بزوێنەری بە ھەوا ساردبووەوە

بزوێنەری بە ھەوا ساردبووەوە پشت دەبەستێت بە خولانەوەی ھەوا ڕاستەوخۆ بەسەر پەڕەکەی بەفیڕۆدانی گەرمی یان ناوچەی گەرمی بزوێنەرەکە تا ئەوان سارد ببنەوە بۆ ئەوەی مەکینەکە بھێڵێتەوە لەو پلە گەرمیەی کاری پێدەکەین. لە ھەموو بزوێنەرەکان ڕێژەی سەددی گەرمی دروستبوو (دەوروبەری ٤٤٪) دەچێتە دەرەوە بەناو ئەگزۆزدا، نەوەک بەناو پەڕەکە کانزاییەکاندا بزوێنەری بە ھەروا ساردبوەوە (١٢٪). نزیکەی ٨٪ی وزەی گەرمی ڕێگا دەدۆزێتەوە بۆ ڕۆنەکە کە ھەرچەندە بەشێوەیەکی سەرەکی مەبەست لێی بۆ چەورکردنە، ھەروەھا ڕۆڵێک ڕۆڵ دەبینێت لە بەفیڕۆدانی گەرمی وەک ساردکەرەوەیەک. بزوێنەری بە ھەوا ساردبوەوە بە شێوەیەکی گشتی بەکار دەھێنرێن کە لەوانەیە نەگونجێن بە شلە سارد بکرێنەوە، بەم شێوەیە بزوێنەری بە ھەوا ساردبوەوەی تازە بەکار دەھێنرێن لە مۆتۆرسیکل، فڕۆکەی فڕینی گشتی، سەپانی پاوان، (generator)، مۆتۆڕی بەلەم، کۆمەڵەی پەمپ و مشار.

250x250پیکسڵ[بەستەری مردوو]

پێشەکی دەستکاری

زۆربەی بزوێنەرە تازەکان سارد دەبنەوە لەلایەن سووڕێکی داخراو کە پێکھاتوە لە ساردکردنەوە بە شلە بەناو کەناڵەکان لە لاشەی بزوێنەر و سەری سلندەر، لەو شوێنەی ساردکەرەوەکە گەرمی دەمژێت، بۆ (heat exchanger) یان ڕادێتەر لەو شوێنەی ساردکەرەوەکە گەرمی بەرەڵا دەکات بۆ ھەوا (یان ئاوی خاو، لە حالەتی بزوێنەری دەریایی). بەم جۆرە، لەو کاتەی ئەوان لە بەتەواوی سارد نابنەوە لەلایەن شلە، لەبەرئەوەی سووڕی ساردکردنەوە-شلە ناسراوە بە واتەر-کولەد. بەپێچەوانەوە، ئەو گەرمییەی کە دروستدەبێت لەلایەن بزوێنەری ئایەر-کولەد ڕاستەوخۆ بەرەڵا دەکرێت بۆ ھەوا. بە شێوەیەکی نموونەیی ئەمە ئاسان دەکرێت لەگەڵ پەڕەیی کانزادیدا کە دەرەوەی سەری سلندەر و سلندەر کە ڕووبەری ڕووی زیاد دەکات کە دەتوانێت کاری لەسەر بکات. ھەوا لەوانەیە پاڵە پەستۆی بخرێتە سەر بەھۆی بەکارھێنانی پانکەیەک بۆ بەدەستھێنانی ساردکردنەوەیەکی باش لەگەڵ قەبارەی زۆری ھەوا یان بەسادەیی لەلایەن ڕۆیشتنی ھەوای بە شێوازێکی سروشتی.

بەکارھێنانەکانی دەستکاری

 
وێنۆک[بەستەری مردوو]

زۆربەی مۆتۆرسایکلەکان سارد بوونەوەی ھەوای بەکاردەھێنن بۆ کەم کردنەوە کێش و ئاڵۆزی. کەم ئۆتۆمۆبیلی تازە بەرھەمھاتوو مەکینەی بە ھەوا ساردبوەوە بەکاردەھێنن (وەکو tetra ٨١٥)، بەڵام لە مێژوودا ئەوە باو بوو بۆ زۆربەی ئۆتۆمبیلی قەبارە بەرز. نموونەی ئۆتۆمبیلی ڕابردووی کە بە ھەوا سارد دەبوونەوە کە ڕێک خرابوو بە ڕیزبەندیەکی کاتی

فرین دەستکاری

زۆربەی پستنی بزوێنەری ھەوایی بە ھەوا سارد دەبنەوە. کاتێک بزوێنەری بە ئاو ساردبوەوە بە بەرفراوانی بە کاردەھاتن لە ڕۆژانی پێشووی فڕیندا، بزوێنەری بە ھەوا ساردبووەوە بژاردەی سەرەکیە بۆ فڕۆکە. بە دوای جەنگی جیھانی دووەم، ئەو فڕۆکانەی کە بە وزەی (turbojet) و (jet turbine) کاردەکەن بەسەر گەشتە ئاسمانیەکاندا زاڵن لە شوێنی بزوێنەری بە ئاو سارد بووەوە سوودێکیان پێشکەش کرد کە پاڵە پەستۆی ھەوا لەسەر فڕۆکە کەمدەکاتەوە. ئەمڕۆ، بزوێنەری پستن بەزۆری بەکار دەھێنرێن لە فڕۆکە گشتییە ھێواشەکان کە ئە پاڵەپەستۆی ھەوایەی دروست دەبێت لە لایەن بزوێنەری بە ھەوا سارد بووەوە زیانێکی سەرەکی نیە. بۆیە، زۆربەی بزوێنەری ھەوایی کە ئەمڕۆ دروست دەکرێن بزوێنەری بە ھەوا سارد دەبنەوە.

پیشەسازیی بزوێنەری دیکەی تەکنەلۆجیای بزوێنەری بە ھەوا ساردبوەوە

[UL power] و (jabiru) بەکار دەھێنن، چالاکترن لە فڕۆکەی بچووک . [Rotax] تێکەڵەیەک بە کاردەھێنێت لە ساردبوونەوە بە ھەوا بۆ سلندەر و ساردبوونەوە بە ئاو بۆ سەری سلندەر.

بزوێنەری دیزڵ دەستکاری

ھەندێک بززوێنەری دیزلی بچووک، بۆ نموونە ئەوانە دروستدەکرێن لەلایەن (Deutz AG) و (lister petter) سارد دەبنەوە بە ھەوا. تاکە گەورە لۆری کە بزوێنەرەکەی بە ھەوا سارددەبێتەوە کە (٨ پستنە تواناکەی ٣٢٠ کیلۆ واتە ٢١٠٠ [ن·م]زەبرەکەیەتی) بەرھەم دەھێنرێت لەلایەن (Tatra).

سەرچاوەکان دەستکاری

  • بەشدارییەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی وتاری Air-cooled engine، دوایین گۆڕانکارییەکانی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.