بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بنکەیەکی چاندی و ڕووشنبیرییە کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانیدا دامەزراوەتەوە. ئەم بنکە ساڵانە فێستیڤالێکی چاندی بەڕیوەدەبات کە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی چاندیی ساڵانەی کوردستان و تەنانەت ڕۆژھەڵاتی ناوین بە ئەژمار دێت و ڕووشنبیرانێک لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوین و تەنانەت ئەورووپا بەژداریی تێ دەکەن.[١]
مێژوو
دەستکاریبنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان دامەزراو. ناوی بنکەکە بۆ مەبەستی ڕێزگرتن و پێزانین لە ئیبراھیم ئەحمەد ڕووشنبیری کورد، گەلاوێژ دانراوە کە ناوی کۆوارێک بووە کە ئەو لە نێوان ساڵانی ١٩٣٩ ھەتا ١٩٤٩ لە شاری بەغدا چاپ و بڵاو کردوویەتی. بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ئامانجی خۆی بایەخدانەوە بە ئەدەب و ھزر و چاندی ڕووشنبیری لە کۆمەڵگای کوردستان ڕاگەیاندووە.[١]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ: دەربارەی بنکەی ڕووناکبیریی گەلاویژ (بە کوردی)؛ ٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.