ڕۆبێرت «بۆبی» ویلیام ڕۆبسن (لەدایکبووی ١٨ی شوباتی ١٩٣٣ - مردووی ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٩)[١] یاریزان و ڕاھێنەری تۆپی پێ بوو. ئەو نزیکەی ٦٠٠ یاری کرد و زیاتر لە ١٠٠ گۆڵی تۆمارکرد. ئەو بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەراش یاری دەکرد. ئەو ٤ گۆڵی تۆمارکرد لە ٢٠ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەکە.

ڕۆبسن دوای یاری نێوان ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا و ئینگلتەرا لە ١٥ی حوزەیرانی ١٩٨٨ لە دەسلدۆرف، ئەڵمانیا.

ڕۆبسن ڕاھێنەر بوو لە یانەی فولھام و ئیپسویچ تاون. ئەو دواتر ڕاھێنەرایەتی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا کرد بۆ ھەشت ساڵ، لە ١٩٨٢ بۆ ١٩٩٠. ئەو سەرپەرشتی ئینگلتەرای کرد تا یاری پێش کۆتایی جامی جیھانی لە ١٩٩٠. ئەو ئینگلتەرای بەجێھێشت بۆ بوون بە ڕاھێنەری یانەی دیکە لە ئەورووپا. لەوانە، لە ھۆڵەندا، پورتوگال و ئیسپانیا. ڕۆبسن دیسانەوە بەرەو ئینگلتەرا گەییشت بۆ ڕاھێنەرایەتیکردنی یانەی نیوکاسڵ لە ١٩٩٩.

ڕۆبسن شێرپەنجەی سییەکانی ھەبوو. شێرپەنجەکەی وەک «ھەمیشەیی» وەسف کرد لە ٢٠٠٧. لە ٢٠٠٩دا، مرد.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

ڕۆبسن لە ساکریستن، ناوچەی دورھام لە ئینگلتەرا لەدایکبوو لە ١٩٣٣.[٢] ئەو چوارەم لاوترین بوو لە ناو پێنج چوار برایەکەی دیکەی. لە منداڵیدا، زۆرجار دەڕۆشتە یاریگای (سەینت جەیمس پارک) بۆ بینینی یارییەکانی نیوکاسڵ یونایتد.[٣][٤]

کاتێک تەنھا ١٥ ساڵان بوو، ڕۆبسن یاری دەکرد لە یانەیێکی خۆماڵی کە یاریزانانی ١٨ ساڵانی تێدابوو. ئەو بوو بە کارەباچیێک بەڵام ھەر یاری دەکرد. لە ١٩٥٠، ڕاھێنەری یانەی فولھام، بیڵ دۆدگین، سەردانی ماڵی ڕۆبسنی کرد. ئەو ئۆفەری دا بە ڕۆبسن بۆ ڕێککەوتنێک لەسەر یاریکردنی پیشەگەری. ڕۆبسن ڕێککەوت و بەرەو لەندەن گەشتی کرد.[٣][٥]

کاروانی یاریکردن دەستکاری

یانە دەستکاری

ڕۆبسن یەکەم یاری پیشەگەری خۆی بۆ یانەی فولھام لە ساڵی ١٩٥٠ ئەنجامدا.[٦] ئەو شەش ساڵی لەگەڵ یانەکە بەسەربرد پێش ئەوەی چووە یانەی وێست بڕۆمیچ ئەلبیۆن بە بڕی ٢٥٬٠٠٠£. ئەو بۆ شەش ساڵ لەگەڵ وێست بڕۆمیچ ئەلبیۆن یاریدەکرد. لەو کاتەدا، نزیکەی ٢٥٠ یاریکرد و زیاتر لە ٥٠ گۆڵی تۆمارکرد. ئەلبیۆن داوای ڕۆبسنیان ڕەتکردەوە کاتێک داوای مووچەی زیاتری کرد.[٧][٨] فولھام چەند یاریزانێکی گرینگیان فرۆشت پاش ھاتنی ڕۆبسن بۆ یانەکە. ئەمە ئومێدی بردنەوەی نازناوەکانی بە ڕۆبسن نەھێشتەوە.[٩] لە ساڵی ١٩٦٧، ئەو یانەکەی بەجێھێشت و بەرەو یان ڤانکۆڤەر ڕۆیاڵس لە کەنەدا وە وەک یاریزان و ڕاھێنەرێک لەوێ بوو. ھەرچەندە، ئەو دەبایە ڕاھێنەرایەتیکردنی لەگەڵ کەسێکی دی کردبا. ڕۆبسن حەزی بەمە نەکرد وە بەرەو ئینگڵاند گەشتیکردەوە لە ١٩٦٨. ئەو ڕاھێنەرایەتی یانەی فولھامی کرد لەوێ.[١٠]

ھەڵبژاردە دەستکاری

ڕۆبسن بۆ یاریکرد لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا ھەڵبژێردرا کاتێک لە یانەی وێست بڕۆمیچ ئەلبیۆن بوو. ئەو بۆ ئینگلتەرا یاریکرد لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٨. ئەو بۆ جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٢ ھەڵبژێردا بەڵام بەھۆی پێکانەکەی لە یارییەکی دۆستانەدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی چیلی، ڕۆبسن لە یارینەکرد. لە کۆی گشتیدا، ئەو ٢٠ یاری بۆ یانەکە کرد.[١١]

پیشەی ڕاھێنەرایەتی دەستکاری

سەرەتای ڕاھێنەرایەتیکردنی یانە دەستکاری

ڕۆبسن پیشەکەی دەستپیکرد بە ڕاھێنەرایەتیکردنی یانەی فولھام. یانەکە ھاتنە ئاستێکی زۆر نزم لە یەکەم وەرزی لەگەڵ یانەکەدا. پاش کۆتاییھاتنی وەرزەکە، ڕۆبسن دەرکرا لە ئەستۆی ڕاھێنەرایەتیکردنی یانەکە.[١٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Football legend Robson dies at 76". news.bbc.co.uk. 2009-07-31. Retrieved 2009-07-31.
  2. ^ Robson, Bobby (2005). "Going underground". Farewell but Not Goodbye. Hodder & Stoughton. pp. 6. ISBN 0-340-82346-1. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  3. ^ ئ ا "Robson: Dream to manage Newcastle". BBC Sport. 1999-08-30. Retrieved 2009-04-06.
  4. ^ Robson. Farewell but Not Goodbye. p. 15.
  5. ^ Robson. Farewell but Not Goodbye. pp. 8–19.
  6. ^ Robson. Farewell but Not Goodbye. p. 24.
  7. ^ Robson. "Tales From The Riverbank". Farewell but Not Goodbye. p. 29.
  8. ^ Matthews, Tony; Mackenzie, Colin (1987). Albion! A Complete Record of West Bromwich Albion 1879–1987. Breedon Books. pp. 29. ISBN 0-907969-23-2.
  9. ^ Robson. Farewell but Not Goodbye. p. 43.
  10. ^ Robson. Farewell but Not Goodbye. pp. 64–65.
  11. ^ Robson. Farewell but Not Goodbye. pp. 58–60.
  12. ^ "Bobby Robson". Fulham F.C. Archived from the original on 21ی Novemberی 2008. Retrieved 2007-05-16. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)