بوتە (بە ئینگلیزی: Crucible) بریتیە لە دەفرێکی کانزایی یا سیرامیکی کە سودیان لێدەبینرێ بۆ توانەوەی کانزاکانی تر یا خود بۆ هەڵگرتنی ماددە لە پلەی گەرمی بەرز. ئەم دەفرە نابێت بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بتوێتەوە یاخود کارلێک بکات لەگەڵ ئەو ماددەیەی تێی کراوە. هەرچەند بە گشتی ئەم دەفرە لە قوڕی سور ، یا کاربایدی سلیکۆن، دروست دەکڕێ، بەڵام دەشێت لە هەر ماددەیەکی تر کە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز بگرێت بەرهەم بهێنرێت. بۆ نمونە ئالومینا، کوارتز، و گرافیت.[١]

تواندنەوەی ئاسن لەناو بوتەیەکی دروست کراو لە گرافیت
دوو نمونە لە بوتەی دروست کراو لە ماددەی سیرامیکی

لە تاقیگەدا، و بۆ ئامێری پشکنەری گەرمیپێوی داتاشراو سود لە بوتە وەردەگیرێت بۆ ئەوەی نمونەکەی تێدا هەڵبگیرێت. لەم تاقیکردنەوەیەدا، پلەی گەرمیەکە بۆ سەدان پلە بەرز دەکرێتەوە و دەفرەکە نابێت بە هیچ شێوەیەک توشی داخوران، بەهەڵمبوون، یا کارلێکی کیمیایی بێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "بوته آهنگری", ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی), 2020-03-29, retrieved 2021-01-03