بمگەڕێنەوە نیشتیمان، ئەی ڕێگاکانی وڵاتەکەم

"بمگەڕێنەوە نیشیمان، ئەی ڕێگاکانی وڵاتەکەم" ھەروەھا ناسراوە بە "بمگەڕێنەوە نیشتیمان" یان "ڕێگاکانی وڵاتەکەم"، گۆرانیەکە لە نووسینی بیل دانۆف، تافی نیڤێرت و جۆن دێنڤەر لەبارەی ویلایەتی وێست ڤیرجینیاوە گوتراوە. گۆرانیەکە لە ١٢ی نیسانی ١٩٧١ بڵاوکرایەوە و گەیشتە پلەبەندی دووەم لەسەر ئاستی ١٠٠ گۆرانیەکەی بیلبۆرد تاکو ٢٨ی ئابی ١٩٧١یش ھەر لە ڕیزبەندیەکە مابوویەوە. بەھۆی سەرکەوتنیەوە، گۆرانیەکە باجی زێڕ و پلاتینیومی پێ بەخشرا لە ھەمان ساڵدا. [١] گۆرانیەکە بووە یەکێک لە بەناوبانگترین و خۆشترین گۆرانیەکانی جۆن دێنڤەر. ھەروەھا نزیکەی ١٫٥ میلیۆن کۆپی دیجیتاڵی لە ئەمریکا لێ فرۆشراوە.[٢] بەھۆی ناوبانگی گۆرانیەکەوە، ویلایەتە ڤیرجینیای ڕۆژاوا ھەڵسا بە ناساندنی گۆرانیەکە وەک چوارەم سروودی فەرمی ویلایەتەکەی لە ساڵی ٢٠١٤دا.

« Take Me Home, Country Roads »
گۆرانی
تۆماربوونکانوونی دووەمی ١٩٧١، نیویۆرک سیتی
چەشنمیوزیکی کەنتری
نووسەر
  • بیڵ دانۆف
  • تافی نیڤێرت
  • جۆن دێنڤەر
بەرھەمھێنەر
  • میڵتن ئۆکەن
  • سوزان ریسکن

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «American single certifications – John Denver – Take Me Home, Country Road». Recording Industry Association of America. If necessary, click Advanced, then click Format, then select Single, then click SEARCH. 
  2. ^ Bjorke، Matt (March 9, 2019). «Top 30 Digital Country Tracks: March 11, 2019». Roughstock. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە March 23, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)