بنەواشەی سەروبەربوونی ھۆکار

سەروبەربوونی ھۆکار بنەواشەیەکی فەلسەفییە کە پەیوەندیی بە تێگەیشتەی ھۆدارێتییەوە ھەیە و دەڵێ: لانی کەم ئەوەندە کە لە «بەرھۆ»دا ھەیە، دەبێ لە «ھۆکار»یشدا ھەبێ.

ھەرچەند ئەم بنەواشەیە لە لایەن فەیلەسووفە کۆنەکانەوە بە کار ھاتووە، وەک ئەفلاتوون و ئەرەستوو و ئەکویناس، بەڵام، زیاتر لەبەر بەکارچوونی لە یەکێ لە بەڵگەھێنانەوەکانی دێکارتدا، ناوی ڕۆیشتووە و ناوبانگی پەیدا کردووە. بۆ ڕوونکردنەوەشی، دێکارت دوو نموونە دێنێتەوە:

  • ھیچ شتێ خۆی گەرم نابێ، مەگەر بە شتێک لە خۆی گەرمتر.
  • بەردێ کە پێشتر نەبووە، ناتوانێ لەناکاو ببێ، مەگەر بە شتێ بەرھەم بێ کە لانی کەم ھەرچی لە بەردەکەدا ھەیە لەمیشدا ھەبێ.

سەرچاوەکان دەستکاری