بۆمبھاوێژ بریتییە لە پۆلێک لە فڕۆکەی سەربازی کە بۆ ھێرشکردنە سەر ئامانجە وشکانی و دەریایییەکان بە فڕێدانی بڕێکی زۆر بۆمب بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەکان داڕێژراون.

بۆمبھاوێژی بی ١٧ لە جەنگی جیھانی دووەمدا

پۆلێنکردنی فڕۆکە بۆمبھاوێژەکان دەستکاری

بۆمبھاوێژی ستراتیژی بۆ بۆردومانکردنی ئامانجە ستراتیژییەکان لە شوێنە دوورەکانی وەک بنکە و کارگە و پرد و ھتد دروست کراوە.

ڕێکەوت دەستکاری

بۆمبھاوێژ یەکێک بوو لە یەکەم بەکارھێنانە سەربازییەکانی فڕۆکە. بۆمب ھاوێژ بۆ یەکەمجار لە کاتی جەنگی جیھانی یەکەمدا پەرەی پێدرا. بۆمب ھاوێژەکان بەزۆری لە بەرزایییە نزمەکاندا دەفڕن و دەتوانن بە خێرایییەکی کەم بفڕن. بەھۆی کەمی خێرایی ئەم فڕۆکانە بۆمب ھاوێژەکان بۆ شەڕی فڕۆکەکانی تر گونجاو نین.

لە جەنگی جیھانی دووەم دەستکاری

فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکان لە سەردەمی جەنگی جیھانی دووەمدا تیمێکی زۆریان ھەبوو، ھەندێکجار دەگەیشتنە ١٢ کەس. بە شێوەیەکی ئاسایی لەو سەردەمەدا فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکان فڕۆکەوانێک و ھاوفڕۆکەوانێک و چەندین تۆپچییان لە بەشەکانی پێشەوە و دواوە و خوارەوە و کلک و لایەنەکانی ھەبوو.

بۆمبهاوێژەکانی ئەمڕۆ دەستکاری

ئەمڕۆ فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکان تەنھا دوو تیمیان ھەیە و باقی ئەرکەکان بە کۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێن. فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکانی ئەمڕۆ چەکیان زۆر کەمترە و دەتوانن زۆر خێراتر بجوڵێن.

سەرچاوەکان دەستکاری