەسازی بیردۆزی تێکەڵاوبوون چونکە دووانە چوونیەکەکان ھاوبەشن لە ھەموو جینۆمەکانیان دا بەڵام دووانە ناچوونیەکەکان ھاوبەشن تەنھا لە نیوەی جینۆمەکانیان دا. جیاوازی نێوان ئەم دوو جۆرە دووانانە دەکرێت بەکاربھێنرێت بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشییە بۆماوەییەکان.

سەرچاوەکان

دەستکاری