لوولەی پەی یان پەیەلوولە (بە ئینگلیزی: Neural tube) بەرپرسە لە دروستبوونی بڕبڕەی پشت و مۆخ لە ھەفتەکانی یەکەمی قۆناغەکانی دروستبوونی کۆرپەلەدا. [١] [٢] ئەو کەموکوڕییەی کە کاریگەری لەسەر ئەم لوولە پەیییە ھەیە پێی دەوترێت کەموکوڕی لوولەی پەی .
بۆری دەماری |
---|
|
لقی | particular anatomical entity |
---|
بەشێکە لە | ئاولەمە |
---|
ناو بە زمانی فەرمی | tubus neuralis، tuba neuralis |
---|
ناسنامەی زاراوەی NCI | C34226 |
---|
|
لە کاتی گەشەکردن لە مازەداراندا (لەوانەش بڕبڕەکان)، لوولەی پەیی پێشەکی کۆرپەییە بۆ کۆئەندامی پەیی ناوەندی، کە پێکھاتووە لە مێشک و بڕبڕەی پشت. وردە وردە درزی پەیەکان قووڵتر دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی چەمانەوەی پەیەکان و لە کۆتاییدا چەمانەوەیەکان لە ھێڵی ناوەڕاستدا یەکدەگرنەوە، و درزەکە دەگۆڕێت بۆ بۆری پەیی داخراو. لە مرۆڤدا بە شێوەیەکی ئاسایی لوولەی پەی لە ھەفتەی چوارەمی دووگیانیدا (بیست و ھەشتەم ڕۆژی دوای دووگیانی) دادەخرێت. دیواری دەرەوەی پێستی بۆرییەکە پۆششی کۆئەندامی پەی پێکدەھێنێت. کەناڵی پەیی لە ناوەڕاستی لوولەکەدایە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لوولەی پەیی تێدایە. |