بودجەی فیدراڵی کەنەدا لەساڵی ٢٠١٢

بوودجەی فیدراڵی کەنەدا لە ساڵی ٢٠١٢ (بە ئینگلیزی: 2012 Canadian federal budget) لەلایەن وەزیری دارایی جیم فلاھێرتی لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٢ پێشکەش بە ئەنجومەنی گشتی کەنەدا کرا.[١] لە دیارترین توخمەکانی بودجەی فیدراڵی گۆڕانکاری لە ئاسایشی پیری و کەمکردنەوەی بودجەی ھێزەکانی کەنەدا و کۆمپانیای پەخشی کەنەدا بوو. ئەم دەستپێشخەرییانە دەبوو لە ماوەی ساڵێکدا پێشکەش بکرێن کە لە ساڵێکەوە تا پێنج ساڵ دەگۆڕێت:

  • تەمەنی شایستەیی بۆ ئاسایشی پیری وردە وردە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٩ لە ٦٥ ساڵەوە بۆ ٦٧ ساڵ بەرز دەبێتەوە.
  • بودجەی کۆمپانیای پەخشی کەنەدا بە ڕێژەی ١٠٪ کەمکرایەوە بۆ نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە ساڵێکدا. ھەروەھا بودجەی دەستەی نیشتمانی فیلمی کەنەدا و تێلێ فیلم کەنەدا بە ڕێژەی ١٠٪ کەمکرایەوە.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ CBC
  2. ^ Kelly، Brendan (30 March 2012). «CBC, NFB and Telefilm to see 10% cut». Montreal Gazette. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 3 April 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)