بزوێنەری ھێڵ (لە فڕۆکەدا)

لە فڕۆکەدا بزوێنەری ھێل جۆرێکە لە بزوێنەری سەرێ و خوارێی پستۆن کە لە ڕیزێک یان چەند ڕیزێک لە سلندەر پێکھاتووە، بەڵام بەزۆری لە شەش سلندەر یان زیاتر پێکھاتوون.

بزوێنەرێکی[بەستەری مردوو] ھێل

شێوەی بزوێنەری ھێل دەستکاری

ڕاست یان لە ھەمان ھێل

جۆرە بزوێنەرێکە کە لە یەک ڕیز لە سلندەر پێکھاتووە کە سلندەرەکان دەتوانرێت ڕێک بخرێت بە ھەر گۆشەیەک بەڵام بەزۆری بەرەو سەرەوە یان بە پێچەوانە دادەنرێت نموونەی سلندەری بەرەو سەرەوە (ADC Cirrus) و نموونەی سلندەری بەرەو خوارەوە (de Havilland Gipsy Major).

بزوێنەری ڤی (v)

ئەم جۆرە بزوێنەرە بۆیە ناو نراوە (v) چونکە کاتێک کە لە پێشەوە سەیری بزوێنەرەکە دەکەیت وەکو پیتی (v) ی ئینگلیزییە، ئەم جۆرە بزوێنەرە لە دوو ڕیز لە پستۆن پێکھاتووە کە ھەموو پستۆنەکان بە ھەمان کرانک شەفت بەستراون و گۆشەی نێوان سلندەرەکان کەمترە لە ١٨٠ پلە ئەوانیش سلندەرەکانیان بەرەو سەرەوە وەکو (Liberty L-12) دانراون یانیش بەرەو خوارەوە وەکو (Argus As 410) دانراون.

بزوێنەری تەخت

جۆرە بزوێنەرێکە کە پێکھاتووە لە دوو بەش لە سلندەر کە گۆشەی نێوانیان ١٨٠ پلەیە کە ھەردوکیان پێکەوە کرانک شەفت دەخولێننەوە، کرانک شەفتیش یان بە شێوەی ئاسۆیی دانراوە وەکو فڕۆکەکان نموونە (Continental O-190) یان بە شێوەی ستوونی دانراوە وەک ھەلیکۆپتەرەکان نموونە (Franklin 6ACV-245)

بزوێنەری w

جۆرە بزوێنەرێکە کە لە ٣ ڕیز لە سلندەر پێکھاتوون کە ھەموویان ھەمان کرانک شەفت دەخولێننەوە، گۆشەی نێوان ڕیزی یەکەم لە سلندەر و کۆتا ڕیز ١٨٠ پلە یان کەمترە وەک بزوێنەرەی (Lorraine 12Eb,)

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] شێوە W

پەروانە

جۆرە بزوێنەرێکە کە پێکھاتووە لە سێ یان زیاتر ڕیز لە سلندەر کە گۆشەی نێوان یەکەم ڕیز و کۆتا ڕیز کەمتر یان یەکسانە بە ١٨٠ پلە، کە نزیکە لە بزوێنەری شێوە (W).

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] (Bugatti U-16)

بزوێنەری شێوە U

جۆرە بزوێنەرێکە کە لە دوو ڕیز لە سلندەر پێکھاتووە کە ھەریەکێکیان کرانک شەفتی تایبەتی خۆی ھەیە کە ھەردوک کرانک شەفتەکە بە گێڕێک پێکەوە بەستراونەتەوە کراون بە یەک شەفت نموونە مەکینەی جۆری (Bugatti U-16).

بزووێنەری شێوە H

ئەم جۆرە بزوێنەرە لە چوار ڕیز لە سلندەر پێکھاتوون کە ھەر دوو ڕیزێک کرانک شەفتی تایبەت بە خۆیان ھەیەنکە بە گێڕێک پێکەوە بەستراونەتەوە، وەک ئەوە وایە کە دوو بزوێنەر پێکەوە ببەستیت، بزوێنەرەکە بە شێوەی ئاسۆیی وەک بزوێنەری (Napier Sabre) یان بە شێوەی ستوونی وەک بزوێنەری (Napier Dagger) دادەنرێن.

پستنۆنی دژ بەیەک

ئەم جۆرە بزوێنەرە بزوێنەرێکی دوو ھەنگاوییە کە بەزۆری بە گاز (دیزڵ) کاردەکات کە پێکھاتووە یەک ڕیز لە سلندەر کە ھەر پستۆنێک بە کرانک شەفتێکی تایبەت بەستراوە نموونە بزوێنەری (Jumo 207)

بزوێنەری دێلتیک: ئەم جۆرە بزوێنەرە لە سێ ڕیز لە سلندەری دژ بە یەک پێکھاتوون کە سلندەرەکان بەشێوەیەک ڕیکخراون کە شێوەی سێگۆشە پێکدێنن کە بەھۆی گێڕەوە پێکەوە بەستراونەتەوە نموونە بزوێنەری (Napier Deltic)

بزوێنەری ڕۆمبۆیدیاڵ:ئەم جۆرە بزوێنەرە لە چوار یان زیاتر ڕیز لە سلندەری دژ بە یەک پێکھاتووە کە بەشێوەی چوارگۆشە ڕێکخراون پاشان ھەموو کرانک شەفتەکان پێکەوە بەستراونەتەوە لە ڕیکەی گێڕەوە نموونە بزوێنەری (Jumo 223)

بزوێنەری شێوە ئەستێرھ:ئەم جۆرە بزوێنەرە لە ژمارەی تاک لە ڕیزی سلندەر پێکھاتووە (زیاتر لە چوار) کە بەشێوەیەکی ڕێک بە دەوری کرانک شەفت ڕیز کراون کە گۆشەی نێوان ڕیزی یەکەم و ڕیزی دووەم زیاترە لە ١٨٠ پلە نموونە بزوێنەرە (Jumo 222, Dobrynin VD-4K)

بزوێنەری ھێلی بازنەیی: جۆرە بزوێنەرێک بوو کە لە چەند ڕیزێک لە سلندەر پێکھاتبوو، بەزۆری بە شلە سارد دەکرایەوە، کە پێکھاتبوو لە ژمارەی تاک لە ڕیزی سلندەر کە ھەموویان ڕێکخرابوون بە دەوری ھەمان کرانک شەفتەوە کە گۆشەی نێوان یەکەم ڕیز و کۆتا ڕیز زیاتر بوو لە ١٨٠ پلە، نموونە بۆ بزوێنەری فێنککردنەوە بە ھەوا (Armstong Siddeley Deerhound) و نموونە بۆ بزوێنەری فێنککراوە بە شلە (BMW 803).

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] جۆری (Junkers Jumo 222) کە چوار سلندەری ھەیە لە ھەر ڕیزێک

بزوێنەری سەرەو خوار دەستکاری

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] سەرەو خوار

ھەندێک بزوێنەری ھێلەکان لە مێژوودا بە شێوەیەک دیزاین کراون کە کرانک شەفتی بزوێنەرەکە بکەوێتە بەشی سەرەوەی بزوێنەرەکە و سلندەر ھێد (کەوەر) ی بزوێنەرەکە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی بزوێنەرەکە، لایەنە باشەکانی ئەم بزوێنەرە ئەوەیە کە مەودای بینین بۆ فڕۆکەوانەکە باشتر دەکات نموونە بۆ ئەم جۆرە بزوێنەرە بزوێنەری (de Havilland Gipsy Major) کە لە فڕۆکەی (de Havilland Tiger Moth) بەکارھاتووە.