بنھەنگڵ
بنھەنگڵ یان بنباخەڵ یان بنباڵ یان کڵێشە (بە ئینگلیسی: Armpit) ناوچەیەکە کە لەوێدا باسک و شان بەیەکە ئەگەن.
تووکی بنھەنگڵ
دەستکاریتووکی ڕەشی بنھەنگڵ ھەروەک تووکەبەر لە کاتی پێگەیوییدا (باڵخ بوون)، ئەڕوێ و زیا ئەکات، ئەم تووکە لە ھەر دوو رەگەزی نێر و مێ دا یەکسانە. شێوازگەلێکی زۆر و جیاواز بۆ پاک کردنەوەی بنھەنگڵ لە تووک ھەیە کە باوترین شێواز کەڵک وەرگرتنە لە تیغ (تیخ،تێخ ،گوێزان). ھەروەھا شێوازی "ئێپیلاسیۆن" (بە ئینگلیسی:epilation یان depilation) شێوازێکی پێرفێشناڵ و گرانە بەڵام ئاکامێکی باشتری ھەیە. لە کلتووری مودێڕندا تاشینی بنھەنگڵ لەبەر ھۆکاری جوانیناسی باوتر بۆتەوە.
رەشایی بنھەنگڵ
دەستکاریئەم ھۆکارە پێوەندی بە ھەلومەرجگەلێکی جۆراوجۆرەوە ھەیە، بۆ نموونە مردنی خانەکانی پێست بە ھۆی عارەق کردنی زۆر و خاوێن و پاقژ نەکردنی بنھەنگڵ.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بنھەنگڵ تێدایە. |