باشووکە
باشووکە(کە هەندەک جاریش بە باشوکە دەنووسرێت) ،باشوو یان واشە،بریتیە لە جۆرێک لە باڵندە گۆشتخۆرەکان
کە قەبارەیان گچکەیە.ئەو جۆرە باڵندە لە خێزانی بازەکانە.لە باکووری ئەفریقا و ئۆڕاسیا بوونی هەیە.
شێوەی دەرەکی نێرەکان جیاوازە لە مێیەکان ،نێرەی پێگەییوی باشووکە ڕەنگی پەڕوباڵیان لەنێوان بۆر و شیندایە کە هێڵی پرتەقاڵی بوونیان هەیە لە بەشی خوارێی جەستەیان.
لەکاتێکدا مێیەکانیان و بەچکە پێگەییوەکانیان بەشی سەرێیان ڕەنگی قاوەییە و بەشی خوارێیان هێڵی قاوەیی تێدایە.قەبارەی نێر و مێ جیاوازە کە مێیەکانیان بە ڕێژەی ٢٥ لە سەت گەورەترن لە نێرەکان
ئەوەش وادەکات کە جیاوازی نيوان نێرەی و مێیەی باشووکە ببێتە گەورەترین جیاوازی لەنێو جیهانی باڵندە.باشووکە ڕاوکەرێکی نێو دارستانەکانە و پتر پاڵندە گچکەکان ڕاودەکات.دەکرێت لە شوێنی دیکە کە باڵندەی تێدا دەژیێن وەکی باخچەی گشتی و باخچەی نێو ماڵان و شار و گوندەکان ببیندرێت کە ئەو باڵندانە ڕاوبکات.نێرەی باشووکە باڵندەی قەبارە گچکە ڕاودەکات بەڵام مێیەکەی قەبارەی گەورەتر ڕاودەکات.
کێشی مێینەکەی لەنێوان ١٨٥ بۆ ٣٤٢ گرامە و نێرەکەی لەنێوان ١١٠ بۆ ١٩٦ گرامە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «وشەدان». bradost.net. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «باشق أوراسي»، ويكيبيديا (بە عەرەبی)، 2023-02-19، لە 2023-04-26 ھێنراوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باشووکە تێدایە. |